ڕۆژی کورد: پارتی ئازادیی کوردستان بە بۆنەی ٧ی پووشپەڕ، ٢٩ هەمین ساڵوەگەری کارەساتی کیمیایی بارانی شاری سەردەشت ـی کوردستانی ڕۆژهەڵات ڕاگەیەندراوێکی بلاو کردەوە.
دەقی ڕاگەیێندراوەکەی پارتی ئازادیی کوردستان، بە شوێوەی خوارەوەیە:
29 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر، له 7 پووشپەڕی 2687 کوردی بەرانبەر بە 28/6/1987، له جه‌نگه‌ی شه‌ڕی ئێران- عێڕاق دا، فڕۆکه شه‌ڕکه‌ره‌کانی ده‌وڵه‌تی عێراق، شاری سه‌رده‌شت و ده‌ورووبه‌ریان بۆمبارانی کیمیایی کرد. له ئاکامی ئه‌م کرده‌وه دژی مرۆڤییه‌دا ژماره‌یه‌کی به‌رچاو له رۆڵه‌کانی نه‌ته‌وه‌ی کورد گیانیان له ده‌ست دا و بریندار و ماڵ‌وێران بوون. هه‌روه‌ها خه‌سارێکی گه‌وره به سروشت و گیانله‌به‌رانی دەڤەرەکە کەوت.
ئه‌مڕۆ هێشتا پاش تێپه‌ڕبوونی ئه‌و ماوه زه‌مانییه، به‌شێک له دانیشتوانی ئه‌و شاره به ده‌ست ئاسه‌واره‌کانی ئه‌و تاوانه دژه ئینسانییه‌وه ده‌ناڵێنن.
کیمیابارانی شاری سه‌رده‌شت و ده‌ورووبه‌ری هه‌تا ئێستاش جیگه‌یه‌کی ئه‌وتۆی له ریزی تاوانه‌کانی رێژێمی به‌عسی عێراقی دا بۆ دانه‌نراوه. رێژێمی کۆماری ئیسلامی به‌و هۆیه‌وه که سه‌رده‌شت شارێکی کوردستانه هه‌رگیز نه‌یویستووه ئه‌و تاوانه بکه‌وێته به‌ر سه‌رنجی کۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی.
کردنی کوردستان به گۆڕه‌پانی شه‌ڕی ده‌وڵه‌تان به بێ ره‌زامه‌ندی کورد و بۆمبارانی شار و شارۆچکه‌کانی له لایان لایه‌نه شه‌ڕکه‌ره‌کانه‌وه، جارێکی دیکه ئه‌و راستییه‌ی سه‌لماندووه که بێ ده‌سه‌ڵاتیی و نه‌بوونی ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه‌یی هۆکاری سه‌ره‌کیی ئه‌م ده‌سدرێژی و ماڵوێرانکردنە بێ حیسابانهیه. ئەمڕۆ بۆ نەتەوەی کورد لە باشووری کوردستان دەرفەتێک هەڵکەتووە کە بە جیابوونەوە لە دەوڵەتی عێراق و راگەیاندنی سەربەخۆیی کوردستان، ئەو چارەنووسە تفت و تاڵە لەبەشێکی کوردستانەوە بگۆڕێ و ببێتە جێی پشتیوانی و چاولێکەریی پارچەکانی دیکەی کوردستان.
خۆ بواردن لەم بڕیارە مێژووییە بە تەمای “دیمۆکراسی” بۆ عێراق و “فیدڕالیزم” بۆ کوردستان، دەرفەتەکە لەبار دەبا و هێز و توانای کورد بە فیڕۆ دەدا.
له 29 هەمین ساڵۆگه‌ری کیمیابارانی سه‌رده‌شت و ده‌ورووبه‌ری دا، پارتی ئازادیی کوردستان وێڕای ده‌ربڕینی هاوخه‌می له‌گه‌ڵ زیان دیتووانی ئه‌و رووداوه، خوازیاری ئه‌وه‌یه کۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی سه‌رنج بداته ئه‌و رووداوه و میراتگرانی ده‌وڵه‌تی عێراق قه‌ره‌بووی شەهید و بریندار و زیان لێدراوانی ئه‌و شاره بکەنەوە.
پارتی ئازادیی کوردستان
کۆمیته‌ی ناوه‌ندیی
5 پووشپه‌ڕی 2716
26 ژوئه‌نی 2016