Google search engine
ماڵەوە ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ئێران میسباحی یەزدی: ڕاست نیە کە دەڵێن خوا حەزی لە خوێن ڕژان نیە

میسباحی یەزدی: ڕاست نیە کە دەڵێن خوا حەزی لە خوێن ڕژان نیە

0
946

میسباحی یەزدی، مەلای تووندئاژۆ و مەرجەعی لاسایی کردنەوەی ئایینیی ئێران، دەڵێ ئەوە ڕاست نیە کە هەندێ کەس دەڵێن خوا حەزی لە خوێن ڕشتن نیە،

ڕۆژی کورد: بەپێی ڕاپۆرتی ” نەسیم ئۆنلاین “، میسباحی یەزدی بە ئاماژە بە بڕێ بابەت کە بە وتەی ئەو دروستکەری شک و گومانن و هەست و ناخی جیهادی و شۆڕشیی خەڵک دەکەنە ئامانج، وتوویە: بڕێ کات، بڕێ بابەت لە ماڵپەڕ و ڕاگەیەندنەکاندا بڵاو دەبنەوە کە لاوان لە هەست و ناخی جیهادییەت و شۆڕشی بوون دوور دەکاتەوە.

یەزدی دەڵێت: لەو بڵاوکراوانەدا دەوترێ کە خودای مەزن بە خوێن ڕشتن ڕازی نییە، بەشێک لەم بابەتانە دوورن لە ڕاستی و تەنیا بۆ لاوازکردنی هەستی جیهادییەت بڵاو دەبنەوە.

ئەم مەلا ئێرانیە لە درێژەدا وتوویە: بڕێ کات، بابەتگەلێک دەورووژرێن بەڵام بە شێوەی ناتەواو دەوترێن، ئەمەش بەستێنی کەڵکاژۆ لەو بابەتانەی دابین کردووە.

ناوبراو بە ئاماژە بەوەی کە بڕێ بابەت شک و گومان لەبارەی جیهادەوە دروست دەکەن و هەستی جیهاد لە ناخی لاوانیان کردووەتە ئامانج، درێژەی دا: بڕێ کات، بڕێ بابەت لە ماڵپەڕ و ڕۆژنامە و ڕاگەیەندنەکاندا بڵاو دەکرێنەوە کە لاوان لە جیهاد دوور دەکەنەوە و ئەو هەستی شۆڕش و جیهادە لە ناخی لاوان کەمڕەنگ دەکەنەوە و تێیاندا باس دەکردرێت کە خودا بە خوێن ڕشتن ڕازی نیە.

میسباحی یەزدی لە درێژەدا بە ئاماژە بەوەی کە بڕێ لەو بابەتانە دوورن لە ڕاستی، پێی لەسەر ئەوە داگرت کە: ئایینی ئیسلام ئایینی میهرەبانییە، پەیغەمبەری ئیسلام بۆ میهرەبانی و خۆشەویستی نێردراوە و لە قورئاندا لەسەر میهرەبانی پێداگری کراوە و پەیغەمبەری ئیسلام کەسێکی میهرەبان بوون.

یەزدی دەڵێت: پێویستە لەگەڵ ئەو کەسانەی کە لە بەرانبەری خودا و موسوڵماناندا ڕاوەستاون و بڕیاراتی ئیسلام جێبەجێ ناکەن، شەڕ بکردرێت و بەرەنگاریان ببینەوە.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

بابەتی پێشووعوسمان جەعفەری: پارتی یەکێتی دێموکراتی کوردستان بۆ دامەزراندنی کۆمارێکی فیدراڵ دموکراتیک لە ئێران خەبات دەکات
بابەتی دواترئابلۆقە ئابوورییە ناونەتەوەییەکانی سەر ئێران، پرۆژەی گازی نێوان ئێران و پاکستانیان ئیفلیج کردووە

Leave a Reply

This site uses Akismet to reduce spam. Learn how your comment data is processed.

نوێترینەکان
بەیاننامەی پشتگری لە بانگەوازی مانگرتنی گشتی لە دووهەمین ساڵیادی قەتڵی حکوومەتیی ژینا ئەمینی حەسەن نەسروڵڵا : بڕیارمان داوە بەبێ پاڵپشتی ئێران ، هێرش بکەینە سەر ئیسرائیل چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان پرۆفیسۆر "عەلی قلیچ" کۆچی دوایی کرد جێگری بەرپرسی پۆلیسی ئەمنیی خاش کوژرا گرنگی ڕۆڵی دایک لە پەروەردەی نەتەوەییدا پنتاگۆن : جووڵەی هێزەکانی ئەمریکایی لە ناوچەدا رێگر بوو لە هێرشی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل ئیسرائیل سەرۆکایەتیی کۆنفرانسی نەتەوەیەگگرتووەکان بۆ داماڵینی چەک دەکات و ئێران و سووریا تووڕە دەکات کەشتیی یو ئێس ئێس ئەبراهام لینکن گەیشتە رۆژهەڵاتی ناوەڕست  ڕاهاتن لە ڕاگەیاندن لە سیاسەتی دەسەڵاتی داگیرکار و  خۆسەپێندا. ئیسرائیل :هێرشەکانمان بۆ سەر غەززە بەردەوام دەبێت وەزیرەپێشنیارکراوەکانی پزشکیان دەنگیان پێدرا ، بەڵام پەرلەمانی ئێران کەوتە ژێر پرسیارەوە چاودێریی مافی مرۆڤ سەبارەت بە هەڵکشانی ئاماری لە سێدارەدان لە ئێران هۆشداری دەدات ئاماری چەکی پووچی (بەرگەشتی ) بانکی لە ئێران گەیشتۆتە هێڵی سوور چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان