Google search engine
ماڵەوە کوردستان ڕۆژهه‌ڵات هونەرنەمەند عەبدوڵڵا ماچکەیی کۆچی دوایی کرد

هونەرنەمەند عەبدوڵڵا ماچکەیی کۆچی دوایی کرد

0
939

عەبدوڵڵا قوربانی ناسراو بە عەبدوڵڵا ماچکەیی” گۆرانیبێژی ناسراوی ناوچەی ئەردەڵان لە تەمەنی 74 ساڵیدا، ماڵاوایی لە ژیان و هونەریی کوردی کرد.

بە گوێرەی ئەو زانیارییانەی بە رۆژی کورد گەیشتووە، هونەرنەمەند عەبدوڵڵا ماچکەیی کە بەهۆی نەخۆشی ماوەیەکی زۆر لە جێدا کەوتبوو، ئێوارەی ئەمرۆ 28 سەرماوەز بەرانبەر بە 19 دیسامبر کۆچی دوایی کرد.

رێوەڕەسمی ناشتنی ئەو هونەرمەندە دیارەی ناوچەی ئەردەڵان، سبەی یەکشەممە لە شاری سنە بەرێوە دەچێت و بڕیار وایە لە بەشی هونەرمەدان بە خاک بسپێردرێت.

عەبدوڵڵا ماچکەیی ساڵی 1320 هەتاوی/1941 زایینی لە شاری قەسری شیرین لەدایکبووە و هەتا تەمەنی 12 ساڵی لەو شارە ژیاوە، دواتر لەگەڵ بنەماڵەکەی ڕوویان لە گوندی ماچکەی سەر بە ناوچەی لەیلاخی ئەدەڵان کردووە و لەوێ فێری گۆرانی وتن بووە و دواتر وەک هونەرمەند لە کوڕ و کۆبوونەوە و دانیشتەکاندا بە دەنگە خۆشەکەی گۆرانی فولکلۆری ئەو ناوچەیەی وتووە.

گۆرانییەکانی مامۆستا عەبدوڵڵا ماچکەیی فولکلۆری ناوچەی ئەدەڵانن و ئەو توانیویەتی بە دەنگە پر سۆزەکەی گەلێک گۆرانی کۆن و فولکلۆری لە فەوتان ڕزگار بکات و وەک سەرمایەی کەلەپووری نەتەوەیی بیانپارێزێت.
لە ناوەندی فەرهەنگی و هونەریی رۆژی کوردەوە، پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی بنەماڵەی ئەو مامۆستا کۆچکردووە و کۆمەڵگەی هونەریی کوردستان دەکەین و یادی بەرز ڕادەگرین .

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

بابەتی پێشووئاڵمان مەشق و ڕاهێنان بە ژنانی پێشمەرگە دەکات + وێنە
بابەتی دواترفیشەک
نوێترینەکان
بەیاننامەی پشتگری لە بانگەوازی مانگرتنی گشتی لە دووهەمین ساڵیادی قەتڵی حکوومەتیی ژینا ئەمینی حەسەن نەسروڵڵا : بڕیارمان داوە بەبێ پاڵپشتی ئێران ، هێرش بکەینە سەر ئیسرائیل چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان پرۆفیسۆر "عەلی قلیچ" کۆچی دوایی کرد جێگری بەرپرسی پۆلیسی ئەمنیی خاش کوژرا گرنگی ڕۆڵی دایک لە پەروەردەی نەتەوەییدا پنتاگۆن : جووڵەی هێزەکانی ئەمریکایی لە ناوچەدا رێگر بوو لە هێرشی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل ئیسرائیل سەرۆکایەتیی کۆنفرانسی نەتەوەیەگگرتووەکان بۆ داماڵینی چەک دەکات و ئێران و سووریا تووڕە دەکات کەشتیی یو ئێس ئێس ئەبراهام لینکن گەیشتە رۆژهەڵاتی ناوەڕست  ڕاهاتن لە ڕاگەیاندن لە سیاسەتی دەسەڵاتی داگیرکار و  خۆسەپێندا. ئیسرائیل :هێرشەکانمان بۆ سەر غەززە بەردەوام دەبێت وەزیرەپێشنیارکراوەکانی پزشکیان دەنگیان پێدرا ، بەڵام پەرلەمانی ئێران کەوتە ژێر پرسیارەوە چاودێریی مافی مرۆڤ سەبارەت بە هەڵکشانی ئاماری لە سێدارەدان لە ئێران هۆشداری دەدات ئاماری چەکی پووچی (بەرگەشتی ) بانکی لە ئێران گەیشتۆتە هێڵی سوور چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان