Google search engine
ماڵەوە ھەواڵ ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست باژێڕی مینبەج بە تەواوی ئازاد کرا

باژێڕی مینبەج بە تەواوی ئازاد کرا

0
1048

ڕۆژی کورد: بەپێی زانیارییەکانی دیدەبانی مافی مرۆڤی سووریە کە بنکەکەی لە لەندەنە، ئەمڕۆ شەممە ١٦ی گەلاوێژی ١٣٩٥ی هەتاوی، هێزەکانی “سوریەی دێموکراتیک” کە لە کورد و عەڕەب پێکهاتووە، بە تەواوی باژێڕی مینبەجیان لە باکووری سووریە لە دەست ڕێکخراوی تیرۆریستیی داعش ئازاد کردووە.

مافی مرۆڤی سووریە بەپشت بەستن بە سەرچاوە ناوخۆییەکانی لە سووریە ئەو هەواڵەی ڕاگەیاندووە و دەشڵێ ئەو باژێڕە بە گشتی لە دەست داعش هێنراوەتە دەر و ئێستا لە دەست شەڕڤانانی کوردی و عەڕەبی گرووپی “سووریای دێموکراتیک” دایە.

شەڕی ئازاد کردنی باژێڕی مینبەج ماوەی ٢ مانگە بە پشتیوانیی هێزی هاوپەیمانەکان بە ڕێبەریی ئەمریکا لە ئارا دایە و ئەمڕۆ تواندرا مینبەج بە گشتی ئازاد و پاکسازی بکرێتەوە.

بە گیران و ئازاد کرانی مینبەج، پەیوەندیی نێوان داعش لە ڕۆژهەڵاتی حەلەب و ناوچەکانی ناوەڕاستی سووریە پچڕاوە.

ڕامی عەبدووڕڕەحمان سەرۆکی دیدەبانی مافی مرۆڤی سووریە لە لێدوانی خۆی بۆ هەواڵدەریی فەڕانسە وێڕای پشتڕاست کردنەوەی ئەو هەواڵە گوتی: “هێزەکانی سووریای دێموکراتیک توانیویانە تاقم و گرووپی بچووکی داعش کە لە ناو باژێڕەکەدا بەرگریان دەکرد، شکست بدەن و ئێستا باژێڕی مینبەج بە گشتی ئازاد کراوە و لە ژێر کۆنترۆڵ شەڕڤانانی کورد و عەڕەبی “سووریای دێموکراتیک” دایە.

شەڕی مینبەج بۆ کوردەکان خەسارێکی زۆری گیانی بەدوادا بووە و نزیک بە ١٦ کەس لە فەرماندە بەناوبانگە کوردەکان لەو شەڕەدا شەهید بوون کە دەرکێ ئاماژە بە ئەبوولەیلا بکەین. هەروەها ١٥ کەسی تر لە ئەندامانی دەستەی بەڕێوەبەریی مینبەج شەهید بوون کە بریتین لە:

بورهان عەبدووڵا، ئەحمەد ڕەشۆ، دلگەش فەلات، عەلا عەلی (کاوە قامیشلو)، مەحموود عەلی ئەحمەد (بۆتان)، زاکر ڕەشۆ (تۆلهلدان قامیشلو)، مەحموود ئەلئەحمەد (حەمۆ ترحەمس)، عەبدولقادر ئیبراهیم (مەرخۆدان ماسیرۆ)، ئیسماعیل حەسەن (لەوەند قامیشلو)، جەوهەر دێریک، خویندا گابار، سیلا تێکۆشین، کولستان جۆلەمێرگ و جەسوور بەرخۆدان

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

بابەتی پێشووگوشاری ڕژیم بۆ سەر چالاکانی کورد و دەستبەسەرکردنیان بەردەوامە
بابەتی دواترخاڵە ڵاواز و بەهێزەکانی “ڕاسان”ی حدکا
نوێترینەکان
بەیاننامەی پشتگری لە بانگەوازی مانگرتنی گشتی لە دووهەمین ساڵیادی قەتڵی حکوومەتیی ژینا ئەمینی حەسەن نەسروڵڵا : بڕیارمان داوە بەبێ پاڵپشتی ئێران ، هێرش بکەینە سەر ئیسرائیل چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان پرۆفیسۆر "عەلی قلیچ" کۆچی دوایی کرد جێگری بەرپرسی پۆلیسی ئەمنیی خاش کوژرا گرنگی ڕۆڵی دایک لە پەروەردەی نەتەوەییدا پنتاگۆن : جووڵەی هێزەکانی ئەمریکایی لە ناوچەدا رێگر بوو لە هێرشی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل ئیسرائیل سەرۆکایەتیی کۆنفرانسی نەتەوەیەگگرتووەکان بۆ داماڵینی چەک دەکات و ئێران و سووریا تووڕە دەکات کەشتیی یو ئێس ئێس ئەبراهام لینکن گەیشتە رۆژهەڵاتی ناوەڕست  ڕاهاتن لە ڕاگەیاندن لە سیاسەتی دەسەڵاتی داگیرکار و  خۆسەپێندا. ئیسرائیل :هێرشەکانمان بۆ سەر غەززە بەردەوام دەبێت وەزیرەپێشنیارکراوەکانی پزشکیان دەنگیان پێدرا ، بەڵام پەرلەمانی ئێران کەوتە ژێر پرسیارەوە چاودێریی مافی مرۆڤ سەبارەت بە هەڵکشانی ئاماری لە سێدارەدان لە ئێران هۆشداری دەدات ئاماری چەکی پووچی (بەرگەشتی ) بانکی لە ئێران گەیشتۆتە هێڵی سوور چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان