Google search engine
ماڵەوە ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ئێران مستەفا هیجری بۆ دەیلی بیست: دۆخەکە لەوەی ئاڵۆزتر بێ، هێرشی چەکداری دەست...

مستەفا هیجری بۆ دەیلی بیست: دۆخەکە لەوەی ئاڵۆزتر بێ، هێرشی چەکداری دەست پێدەکەین

0
1081

ڕۆژی کورد: ڕۆژی پێنج شەممە ١٧ی ڕەشەممەی ١٣٩٥ی هەتاوی بەرانبەر بە ٧ی ژوئیە، ڕۆژنامەی ئەمریکایی دەیلی بیست لە ڕاپۆرتی خۆیدا ئاماژەی بە تێکهەڵچون لە نێوان هێزی پێسمەرگەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران و ڕژیمی ئێران کرد و لە زمان مستەفا هیجری، سکرتێری گشتیی حدکا نووسی: “ئەگەر دۆخەکە لەوەی ئاڵۆزتر بێت لە حاڵەتی بەرگری دەچینە دەر و هێرشی چەکداری دەست پێدەکەین”.
لە بەشێک لەو ڕاپۆرتەدا لە زمان ڕوستەم جەهانگیری ئەندامی دەفتەری سیاسیی حدکا نووسیویەتی: “تا ئیستا ئەو پێکدادانانە لە شارەکانی مەریوان، سەقز، پیرانشار، شنۆ و ورمێ کە لە دوو پارێزگای سنە و ورمێ هەڵکەوتوون هاتوونە ئاراوە”.
لە ڕاپۆرتەکەدا هەروەها نووسراوە: “ڕوستەم جەهانگیری کە خۆی لە یەکێک لە عەمەلیاتەکاندا بەشداری کردووە دەڵێ: “لە ساڵی ٢٠١٥ ـەوە چووینە ئەو ناوچە کوێستانیانە بەڵام پێکدادان لە نێوان هێزی پێشمەرگە و سپای پاسداران نەدەهاتە ئاراوە”.

لە بەشێک لەو ڕاپۆرتەدا ڕوستەم جەهانگیری و هەروەها ئارەش ساڵح، نوێنەری حدکا لە ئەمریکا، دەوڵەتی ئوبامایان بە ئاسانکاری بۆ ئێران تاوانبار کردووە .
جەهانگیری دەڵێ: “من لەسەر ئەو بڕوایەم کە ئەو نەرم و نیانی نواندنەوەی دەوڵەتی باراک ئۆبامای سەرۆک کۆماری ئەمریکا بە هۆی ڕێککەوتنی ناوکی لەگەڵ ئێران بۆتە هۆکاری سەرکوت و زەبر و زەنگی زیاتری ڕژیم لە ناوخۆ.”
ئارەش ساڵح ـیش لەمبارەوە بە دەیلی بیستی گوتووە:”ئەوەی کە وا مێشکی دەوڵەتی ئەمریکای بەخۆیەوە سەرقاڵ کردووە، دەستکەوتەکانی لە ڕێککەوتن لەگەڵ ئێرانە”.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

بابەتی پێشووبەشێک لە چالاکانی کوردستان داوای داخستنی دووکان و بازاڕ لە ٢٢ی پووشپەڕدا دەکەن
بابەتی دواترئاڵمان هەوڵەکانی تارانی بۆ دەستپێڕاگەیشتن بە چەکی ناوکیی ئاشکرا کرد
نوێترینەکان
بەیاننامەی پشتگری لە بانگەوازی مانگرتنی گشتی لە دووهەمین ساڵیادی قەتڵی حکوومەتیی ژینا ئەمینی حەسەن نەسروڵڵا : بڕیارمان داوە بەبێ پاڵپشتی ئێران ، هێرش بکەینە سەر ئیسرائیل چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان پرۆفیسۆر "عەلی قلیچ" کۆچی دوایی کرد جێگری بەرپرسی پۆلیسی ئەمنیی خاش کوژرا گرنگی ڕۆڵی دایک لە پەروەردەی نەتەوەییدا پنتاگۆن : جووڵەی هێزەکانی ئەمریکایی لە ناوچەدا رێگر بوو لە هێرشی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل ئیسرائیل سەرۆکایەتیی کۆنفرانسی نەتەوەیەگگرتووەکان بۆ داماڵینی چەک دەکات و ئێران و سووریا تووڕە دەکات کەشتیی یو ئێس ئێس ئەبراهام لینکن گەیشتە رۆژهەڵاتی ناوەڕست  ڕاهاتن لە ڕاگەیاندن لە سیاسەتی دەسەڵاتی داگیرکار و  خۆسەپێندا. ئیسرائیل :هێرشەکانمان بۆ سەر غەززە بەردەوام دەبێت وەزیرەپێشنیارکراوەکانی پزشکیان دەنگیان پێدرا ، بەڵام پەرلەمانی ئێران کەوتە ژێر پرسیارەوە چاودێریی مافی مرۆڤ سەبارەت بە هەڵکشانی ئاماری لە سێدارەدان لە ئێران هۆشداری دەدات ئاماری چەکی پووچی (بەرگەشتی ) بانکی لە ئێران گەیشتۆتە هێڵی سوور چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان