Google search engine
ماڵەوە ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ئێران داواکاریی چالاکانی مەدەنی- سیاسی: لە مەهاباد بە وێنەی کەبودوەندەوە پێشوازی لە رووحانی...

داواکاریی چالاکانی مەدەنی- سیاسی: لە مەهاباد بە وێنەی کەبودوەندەوە پێشوازی لە رووحانی بکرێت

0
1710

بڕیارە ڕۆژی دووشەممە، ٩ی جۆزەردان، ڕووحانی سەردانی پارێزگای ورمێ و شاری مهابد بکات، بەو بۆنەوە چالاکانی مەدەنی – سیاسی داوا دەکەن خەڵک  لە مەهاباد بە وێنەی کەبودوەندەوە پێشوازی لە رووحانی بکەن.

 چالاکانی سیاسی لایان وایە کە رژیم بە هەر هەموو شێوەیەک هەوڵدەدا  خەڵک بۆ پێشوازی ڕووحانی ڕابکێشێ هەر بۆیەش پێویستە لێرەدا  چارەنووسی ئەم گەمە بە ئاقارێکدا بگۆڕدرێ کە بەرژەوەندیی نیشتمانی لێبکەوێتەوە، هەر بۆیە ئەو چالاکانە لایوان وایە  سازکردنی جبهەبەندی لە کۆمەڵگا لە بەرژەوەندیی لایەنی کوردیدا نیە. بەو مانایەک کە بەیانی لۆمەیان بکەین کە بۆ ڕۆیشتن بۆ پێشوازیی ڕووحانی، بەڵکوو پێویستە ڕێگاچارەیک بدۆزرێتەوە کە ئەوەی ئەوان دەیانهەوێ، پێچەوانە بکرێتەوە.
بۆیە بە بێ هیچ جیاوازییەک داوا لە خەڵکی مەهاباد دەکەین کە بەم رەفتارە شارستانیانەیە وێنایەکی یەکگرتوو و پڕ مانا بدەن بە سەرۆک کۆماری ڕژیمی کۆماری ئیسلامی.

چالاکانی سیاسی-مەدەنی لایان وایە کە ئەو رەفتارە، ڕەفتارێکی مەدەنی و چەشنی هەرە بەرزە لە خەباتی مەدەنی کە تێیدا هەم پێشوازی کراوە و هەم داواکارییەکی ڕەوا و گشتی کە دەتوانێ دەنگدانەوەیەکی جیهانی هەبێ، پێشکەش کراوە.

چالاکانی مەدەنی-سیاسی هەروەها داوا لە حیزبەکان دەکەن هاوکاریان بن و دەڵێن: “داوا دەکەین لە هەر هەموو پارتە سیاسییەکانی کوردستان، چالاکانی ناوخۆ و هەموو ئەوانەی خۆیان بە خاوەنی خۆرهەڵات دەزانن، داوا لە خەڵک بکەن بە وێنەی کەبوودوەندەوە پێشوازی لە رووحانی بکەن.”

شایانی ئاماژەیە کە لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا لەلایەن چالاکانی دەرەوە و ناوخۆی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە بۆنەی ڕەوشی نالەباری محەممەدسەدیق کەبوودوەند، ڕۆژنامەوان و باوکی مافی مرۆڤی کوردستان، کەمپەینێک بەناوی “تا ئازادیی کەبوودوەند” لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان وەڕێخراوە.

ئەندامانی کەمپەین وێڕای ئاماژە کردن بە دۆخی نالەباری کەبوودوەند، دوای تێپەڕبوونی ٢٢ ڕۆژ لە مانگرتن لە خواردن، دووپاتیان کردەوە کە تا ئازادیی  کەبوودوەند دەست لە پشتیوانی و چالاکییەکانیان هەڵناگرن.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

بابەتی پێشووخالید عەزیزی، سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستان داوای به‌ دوا داچوون بۆ تیرۆری د، قاسملوو ده‌كا
بابەتی دواترئێران سەرمایەگوزاری لە سەر سوپای مەهدی لە عێراق دەكات/بەڵگەیەکی وەرگێڕدراو بۆ کوردی

Leave a Reply

This site uses Akismet to reduce spam. Learn how your comment data is processed.

نوێترینەکان
بەیاننامەی پشتگری لە بانگەوازی مانگرتنی گشتی لە دووهەمین ساڵیادی قەتڵی حکوومەتیی ژینا ئەمینی حەسەن نەسروڵڵا : بڕیارمان داوە بەبێ پاڵپشتی ئێران ، هێرش بکەینە سەر ئیسرائیل چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان پرۆفیسۆر "عەلی قلیچ" کۆچی دوایی کرد جێگری بەرپرسی پۆلیسی ئەمنیی خاش کوژرا گرنگی ڕۆڵی دایک لە پەروەردەی نەتەوەییدا پنتاگۆن : جووڵەی هێزەکانی ئەمریکایی لە ناوچەدا رێگر بوو لە هێرشی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل ئیسرائیل سەرۆکایەتیی کۆنفرانسی نەتەوەیەگگرتووەکان بۆ داماڵینی چەک دەکات و ئێران و سووریا تووڕە دەکات کەشتیی یو ئێس ئێس ئەبراهام لینکن گەیشتە رۆژهەڵاتی ناوەڕست  ڕاهاتن لە ڕاگەیاندن لە سیاسەتی دەسەڵاتی داگیرکار و  خۆسەپێندا. ئیسرائیل :هێرشەکانمان بۆ سەر غەززە بەردەوام دەبێت وەزیرەپێشنیارکراوەکانی پزشکیان دەنگیان پێدرا ، بەڵام پەرلەمانی ئێران کەوتە ژێر پرسیارەوە چاودێریی مافی مرۆڤ سەبارەت بە هەڵکشانی ئاماری لە سێدارەدان لە ئێران هۆشداری دەدات ئاماری چەکی پووچی (بەرگەشتی ) بانکی لە ئێران گەیشتۆتە هێڵی سوور چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان