ڕۆژی کورد: بەشێکی بەرچاو لە چالاکانی بواری جۆراوجۆری کوردستانی ڕۆژهەڵات لە ڕاگەیێندراوێکدا لە ژێر ناوی (هەر هەموومان “ئەز”ـین) کە لە تۆرە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاو بۆتەوە و وێنەیەکیشی بۆ ناوەندی ڕۆژی کورد ناردراوە، وێڕای ئاماژە بە دۆخی ئێستای خەبات لە کوردستانی ڕۆژهەڵات و شەهیدانی ئەم دواییانە، داوا لە خەڵکی کوردستانی ڕۆژهەڵات دەکەن بۆ ڕاگەیاندنی دەنگی ناڕەزایەتیی خۆیان بە تیرۆریزمی دەوڵەتیی ئێران و هەروەها میلیتاریزە کردنی کوردستان و هێرش بۆ سەر خەڵک و گوندەکان و دەستبەسەرکرانی خەڵکی ئاسایی، لە ڕۆژی ٢٢ی پووشپەڕ، ساڵوەگەری تیرۆرکرانی ڕێبەری مەزنی کورد، دوکتور عەبدووڕەحمان قاسملوو، دوکان و بازاڕەکان دابخەن.
دەقی ئەو داواکارییە بە شێوەی خوارەوەیە:
هەرهەموومان (ئەز) ـین…
پەیامێک ڕوو لە ناوخۆی کوردستان بۆ ٢٢ی پووشپەڕ.
هه‌ر گوللـه‌یه‌ك كه له شاخه‌كانی كوردستان وه‌به‌ر جه‌سته‌ی مرۆڤی كورد ده‌كه‌وێت و هه‌ر دڵۆپە خوێنێك كه ده‌ڕژێته سه‌ر سرووشتی ئه‌هورایی كوردستان، ڕووحی نه‌ته‌وه‌ی كورد بریندار و زامدار ده‌كات.
بۆ سارێژكردنی ڕووحی نه‌ته‌وه‌كه‌مان له ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان با هه‌موومان پێكه‌وه ڕووحی زامدارمان له “شار” به ئاشتیانه و شاریانه ساڕ‌ێژ بكه‌ین و به هه‌موو جیهان بڵێین كه وڵامی ژیاندۆستی و ئازادیخوازیی نه‌ته‌وه‌ی كورد ئاگر و گوللـه نییه. ..
باپێكه‌وه ده‌ست له‌ناوده‌ست به بێ ده‌نگی، به بایكۆتی بازاڕ له شاره‌كانی كوردستان، هاواری په‌نگخواردووی شار بۆ شاخ به گوێی جیهان بچڕێنین. هاواری بێده‌نگمان به ئاشتیانه له‌شار بۆ نان و ئازادییه… خوێنی شه‌هیدانی كۆڵبه‌ری كورد و پێشمه‌رگه له شاخ هێمای ئه‌و مافخوازییه‌ن …
بۆیه وه‌رن پێكه‌وه ڕووحی نه‌ته‌وه‌کەمان ساڕ‌ێژ بكه‌ین و به بایكۆتی بازاڕی شاره‌كان “نا” یەکی قورس و قایم به سێداره و به‌ندیخانه و ڕشتنی خوێنی ڕۆڵه‌كانی نه‌ته‌وه‌كه‌مان بۆ نان و ئازادی.. بڵێین.
کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان:
سیاسەتی کوردکوژی تەنیا ڕۆڵەکانی پێشمەرگە ناگرێتەوە، بەڵکوو ڕۆژانە هەنگاونانی کۆڵبەرانەی بۆ پەیداکردنی پارویەک نان بە گوللـە، دەنگی گەنجانی کوردی تینووی ئازادی بە سێدارە، هاواری چالاکان بە زیندان و هەر ویستێکی دەنگهەڵبڕانە بە دەسبەسەرکردن و زیندان وڵام دەدرێتەوە.
ئێستا کە لەم ڕۆژانەدا چیاکانی کوردستان بە خوێنی ڕۆڵەکانی کورد سوور بووە، کاتی ئەوەیە بەرانبەر بەم ئازارانە بێ دەنگ نەبین و بە داخستنی بازاڕ، بە بێدەنگی خۆمان له شار، هاواری كورد بە گوێی هەموو جیهان بگەیەنین.
تێبینی: بەکارهێنانی وشەی (ئەز)، بەواتای بەرزڕاگرتنی یاد و نازناوی شەهید کاوە جەوانمەرد، ئەندامی ڕێبەریی حدکایە کە لە کۆتایی نووسینەکانیدا بەکاری دەهێنا.