بڕیارە کوردانی دانیشتووی شاری ژنێڤ لە وڵاتی سویس بە پێش هەنگاویی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان- ژنێڤ، لەو شارە بۆ پشتیوانیی لە کەبوودوەند، ڕێپێوانێک وەڕێبخەن.
ڕۆژی کورد: بەپێی بانگەوازییەک کە لە لایەنكۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی كوردستان – ژنێڤ بڵاو کراوەیەوە، بڕیارە کوردستانیانی دانیشتوانی شاری ژنێڤ، ڕۆژی چوار شه‌ممه، كاتژمێر ١٢ی نیوه‌ڕۆ، له به‌رده‌ركی باره‌گای نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له ژنێڤ، بۆ پشتیوانی له محەممەد سدیق کەبوودوەند، ڕۆژنامەوان و باوکی مافی مرۆڤی کوردستان، خۆپێشاندانێك پێك‌بێنن .
لەڕاگەیێندراوەکەدا داوا لە سەرجەم کوردستانیانی دانیشتووی شاری ژنێڤ لە وڵاتی سویس کراوە بەشداری بکەن و دەڵێ: “به‌شداری كوردانی ژنێڤ و وڵاتی سویس له‌و خۆپێشاندانه ئه‌ركی هه‌مووانه و زۆر پێویسته، تكایه به هاوردنی وێنه و پۆسته‌ری به‌ندكراوانی سیاسی، خۆپیشاندانه‌كه ده‌وڵه‌مه‌ند بكه‌ن. دوای خۆپیشاندانه‌كه، هه‌یئه‌تێك سه‌ردانی ده‌فته‌ری كۆمیساریای به‌رزی مافه‌كانی مرۆڤ ده‌كات.”
هەروەها لە ڕاگەیێندراوەکەدا باس لە بەڕێکردنی نامەیەک لە لایەن ئه‌حمه‌د شه‌هید و له سه‌ر داوای كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی كوردستان – ژنێڤ، بۆ به‌رپرسانی ئێرانی كراوە و گوتراوە کە: ” له سه‌ر كه‌بوودوه‌ند و كار له سه‌ر ڕاگه‌یاندراوێكی هاوبه‌شی ڕاپۆرتێرانی نه‌توه‌یه‌كگرتووه‌كان ده‌كه‌ین.”