لاوێکی کورد لەژێر پەتی سێدارەدا، بەخشرا

0
853

ڕۆژی کورد: زیندانیەكی كوردی مەحكوم بە ئیعدام بە ناوی “ر،ر” كە بڕیاربوو سەر لە بەیانی ئەمڕۆ سێ شەممە، ٢ خەرمانان لە زیندانی ناوەندی شاری سنە لە سێدارە بدرێت لە لایەن بنەماڵەی شاكێكەی بەخشرا.

ئەو لاوە كوردە ساڵی 1391ی هەتاوی  بە تۆمەتی كوشتنی كەسێك بە ناوی دلێر ئەحمەدی لە شەرێكی سەر شەقام سزای سێدارەی بە سەر داسەپا كە بە هەوڵی بەردەوامی چالاكان مەدەنی و مرۆڤ دۆستانی شاری سنە لە لایەن بنەماڵەی شاكێكەی بەخشرا.

دەگوترێ هەوڵەکان بۆ ئازادکردنی ئەو گەنجە کوردە لە ٣ ساڵ لەمەوبەرەوە دەستی پێکردبوو و لە کۆتاییدا تواندرا ئەو لاوە لە ژێر پەتی سێدارە ڕزگار بکرێ.

ڕوداوی هاوشێوە لە کوردستان پێشتریش لە باژێڕی ڕوانسەر هاتبۆ ئاراوە و بە هەوڵی خەڵکی ئەو باژێڕە گەنجێک لە ژێر پەتی سێدارە هاتە دەر.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.