Google search engine
ماڵەوە ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ئێران گوشاری ڕژیم بۆ سەر چالاکانی کورد و دەستبەسەرکردنیان بەردەوامە

گوشاری ڕژیم بۆ سەر چالاکانی کورد و دەستبەسەرکردنیان بەردەوامە

0
1262

ڕۆژی کورد: بەپێی زانیارییەکانی ناوەندی ڕۆژی کورد، لە درێژەی گوشارخستنە سەر چالاکانی کورد و دەستبەسەرکردنیان، ڕۆژی چوارشەممە ١٣ گەلاوێژی ١٣٩٥ی هەتاوی، هێزە ئەمنیەتیەكانی وەزارەتی ئیتلاعاتی ڕژیم هەڵیانكوتاوەتە سەر ماڵی ڕەحیم حوسێنی خەڵکی باژێڕی بۆكان و مامۆستای زانکۆی پەیامی نووری مەهاباد.

 بەگوێرەی زانیارییەکان، هێزە ئەمنییتەییەکانی ئیدارەی ئیتلاعات، دوای پشكنینی ماڵەكەی، دەستیان بەسەر هەندێك لە كتێب و كەلوپەلە شەخسیەكانی ناوبراو وەک لەبتاب داگرتووە.

دواتر ئەو مامۆستا کوردە دەستبەسەر و بۆ ئیدارەی ئیتلاعات ڕاگواستراوە و زیاتر لە ٣ کاتژمێر لێپرسینەوە و لێکۆڵینەوەی لەگەڵدا کراوە.

تا ئێستا هۆکاری ئەو هەڵکوتانە سەر و ماڵ و دەستبەسەر کردنی ئەو مامۆستا کوردەی شاری بۆکان، ناڕوونە.

لە دوو مانگی ڕابردوودا زیاتر لە ٥٠ کەس لە هاونیشتمانیانی کورد لە باژێڕە جیاجیاکانی کوردستان و بەتایبەتی لە شنۆ، پیرانشار، سەردەشت، بۆکان، مهاباد و سەقز و دیواندەڕە و مەریوان لە لایەن ئیدارەی ئیتلاعات و ئیتلاعاتی سپاوە دەستبەسەر کراون کە تا ئێستاش چارەنووسی بەشێک لەو دەستبەسەرکراوانە ناڕوونە.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

بابەتی پێشووشەهرام ئەمیری، زانای ناوکیی لەدار درا
بابەتی دواترباژێڕی مینبەج بە تەواوی ئازاد کرا
نوێترینەکان
بەیاننامەی پشتگری لە بانگەوازی مانگرتنی گشتی لە دووهەمین ساڵیادی قەتڵی حکوومەتیی ژینا ئەمینی حەسەن نەسروڵڵا : بڕیارمان داوە بەبێ پاڵپشتی ئێران ، هێرش بکەینە سەر ئیسرائیل چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان پرۆفیسۆر "عەلی قلیچ" کۆچی دوایی کرد جێگری بەرپرسی پۆلیسی ئەمنیی خاش کوژرا گرنگی ڕۆڵی دایک لە پەروەردەی نەتەوەییدا پنتاگۆن : جووڵەی هێزەکانی ئەمریکایی لە ناوچەدا رێگر بوو لە هێرشی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل ئیسرائیل سەرۆکایەتیی کۆنفرانسی نەتەوەیەگگرتووەکان بۆ داماڵینی چەک دەکات و ئێران و سووریا تووڕە دەکات کەشتیی یو ئێس ئێس ئەبراهام لینکن گەیشتە رۆژهەڵاتی ناوەڕست  ڕاهاتن لە ڕاگەیاندن لە سیاسەتی دەسەڵاتی داگیرکار و  خۆسەپێندا. ئیسرائیل :هێرشەکانمان بۆ سەر غەززە بەردەوام دەبێت وەزیرەپێشنیارکراوەکانی پزشکیان دەنگیان پێدرا ، بەڵام پەرلەمانی ئێران کەوتە ژێر پرسیارەوە چاودێریی مافی مرۆڤ سەبارەت بە هەڵکشانی ئاماری لە سێدارەدان لە ئێران هۆشداری دەدات ئاماری چەکی پووچی (بەرگەشتی ) بانکی لە ئێران گەیشتۆتە هێڵی سوور چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان