خۆپێشاندانی کوردستانیان دانیشتووی لەندەن لە بەردەم باڵوێزی ئوتریش

0
1038

ئەمڕۆ ڕێکەوتی ٢٠١٦/٠٧/١٢ لە بەردەم باڵوێزی ئوتریش لە لەندەن بۆ ماوەی ٤ ساعەت خۆپێشاندانێک بە بۆنەی ساڵڕۆژی شەهید بوونی دکتور قاسملوو بەڕێوە چوو.
خۆپێشاندەران بە درووشمی جوارجۆر بێزاری خۆیان بە ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی دەربڕی و داوایان لەدەوڵەتی ئوتریش کرد کە پەروەندەی دوکتور قاسملوو دۆبارە زیندوو بکرێتەوە و بۆ جارێکی دیکە سەرانی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی موحاکمە بکرێن.
هەواڵنێری رۆژی کورد لە بریتانیا ئاماژەی بەوە دا کە ڕێژەیەکی زۆر لە لایەنە سیاسییەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان لەو خۆپێشاندانەدا بەشدار بوون.
شایانی ئاماژەیە لەو پێوەندییەدا ڕاپۆرتێک لە لایەن هەواڵنێری رۆژی کورد ئامادە کراوە بەم زوانە لە لایەن ناوەندی رۆژی کورد بڵاو دەکرێتەوە

IMG_0255 IMG_0257 IMG_0263

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت