ناوی سێ کوژراوی سپای پاسدارن لە شەڕی مەریوان ئاشکرا کرا

0
761

ڕۆژی کورد: بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ناوەندی ڕۆژی کورد، ئەمڕۆ دووشەممە ٧ی پووشپەڕ، ناوی سێ لە کوژراوەکانی شەڕینیوان هێزی پێشمەرگەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران و سپای تیرۆریستیی پاسدارانی ڕژیم لە  کۆساڵان ـی سەر بە شاری مەریوان ئاشکرا کرا.

ناوی ئەو سێ کوژراوەی ڕژیم بریتن لە: عەلی پویا، کامڕان حەسەن پوور و جەواد کاکە جانی

لە شەڕی ٩٦ کات ژمێرەی ناوچەی مەریوان بە پێی هەواڵی هەواڵنێری ڕۆژی کورد لەو ناوچەیە و هەروەها بە گوێری لێدوانی شایەتحاڵان، زیاتر لە ٣٠ کەس لە هێزەکانی ڕژیم کوژراون و زیاتر لە ٦٠ کەسیش بریندار بوون.

دەگوترێ برینی بەشێکی بەرچاو لە بریندارەکانی ڕژیم لە جاش و پاسدار بەڕادەیەک قووڵە کە لە ڕۆژانی داهاتوودا ئەژماری کوژراوانی سپا زیاتر دەبێ.

هەواڵەکان باس لە تەواو بوونی شەڕی مەیدانی و دەرباز بوونی هیزی پێشمەرگە دەکەن و دەشگوترێ لە دوو ڕۆژی ڕابردوودا هێزەکانی پێشمەرگە هیچ خەسارێکی گیانیان لێ نەکەوتۆتەوە.

لە ئێستادا تۆپ بارانی ناوچەکە بەردەوامە و لە لایەکی تریشەوە چەندین ڕۆژە هێزەکانی ئیتڵاعات و سپا و پاسگا، بە جلی شەخسی و فەرمیەوە خەریکن باری ئەمنیی شاری کامیاران ئاڵۆزتر دەکەن، بەتایبەت جل شەخسیەکان لە ناو شار و ناوچەکە یەکجار زۆرتر بوون.
دەگوترێ ئەو هێزە جل شەخسییانە بەتایبەت شەوانە زۆرتر لە نێو شاردا دەگەڕن، چەند ڕۆژە کێوەکانی دەوروبەری کامیارن ئاگر دەدرێن، دۆینێ یەکشەممە ٦ی پووشپەڕ پشت ئاوایی ماراو و شاخ شکێن ئاگر درا.

لە شەڕی ناوچەی مەریواندا دوو پێشمەرگە بەناوەکانی شۆڕش مینبەری و شاخەوان مینبەری شەهید بوون.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت