Google search engine
ماڵەوە ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ئێران ئەندامیکی سەرکردایەتیی بزووتنەوەی ئیسلامی وڵامی هەڕەشەکانی ئێرانی داوە

ئەندامیکی سەرکردایەتیی بزووتنەوەی ئیسلامی وڵامی هەڕەشەکانی ئێرانی داوە

0
1051

ڕۆژی کورد: ئێحسان شێخ عەلی عەبدولعەزیز، ئەندامی سەرکردایەتیی بزووتنەوەی ئیسلامیی کوردستانی باشوور لە نامەیەکی ئاوەڵادا وڵامی هەڕەشەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانی داوە و ڕوو لە کاربەدەستانی ڕژیمی ئێران دەڵێ: “شەڕكردن بە تایبەت لەگەڵ میللەتێكی ماف خوراوی وەكو كورد هیچ سوودێك نابینێت تەنها بە فیڕۆدانی خوێنی هەژاران و زیاتر كاولكردنی ناوچەكە نەبێت.”

لە بەشێک لە نامەیەکدا ئەو ئەندامەی سەرکردایەتیی بزووتنەوە داوا لە کۆماری ئیسلامی دەکات لەگەڵ حیزبەکانی ڕۆژهەڵات دان و ستان و موزاکەرە بکات.

ده‌قى نامه‌كه‌ بەم شیوەی خوارەوەیە:

نامەیەكی كراوە بۆ بەرپرسانی كۆماری ئیسلامی ئێران

دوای رێزو سڵاو…

لای هەموولایەكمان ئاشكرایە ناوچەكەمان بە گۆرانكاریەكی خێرادا دەروات وە بە چەندەها ناخۆشی و نارەحەتی پێدا تێپەریوە و لەم دۆخەی ئێستاماندا كە چەندەها پیلان هەیە بۆ زیاتر ئاڵۆزبوونی ناوچەكە ئەویش بە دڵنیاییەوە كە هەمیشە هێزە زلهێزەكان تێیدا سوودمەند دەبن ئەویش بە فرۆشتنی چەك و كەل و پەلە كۆنەكانیان بە وڵاتانی ناوچەكەمان و تاقیكردنەوەی چەكە نوێیەكانیان بەسەرماندا! بۆیە كردنی هەرجۆرە هەڕەشەیەك و خەیاڵ كردن لەشەركردن بە تایبەت لەگەڵ میللەتێكی ماف خوراوی وەكو كورد هیچ سوودێك نابینێت تەنها بە فیرۆدانی خوێنی هەژاران و زیاتر كاولكردنی ناوچەكە نەبێت. بۆیە من لێرەوە داواتان لێدەكەم هەرگیز بیری سەربازی زاڵ نەبێت بەسەر ئەندێشەی سیاسیتان وە بە زووترین كات بیر لە گۆرانكاری بكەنەوە و دەست بكەن بە گفتوگۆ لەگەڵ حیزب و كەسایەتیە سیاسیەكانی ناو كوردستانی ئێران وە گوێبگرن بۆ سەرنج و تێبینیەكانیان وە دەسكەوتنی مافە رەواكانیان، وە هەموو لایەكیش دەزانین كە كوردانی ژێر فەرمانرەوایی ئێوە ئاشتیخوازترین كوردی ناوچەكەن و هاوكات ئەوەش دەزانین كە بە كوشتنی سەربازێكی ئێرانی هیچ گۆرانكاریەك لە بەدەستهێنانی مافە رەواكانی كورد ناكات و بگرە ئاڵۆزتری دەكات و دەبێتە هۆی هەتیوكردنی چەندەها منداڵ و بێوەژن كەوتنی چەند ئافرەتێك و دروستبوونی تەنگژەی زیاتر لە ناوچەكەماندا.

بۆیە، بە دڵنیاییەوە ئەگەر گفتوگۆی جددی بكرێت لە ئێستا دەتوانن بگەنە رێكەوتن و حەز دەكەم ئاوڕێكیش بدەنەوە لەوناوچانەی كە كوردی تێدایەو تووشی شەرو نەهامەتی هاتوە و چەندەها ساڵە كاولكاری زۆری بە خۆیەوە دیوەو هەم ئەو هێزانە نەیانتوانیوە كورد لەناوبەرن وە كۆتاییەكەشی هەر بەرەو گفتوگۆ دەڕوات.

بۆیە ئێوە وەك میللەتێكی نزیك لە كوردو كەلتووری كوردی وە خۆشتان حكومەتی ئیسلامیتان راگەیاندوە، پێویستە زیاتر بەدەم میللەتی كوردو مافەرەواكانیان بێن و زیاتر بیچەسپێنن وە لە ئایندەدا ببینە دراوسێیەكی باش و بیر لە ئاوەدانی و خاڵە هاوبەشەكان بكەینەوە . لەناو كوردستانی ئێران چەندەها مامۆستای رێزداری ئاینی رێزدارو كەسایەتی باشی سیاسی تێدایەو دەتوانن گفتوگۆكانتان لەوێوە دەستپێبكەن و هەموو لایەك خۆشحاڵ بكەن و ناوچەكەمان دوور بخەنەوە لە پیلانی ناحەزانی ئیسلام و ناوچەكە.

اللهم فاشهد انی بلغت

براتان

ئیحسان شێخ عەلی عەبدولعەزیز

(7) شوال 1437كۆچی

(12) تەمووز 2016زاینی

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

بابەتی پێشووناساندنی نیشتمانفرۆشان/حەوڵا سمێڵ
بابەتی دواترخۆپێشاندانی کوردستانیان دانیشتووی لەندەن لە بەردەم باڵوێزی ئوتریش
نوێترینەکان
بەیاننامەی پشتگری لە بانگەوازی مانگرتنی گشتی لە دووهەمین ساڵیادی قەتڵی حکوومەتیی ژینا ئەمینی حەسەن نەسروڵڵا : بڕیارمان داوە بەبێ پاڵپشتی ئێران ، هێرش بکەینە سەر ئیسرائیل چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان پرۆفیسۆر "عەلی قلیچ" کۆچی دوایی کرد جێگری بەرپرسی پۆلیسی ئەمنیی خاش کوژرا گرنگی ڕۆڵی دایک لە پەروەردەی نەتەوەییدا پنتاگۆن : جووڵەی هێزەکانی ئەمریکایی لە ناوچەدا رێگر بوو لە هێرشی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل ئیسرائیل سەرۆکایەتیی کۆنفرانسی نەتەوەیەگگرتووەکان بۆ داماڵینی چەک دەکات و ئێران و سووریا تووڕە دەکات کەشتیی یو ئێس ئێس ئەبراهام لینکن گەیشتە رۆژهەڵاتی ناوەڕست  ڕاهاتن لە ڕاگەیاندن لە سیاسەتی دەسەڵاتی داگیرکار و  خۆسەپێندا. ئیسرائیل :هێرشەکانمان بۆ سەر غەززە بەردەوام دەبێت وەزیرەپێشنیارکراوەکانی پزشکیان دەنگیان پێدرا ، بەڵام پەرلەمانی ئێران کەوتە ژێر پرسیارەوە چاودێریی مافی مرۆڤ سەبارەت بە هەڵکشانی ئاماری لە سێدارەدان لە ئێران هۆشداری دەدات ئاماری چەکی پووچی (بەرگەشتی ) بانکی لە ئێران گەیشتۆتە هێڵی سوور چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان