ڕۆژی کورد: کومیتەی هێزە سیاسییەکانی کوردستان – هولەند بە بۆنەی ٧ی پووشپەڕ، ٢٩ هەمین ساڵوەگەری کارەساتی کیمیایی بارانی شاری سەردەشت ـی کوردستانی ڕۆژهەڵات ڕاگەیەندراوێکی بلاو کردەوە.
دەقی ڕاگەیێندراوی کومیتەی هێزە سیاسییەکانی کوردستان – هولەند، بە شوێوەی خوارەوەیە:
29 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر، له رۆژی 28/6/1987، له شه‌ڕی ئێران- عێڕاق دا، فڕۆکه جەنگییەکانی دەوڵەتی پێشووی عێراق، شاری سه‌رده‌شت و ده‌ورووبه‌ری ئەو شارەیان کیمیاباران کرد. له ئاکامی ئه‌م کرده‌وه دژه مرۆڤییه‌دا ژماره‌یه‌کی به‌رچاو له رۆڵه‌کانی نه‌ته‌وه‌ی کورد گیانیان له ده‌ست دا و بریندار و ماڵ‌وێران بوون و هه‌روه‌ها خه‌سارێکی گه‌وره به سروشت و گیانله‌به‌رانی ناوچەکە کەوت و پاش 29 ساڵ دانیشتووانی سەردەشت بەدەست ئاسەوارەکانییەوە دەناڵێنن.
ئەوەی جێگەی نیگەرانیی نەتەوەکەمانە، بەهۆی ئەوەی کە سەردەشت شارێکی کوردستانییە، دەوڵەتی کۆماری ئیسلامیی رێگەی لە بە جیهانبوونی پرسی کیمیابارانی ئەو شارە گرتووە و تا ئێستا ئێستا نەکەوتووەتە بە دید و سەرنجی کۆمەڵگای نێودەوڵەتیی.
له 29 هەمین ساڵۆگه‌ری کیمیابارانی سه‌رده‌شتدا، جارێکی دیکە بەناوی کۆمیتەی هاوکاریی هێزە سیاسییەکانی کوردستان لە هولەند، هاوخەمیی خۆمان لەگەڵ کەسوکاری گیانبەختکردووان ئەوشارە دەردەبڕین و هیوای چاکبوونەوە بۆ بریندار و بەرکەوتەکانی ئەو کردەوە دژی ئینسانییە دەردەبڕین.
کۆمیتەی هاوکاریی هێزە سیاسییەکانی کوردستان لە هولەند
6 پووشپه‌ڕی 2716
27 ژوئه‌نی 2016