Google search engine
ماڵەوە ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست توركیه‌ ئەمڕۆ سەرۆک کۆماری تورکیا بەفەرمی داوای لێبوردنی لە دەوڵەتی موسکۆ کرد/لێدوان

ئەمڕۆ سەرۆک کۆماری تورکیا بەفەرمی داوای لێبوردنی لە دەوڵەتی موسکۆ کرد/لێدوان

0
1182

ڕۆژی کورد: ڕەجەب تەیب ئەردۆغان بە ناردنی نامەیەک بۆ ویلادمیر پووتین، بەهۆی خستنەخوارەوەی فڕۆکەیەکی سەربازی ≤سوخۆ ـ 24 ≥ لە مانگی نۆڤامبری ساڵی ڕابردوودا کە تێیدا خەلەبانێکی ڕووسی گیانی لەدەست دا، بە فەرمی داوای لێبوردنی   لە دەوڵەتی موسکۆ کرد.

ئەردۆغان لەم نامەیەدا سەرەڕای دەربڕینی پەژارە و سەرەخۆشی بەهۆی کوژرانی خەلەبانی ڕووسی، داوای لێبوردنی لە دەوڵەتی ڕووسیا کرد و وڵاتی ڕووسیای وەکوو “دۆست و هاوپەیمانی ستراتێژیک”ی ئانکارا ناوزەد کردووە.
لە درێژەی ئەم نامەیەدا هاتووە : “هیچکات حەز و خواستی خستنەخوارەوەی فڕۆکەی ڕووسی لەئارا نەبووە و ئێمە سەرجەم مەترسییەکانی گواستنەوەی خەلەبانی کوژراو لە سووریاوە لەئەستۆ گرتووە.”

هەروەها ئانکارا نیشانی داوە کە بە مەبەستی کەمکردنەوەی پەژارەی بنەماڵەی خەلەبانە ڕووسیە کوژراوەکە لەم ڕووداوەدا ئاریکاریی پێویست ئەنجام بدات و بە چەشنێک هەڵسوکەوت بکات کە لەگەڵ بنەماڵەیەیەکی تورکیا دەیکات.

لە ڕێکەوتی 24ی نۆڤامبری ساڵی 2015ی زایینیدا فڕۆکەیەکی سەربازیی ڕووسیا “سوخۆ ـ 24 ” لەلایەن فڕۆکە سەربازییەکانی “ئێف ـ 16″ی تورکیاوە لە خاکی سووریادا کرایە ئامانج و کەوتە خوارەوە. یەکێک لە دوو خەلەبانەکانی ئەم فڕۆکەیە لەئەم ڕووداوەدا گیانی خۆی لەدەست دا.

دەوڵەتی ئانکارا پێشتر خۆی لە هەرچەشنە داوای لێبوردنێک دەبوارد و دەوڵەتی ڕووسیایش بایکۆتگەلێکی یەکلایەنەی بەسەر تورکیادا سەپاند و پێوەندیی دیپلۆماتیکی خۆی لەگەڵ تورکیای وەستاند.

تاهی حەسەنی وەند
تاهیر حەسەنی وەند

تاهیر حەسەنی چاوەدێری سیاسیی کورد داوای لێبووردنی ڕەسمیی تورکیە لە سووریە بە نیشانەی گۆڕینی هاوکێشە سیاسییەکان و پەیوەندییەکانی ناوچە و هەروەها وەک زەخت هێنانێک بۆ سەر جیهان لە لایەن تورکیەوە بۆ کەم کردنەوە و ڕاگرتنی یارمەتیی جیهان بۆ کوردستانی ڕۆژئاوا زانی و لەو پەیوەندییەدا بۆ ڕۆژی کورد دوا و گوتی: “لە دوای ئەوەی کە ئەردۆغان زۆر هەوڵی دا ئەمریکا و یەکگرتووی ئوروپا، “پەیەدە” وەک هێزێکی تیرۆریستی بناسن و هیچ هاوکاریەکی نەکەن، بەڵام وڵاتانی ڕۆژئاوایی بە گوێرەی ویستی تورکیە نەجووڵانەوە، وەک ئاگادار بین وڵاتانی ڕۆژئاواو بەتایبەتی ئەمریکاو فەڕانسە و لە کوبانی و میلان، فڕوکەخانە سەربازیان کردۆتەوە  و بە ناردنی چەکی پێشکەوتوو و ناردنی هێزی سەربازیی خۆیان بە مەبەستی ڕاهێنانی سەربازی کردن بە کوردانی کوردستانی ڕۆژئاوا، هێزیان ڕەوانەی کوردستانی ڕۆژئاوا کردووەو رۆژ بە رۆژ ژومارەی ئەو وڵاتانە کە هێزی نیزامی بۆ ڕاهانێنانی  گریلا و پێشمەرگە ڕەوانە دەکەن، زیاتر دەبێ. لە چەند ڕۆژی ڕابردو دا وڵاتی نۆروێژ بڕیاری دا هێزیکی ڕاهێنەری سەربازی بۆ ڕۆژئاوای کوردستان بنێریت. ئێستا کە بە نانی ئەو هەنگاوانە ئەردوغان دەزانێت نەیتوانیوە سەرکەوتوو بێت و هەستی بە مەترسی بۆ سەر تورکیە کردووە، دیهەوت بە وڵاتانە رۆژ ئاواییەکان بڵێت ئەگەر هاوکارێکانیان بۆ کوردستانی ڕۆژئاوا ڕانەگرن ئەویش ڕێگایەکی تر دەگرێتە بەر و لە رێگای ئەو داوای لێ بوردنە چرا کەسکێکی نیشانی ڕووسیە دا و چرایەکی سووریش نیشانی ڕۆژئاوای جیهان.”

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

بابەتی پێشووناوی سێ کوژراوی سپای پاسدارن لە شەڕی مەریوان ئاشکرا کرا
بابەتی دواترسەردەشت: دوو کاسبکاری کورد کوژران
نوێترینەکان
بەیاننامەی پشتگری لە بانگەوازی مانگرتنی گشتی لە دووهەمین ساڵیادی قەتڵی حکوومەتیی ژینا ئەمینی حەسەن نەسروڵڵا : بڕیارمان داوە بەبێ پاڵپشتی ئێران ، هێرش بکەینە سەر ئیسرائیل چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان پرۆفیسۆر "عەلی قلیچ" کۆچی دوایی کرد جێگری بەرپرسی پۆلیسی ئەمنیی خاش کوژرا گرنگی ڕۆڵی دایک لە پەروەردەی نەتەوەییدا پنتاگۆن : جووڵەی هێزەکانی ئەمریکایی لە ناوچەدا رێگر بوو لە هێرشی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل ئیسرائیل سەرۆکایەتیی کۆنفرانسی نەتەوەیەگگرتووەکان بۆ داماڵینی چەک دەکات و ئێران و سووریا تووڕە دەکات کەشتیی یو ئێس ئێس ئەبراهام لینکن گەیشتە رۆژهەڵاتی ناوەڕست  ڕاهاتن لە ڕاگەیاندن لە سیاسەتی دەسەڵاتی داگیرکار و  خۆسەپێندا. ئیسرائیل :هێرشەکانمان بۆ سەر غەززە بەردەوام دەبێت وەزیرەپێشنیارکراوەکانی پزشکیان دەنگیان پێدرا ، بەڵام پەرلەمانی ئێران کەوتە ژێر پرسیارەوە چاودێریی مافی مرۆڤ سەبارەت بە هەڵکشانی ئاماری لە سێدارەدان لە ئێران هۆشداری دەدات ئاماری چەکی پووچی (بەرگەشتی ) بانکی لە ئێران گەیشتۆتە هێڵی سوور چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان