Google search engine
ماڵەوە ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ئێران ڕەوشی خرابى زیندانى سیاسی کورد ئەفشین سوهراب زادە لە پێنجەمین ڕۆژى مان...

ڕەوشی خرابى زیندانى سیاسی کورد ئەفشین سوهراب زادە لە پێنجەمین ڕۆژى مان گرتنى دا

0
936

ڕۆژی کورد: ئەفشین سوهراب زادە، زیندانی سیاسیی کورد، خەڵکى شارى کامیاران دواى دەست بەسەر کردنى لە ساڵى ١٣٨٩ی هەتاوى کە دەگوترێ لە لایەن شەهرام ڕەحیمى جێگرى ئەوکاتى ئیتلاعات لە کامیاران بە توندى ئەشکەنجەو ئازار دراوەو دواترلە دادگایەکى شارى سنە کە تەنیا لە ماوەى ١٠ خولەک دا بەڕێوە چوو، بە تۆمەتى شەڕ لە گەڵ خودا لە ڕێگەى ئەندام بوونى لە یەکێک لە حیزبە کوردییەکانى دژبەرى کۆمارى ئیسلامى تاوانبار کراو دواتربە ٢٥ ساڵ زیندان مەحکوم و بۆ زیندانى شاری میناب دوورخرایەوە.

لە ماوەى دەست بەسەر کرانی ئەفشین و دواى ئەشکەنجەو ئازارێکى زۆر، تووشی زۆر گرفتى تەندروستى دەبێت و بە هۆى کەمتر خەمى بەرپرسان لەو چارەسەرى ئەو گرفتانە ڕۆژ بە ڕۆژ لە زیاد بوندایە.

ئەفشین لە نامەیەک دا کە پێشتر بۆ ئەحمەد شەهید نوێنەرى نەتەوە یەکگرتوەکان بۆ کارو بارى مافى مرۆڤ لە ئێران، نووسیبوویدەڵێ تا ئەو شوێنەى کە لە بیرمە بەر لە زیندانى کرانم هیچ گرفتێکى تەندروستىم نەبووە، دواى دەست بەسەرکرانم لە لایەن دەزگاى ئیتلاعاتى سنە لە بەر لێدان و ئازار و ئەشکنجەى جیاجیا، قتقم دڕا و بە هۆى ئەوەى درەنگ نەشتەرگەرىم بۆ کراوە و دواى نەشتەرگەریش هەر ئەو ئەشکەنجەو ئازارانە بەردەوام بوون هەر بۆیەش ئێستا جیا لە شێرپەنجەیڕیخۆڵە و فتق و شکانى لووت تووشی ئازارى زۆر شوێنى تر لە لەشمدا بووم.

ئەفشین ئێستا لە زیندانى شاری میناب بۆ ماوەى پێنج ڕۆژە کە لێوەکانى درووەو مانى گرتوە بۆ ئەوەى بەرپرسان سەرنج بە تەندروستى ئەو بدەن بەڵام تا ئێستا هیچ وڵامێک نەدراوەتەوەو ئەفشین ئێستا خوێن بەربوونى ناوخۆى لەشی هەیە  و بەردەوام تووشی تەنگە نەقەسی دەبێت.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

بابەتی پێشووسپای پاسداران بانگهەشەی وەدەست هێنانی پشتیوانی ٦٥ سەرۆک خێڵ دەکات
بابەتی دواترقاسم سلێمانی بۆ جاری دووهەم سەردانی مۆسکۆی کردەوە

Leave a Reply

This site uses Akismet to reduce spam. Learn how your comment data is processed.

نوێترینەکان
بەیاننامەی پشتگری لە بانگەوازی مانگرتنی گشتی لە دووهەمین ساڵیادی قەتڵی حکوومەتیی ژینا ئەمینی حەسەن نەسروڵڵا : بڕیارمان داوە بەبێ پاڵپشتی ئێران ، هێرش بکەینە سەر ئیسرائیل چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان پرۆفیسۆر "عەلی قلیچ" کۆچی دوایی کرد جێگری بەرپرسی پۆلیسی ئەمنیی خاش کوژرا گرنگی ڕۆڵی دایک لە پەروەردەی نەتەوەییدا پنتاگۆن : جووڵەی هێزەکانی ئەمریکایی لە ناوچەدا رێگر بوو لە هێرشی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل ئیسرائیل سەرۆکایەتیی کۆنفرانسی نەتەوەیەگگرتووەکان بۆ داماڵینی چەک دەکات و ئێران و سووریا تووڕە دەکات کەشتیی یو ئێس ئێس ئەبراهام لینکن گەیشتە رۆژهەڵاتی ناوەڕست  ڕاهاتن لە ڕاگەیاندن لە سیاسەتی دەسەڵاتی داگیرکار و  خۆسەپێندا. ئیسرائیل :هێرشەکانمان بۆ سەر غەززە بەردەوام دەبێت وەزیرەپێشنیارکراوەکانی پزشکیان دەنگیان پێدرا ، بەڵام پەرلەمانی ئێران کەوتە ژێر پرسیارەوە چاودێریی مافی مرۆڤ سەبارەت بە هەڵکشانی ئاماری لە سێدارەدان لە ئێران هۆشداری دەدات ئاماری چەکی پووچی (بەرگەشتی ) بانکی لە ئێران گەیشتۆتە هێڵی سوور چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان