Google search engine
ماڵەوە به‌ره‌ی كوردستانی حەسەن شەڕەفی: بوونی پەیوەندییەکی دۆستانە بە دوور لە کێشە و ناتەبایی لە...

حەسەن شەڕەفی: بوونی پەیوەندییەکی دۆستانە بە دوور لە کێشە و ناتەبایی لە نێو هێزەکان دەبێ هەبێ

0
2845

بۆچی لە پاش 37 ساڵ دەسەڵاتداریی کۆماری ئیسلامی ئێران، پارت و لایەنە سیاسییەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان، هەوڵ نادەن هێز و توانای سیاسی و نیزامی خۆیان لە چوارچێوەی بەرەیەکی سیاسی یەکگرتوودا بەکار بێنن؟ لەمپەرەکانی بەردەم پێکنەهاتنی ئەو بەرە یان هاودەنگییە سیاسییە چییە؟ چۆن دەکرێ لایەنە سیاسییەکان لە دەوری یەک پلاتفۆرمی هاوبەش کۆ ببنەوە و خەباتێکی هاوبەشی سیاسی و نیزامی لەدژی کۆماری ئیسلامی بکەن؟
ماڵپەڕی رۆژی کورد لە پێناو لێک نزیککردنەوەی هێز و لایەنەکان و لێک تێگەیشتنیان لەسەر پرس و بابەتی پەیوەندیدار بە پێکهێنانی بەرەیەکی کوردستان ئەم دۆسیەی کردۆتەوە و ڕای ئەندامانی رێبەریی حیزبەکان و هەروەها کەسایەتییە سیاسییەکانی رۆژهەڵات و شرۆڤەکارانی سیاسی وەرگرتووە.
بەرێز حەسەن شەڕەفی، جێگری سکرتێری گشتیی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران (حدکا) وەڵامی پرسیارەکانی رۆژی کورد دەداتەوە.

حەسەن شەڕەفی: بوونی پەیوەندییەکی دۆستانە بە دوور لە کێشە و ناتەبایی لە نێو هێزەکان دەبێ هەبێ

گرینگیی پێک هێنانی بەرەی کوردستانی بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە چی دایە و زەروورەتەکانی پێکهێانی ئەو بەرەیە چن؟

بە شێوەیەکی گشتی هەر هەماهەنگی و یەکدەنگی و هاوکارییەکی شوێندانەر لە نێوان هێزە سیاسییەکانی کوردستانی رۆژهەڵات، مەرجی بنەڕەتی  بەرین بوونەوەی بزووتنەوە و کاریگەربوونی کاروچالاکی هێزه‌ سیاسییەکانی کوردستانی رۆژهەڵاتە. دیارە ئەگەر ئەو هەماهەنگی و یەکدەنگی و یەک هەڵویستییە بخرێتە چوارچێوەی بەرنامەیەکی سیاسی و دەست نیشانکردنی شێوەکانی خەباتی ڕەوا و رێککەوتنێکی تێکڕایی لەسەر بکرێ، زۆر کاریگەرتر و شوێندانەرتریش دەبێ، جا چ ناوی بەرەی لەسەر دابندرێ یان ئیتلافی پێ بگوترێ، مادام هەدەفێک تاقیب دەکا، داخوازییەکان ڕێکدەخا و تێکۆشانەکان وەسەریەک دەخا، هەر ئەو ئاکامە ئەرێنییەی لێدەکەوێتەوە کە لە یەکریزیدا دەستەبەر دەبن.

پێویستی ئەو یەکدەنگی و هەماهەنگییە بۆ هێزەکانی کوردستانی رۆژهەڵات هەمیشە لە گۆڕێ دا بووە و ئێستاش لەو هەلوومەرجە ناسک و ئاستەم و پڕکێشەیەدا کە ناوچەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لەگەڵی بەرەوڕوویە و چاوەڕوانی کۆمەڵێک ئاڵوگۆڕی لێدەکرێ زیاتریشە، بە تایبەت لە وەزعێکی وەهادا دۆستانی کوردیش دەزانن بەردەنگیان کێیە و داخوازییەکانی کورد کە هەموو لەسەری کۆکن چییە و توانای وە سەریەک کەوتووی هێزە سیاسییەکانی کوردستانی رۆژهەڵات چەندە. دوژمنیش یا  نەیارانی کوردیش ناتوانن لە درزی نێوان هێزەکان بە قازانجی خۆیان و بۆ کزکردنی کورد کەڵکی لێوەربگرن.

بەرەی کوردستانی بە چ میکانیزم و شێوەیەک پێک بێ کە هەموو لایەنەکان خۆیان تێدا ببیننەوە؟ 

بەربەست و لەمپەرەکان لەبەردەم یەکگرتوویی هێزە سیاسییەکانی کوردستانی رۆژهەڵات بەداخەوە کەم نین. باو نەبوونی یەکگرتوویی و باوبوونی لێکهەڵبەزینەو و لێک دابڕان یەکێک لەو هۆیانەیە کە لە کۆنەوە کورد بە دەستیەوە دەناڵێنێ.
کزبوونی توانای یەکتر قبووڵ و تەحەممول کردن و پێداگری لەسەر بەرژەوەندی رێکخراوەیی کە هەندێ جار دەکەوێتە سەرووی بەرژەوەندیی گشتی کورد، یەکێکی دیکە لەو هۆیانەیە.

پێشنیارتان بۆ خێرایی بەخشین بە دروستبوونی بەرەیەکی یەکگرتوو چیە و چ رێکارگەلێک دەتوانن ببنە ڕێخۆشکەر بۆ پێکهێنانی بەرە؟

وەڵام: پێکهێنانی بەرە یان هەر ئیتلافێک چ لە نێوان هێزە سیاسییەکانی کوردستانی رۆژهەڵات، چ لە نێوان هێزەکانی هەموو بەشەکانی کوردستان، پێویستی بە دوو مەرجی بنەڕەتی هەیە.

 یەکەمیان؛ دوورکەوتنەوەی هێزەکان لە هێژموونی خوازی، خۆ لەوانیتر بە زلتر زانین و بەکارهێنانی بەرە لە بەرژەوەندیی تاک و لایەن کە ئەویش زۆر جار زیان بە بەرژەوەندی کورد بە گشتی دەگەیەنێ.

دووهەمیان؛ داڕشتن و رێککەوتن لەسەر بەرنامەیەکی سیاسی کە دابینکەری داخوازییەکانی کورد و لەبەرژەوەندیی گشتی کورد دا بێ . ئەم تاقیکارییە و ئەم ڕاستییانە ئەو کاتە زیاتر دەرکەوتن کە ڕەوتێک بۆ پێکهێنانی بەرەیەک لە هێزەکانی هەموو بەشەکانی کوردستان لە گۆڕی دابوو، بەداخەوە بەم هۆیانە و بەهۆی هەندێ هۆکاری دەرەکی سەری نەگرت و بە ئاکام نەگەیشت.

پێشنیارتان بۆ خێرایی بەخشین بە دروستبوونی بەرەیەکی یەکگرتوو چیە و چ رێکارگەلێک دەتوانن ببنە ڕێخۆشکەر بۆ پێکهێنانی بەرە؟

لە نێوچوونی ئەو هۆکارە نەرێنیانە کە ئاماژەم پێدان، هەوڵدان  بۆ پەیوەندییەکی سالم و دۆستانە لە نێوان هێزەکان و قۆڵ لێهەڵماڵینی چەند لایەنێک بۆ کارکردن لە پێناو ئەو مەبەستەدا دەتوانێ شوێندانەر بێ، دیارە پێش گەیشتن بەو ئامانجە و مەرجی گەیشتن بەو ئامانجە بوونی پەیوەندییەکی دۆستانە بە دوور لە کێشە و ناتەبایی لە نێو هێزەکانی دایە.

ئه‌م وتووێژه‌ مانگی ئاگۆستی ٢٠١٥ ئه‌نجام دراوه‌

hasaan-sharafi-sherefiii

[review]

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

بابەتی پێشوورەزا کەعبی: دەبێ حیزبەکان قەبۆڵی بکەن که نوێنەری بەشێکن له بزووتنەوە و له کۆمەڵگا
بابەتی دواترپێویستی و حەوجێی یەکگرتوویی هێزەکانی کوردستانی خۆرهەلات ل ەئێستادا/وتووێژ لەگەڵ سیاوەش قادری
نوێترینەکان
بەیاننامەی پشتگری لە بانگەوازی مانگرتنی گشتی لە دووهەمین ساڵیادی قەتڵی حکوومەتیی ژینا ئەمینی حەسەن نەسروڵڵا : بڕیارمان داوە بەبێ پاڵپشتی ئێران ، هێرش بکەینە سەر ئیسرائیل چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان پرۆفیسۆر "عەلی قلیچ" کۆچی دوایی کرد جێگری بەرپرسی پۆلیسی ئەمنیی خاش کوژرا گرنگی ڕۆڵی دایک لە پەروەردەی نەتەوەییدا پنتاگۆن : جووڵەی هێزەکانی ئەمریکایی لە ناوچەدا رێگر بوو لە هێرشی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل ئیسرائیل سەرۆکایەتیی کۆنفرانسی نەتەوەیەگگرتووەکان بۆ داماڵینی چەک دەکات و ئێران و سووریا تووڕە دەکات کەشتیی یو ئێس ئێس ئەبراهام لینکن گەیشتە رۆژهەڵاتی ناوەڕست  ڕاهاتن لە ڕاگەیاندن لە سیاسەتی دەسەڵاتی داگیرکار و  خۆسەپێندا. ئیسرائیل :هێرشەکانمان بۆ سەر غەززە بەردەوام دەبێت وەزیرەپێشنیارکراوەکانی پزشکیان دەنگیان پێدرا ، بەڵام پەرلەمانی ئێران کەوتە ژێر پرسیارەوە چاودێریی مافی مرۆڤ سەبارەت بە هەڵکشانی ئاماری لە سێدارەدان لە ئێران هۆشداری دەدات ئاماری چەکی پووچی (بەرگەشتی ) بانکی لە ئێران گەیشتۆتە هێڵی سوور چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان