پشتیوانی وەرزشوانێكی پێشووی یانەی ئێران لە محەممەد سەدیق كەبوودوەند

0
613

پشتیوانی دەربڕین لە محەممەدسدیق کەبوودوەند، ڕۆژنامەوان و باوکی مافی مرۆڤی کورد بە شیوازی جیاواز، لە ناخۆ و دەرەوەی کوردستانی خۆرهەڵات، بەردەوامە.

ڕۆژی کورد: وەرزشوانێكی پێشووی یانەی نەتەوەیی وڵاتی ئێران پشتیوانی خۆی بۆ محەممەد سەدیق كەبوودوەند دەربڕی.

وریا شەریفی وەرزشوانی كوردی خەڵكی شاری سەقز لە رۆژھەڵاتی كوردستان و نێشتەجێی وڵاتی دانمارك بە وێنەی محەممەد سەدیق كەبوودوەند بەشداری یاری “دەو مەیدانی” لە وڵاتی دانمارك كرد و بەو شێوەیە پشتیوانی خۆی بۆ كەبوودوەند نیشان دا.

شەریفی لەو كێبەركێیەدا وەك ئەندامی یانەی خاچی سوور بەشدار بوو و لە ناو ۷۵ یانەدا توانی پلەی چوارەم بەدەست بێنێ.

werzishwan_dk_2

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.