Google search engine
ماڵەوە ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ئێران پارێزگای ورمێ بە تەواوی میلیتاریزە کراوە

پارێزگای ورمێ بە تەواوی میلیتاریزە کراوە

0
1420

لە دوای سێ شەڕی قارەمانانەی پێشمەرگەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە پاوە، شنۆ و پیرانشار ، سەرجەم پارێزگای ورمێ میلیتاریزە کراوە

ڕۆژی کورد: بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕۆژی کورد، دوای ئەوەی کە پێشمەرگەکانی حیزبی دێموکرات لە پایەگایەک لە پاوە ٥ کەس لە ئەندامانی سپای تیرۆریستیی ڕەژیمان کوشت و لە شنۆ ١٢ پاسدار و ٣ جاش و لە پیرانشار ١٣ پاسدار و جاشیان کوشت، ئەمڕۆ هەینی ٢٨ی جۆزەردان، محەممەد پاکپوور فەرماندەی هێزی وشیکانی ڕەژیم سەردانی سنوورەکانی شاری شنۆی کرد.

لە هەمان کاتدا سەرچاوەی باوەڕپێکراو باس لەوە دەکا کە ٣٠٠ کەس لە هێزەکانی سپای تیرۆریستیی پاسداتان لە ورمێ وە بەرە شاری سەردەشت هاتوون و زیاتر لە حەوتوویەکە لە ناو مەیدانی فوتباڵی ئەو شارە خێوەتیان لیداوە.

لە لایەکی ترەوە لە گووندەکانی دێ شەمس و حەسەن نووران و چەند گووندی تری شنۆ هەواڵەکان باس لەوە دەکەن کە ١٢ کەس لە جاشەکانی ڕەژیم بە جلی حیزبی و لۆگۆی حیزبی چونە ناو گووندەکان و گەڕاون.

هەروەها لەو گووندانەوە هەواڵەکان باس لەوە دەکەن کە هێزەکانی ڕەژیم مەزاری ئەو گووندانە گەڕاون و بە بەردەوامی هاتووچوو دەکەن.

لە شاری سەلماس و ورمێ، بەپێی هەواڵی ماف نیز و هەوەها هەواڵنێری ڕۆژی کورد، لە ئێوارەی ڕۆژی پێنج شەممە ٢٧ی جۆزەردانی ١٣٩٥ی هەتاوی، لە ناوچەی برۆشخۆرانی سەلماس هێزەکانی بەسیج و سپاس وێستگەی بازرەسیان دانەوە و دەستیان کردووە بە پشکنینی ترۆمبیلەکان و ترس و دڵەڕاوکێیان لە ناو خەڵک ناوەتەوە.

لەو وێستگانە بە تووندی هەڕەشە لە خەڵک کراوە کە ئەگەر هات و دژە ئینقلاب (پێشمەرگە)یان بینی دەبی ئاگاداریان بکەنەوە ئەگینا سزای تووندیان ڕووبەڕوو دەبێتەوە. ئەوە جیا لەوەی کە دۆینی شەو کاتژمیر ٢ بە کاتی ئێران، فڕۆکەکانی ڕژیم لە سنوورەکان و چیای دالامپەڕ دەنگیان بیستراوە.

هەروەها لە ناوچەی “باژرگە”ـی سەر بە شاری سەڵماسیش، جاشەکان لە بڵندگۆی مزگەوتەکان، هەڕەشەیان لە هاوشاریانی کورد کردووە کە ئەگەر بێت و پەنا بدەن بە پێشمەرگەکان ئەوا ماڵەکانیان بەسەردا کاول دەکەن.

لە لایەکی ترەوە ، ئەمڕۆ هەینی ٢٨ی جۆزەردانی ١٣٩٥ی هەتاوی لە ناوچەکانی تەرگەوەر و مەرگەوەر و لە نیوان ئاواییەکانی ماوانە و کورانە و لە ڕێگای نێوان سیلوانا، هێزەکانی بەسیج و سپا ماشێنەکانی خەڵکیان پشکنیوە.

هەروەها لە گووندی شێخ زەرد ـی مەرگەوەریش، حیفازەتی سپای تیرۆریستیی پاسداران وێڕای بەسیج، تراکتیان بڵاو کردۆتەوە، لەو تراکتانەدا نووسراوە “نەمان بۆ دێموکرات”، “نەمان بۆ تیرۆریزمی کورد”، “نەمان بۆ دژە شۆڕش”.

لە ناوچەی دەشتەبێڵ ـی سەر بە شاری شنۆش لە دۆینێوە جوولەی هاوشێوە بیندراوە بەتایبەتی کە جاشێکی گووندی کانی سپی لە جاشەکانی ئاغای ئەو گووندە بە ناوی مێهران، کوژراوە.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

بابەتی پێشوونوێنەری بەناو کوردی شنۆ و نەغەدە هەڕەشەی لە حیزبە کوردییەکان کرد
بابەتی دواترڕاسانی نوێ و مەرگی دیکتاتۆری/شوعەیب دانش پەژوو
نوێترینەکان
بەیاننامەی پشتگری لە بانگەوازی مانگرتنی گشتی لە دووهەمین ساڵیادی قەتڵی حکوومەتیی ژینا ئەمینی حەسەن نەسروڵڵا : بڕیارمان داوە بەبێ پاڵپشتی ئێران ، هێرش بکەینە سەر ئیسرائیل چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان پرۆفیسۆر "عەلی قلیچ" کۆچی دوایی کرد جێگری بەرپرسی پۆلیسی ئەمنیی خاش کوژرا گرنگی ڕۆڵی دایک لە پەروەردەی نەتەوەییدا پنتاگۆن : جووڵەی هێزەکانی ئەمریکایی لە ناوچەدا رێگر بوو لە هێرشی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل ئیسرائیل سەرۆکایەتیی کۆنفرانسی نەتەوەیەگگرتووەکان بۆ داماڵینی چەک دەکات و ئێران و سووریا تووڕە دەکات کەشتیی یو ئێس ئێس ئەبراهام لینکن گەیشتە رۆژهەڵاتی ناوەڕست  ڕاهاتن لە ڕاگەیاندن لە سیاسەتی دەسەڵاتی داگیرکار و  خۆسەپێندا. ئیسرائیل :هێرشەکانمان بۆ سەر غەززە بەردەوام دەبێت وەزیرەپێشنیارکراوەکانی پزشکیان دەنگیان پێدرا ، بەڵام پەرلەمانی ئێران کەوتە ژێر پرسیارەوە چاودێریی مافی مرۆڤ سەبارەت بە هەڵکشانی ئاماری لە سێدارەدان لە ئێران هۆشداری دەدات ئاماری چەکی پووچی (بەرگەشتی ) بانکی لە ئێران گەیشتۆتە هێڵی سوور چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان