وەرزشوانێکی كورد لە كێبەركێکانی تورکەمەنستان میداڵی بڕۆنزی ئاسایی بردەوە

0
684

ڕۆژی کورد: ئەیوب فەهیمی، وەرزشوانی لاوی خەڵكی شاری بۆكان لە کوردستانی خۆرهەڵات لە كێبەركێیەكانی ئاسیایی وەرزشی سامبۆدا کە لە وڵاتی تورکەمەنەستان بەڕێوە دەچێ، میداڵی بڕۆنزی بەدەست هێنا.
شایانی ئاماژەیە، ئەەیوب فەهیمی هاوڕێ لەگەڵ  كەماڵ عەلیخائازەر، وەزشوانێکی تری شاری بۆكان لە چوارچێوەی تیمی نەتەوەیی ئێران، بەشداریكێبركێی قارەمانیی سامبۆی ئاسیا بوون کە بە بەشداریی ٤٠٠ وەرزشوان لە ١٧ وڵاتی ئاسیایی لە شاری عێشق ئابادی توركەمەنستان لە حاڵی بەڕێوەچوونە.

فەهیمی، سەرۆكی سەبكی كیك جیتسۆی پارێزگای ورمێ‌ یە و  پێشتریش ٤ میداڵی جۆراوجۆری لە كێبڕكێیەكانی ئەو وەرزشە لە ئاستی ئاسیاو جیهاندا بەدەست هێناوە.

هەروەها كەماڵ عەلیخائازەر کە لەو کێبەرکێیانەدا بەشدارە، پێشتر بەشداری لە ٦ خولی قارەمانیی كیك بۆكسینگی لە ئاستی ئێران، قارەمانی كێبەركێی جیهانیی ساڵی ٢٠٠٥ی بلاڕووس و ٢٠٠٨ی نێودەوڵەتیی ئێران، قارەمانی كێبەركێی سامبۆی ٢٠١٠ و ٢٠١١ی تاشكەندی ئۆزبەكستان، قارەمانی كێبەركێی كیك بۆكسینگی ٢٠١١ی ئیستانبوڵی توركیە، میداڵی زێڕی كێبەركێیەكانی قارەمانیی سامبۆی ئاسیا لە ئۆزبەكستان دا کردووە.

شایانی ئاماژەیە کە ئەو دوو وەرزشوانە کوردە، خوێندکاری زانکۆی ئازادی شاری بۆکانن و وەک ئەندامی تیمی نەتەوەیی ئێران، ڕەوانەی ئەو یارییانە کراون.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.