شەرقولئەوسەت ناوی ئەفسەرە باڵاکانی سپای قودسی لە ئوردوگاکانی لای کەرکووکی ئاشکرا کرد

0
1763

ڕۆژی کورد: بەپێی ڕاپۆرتی شەرقولئەوسەت، ئێران لە نزیک باژێڕی کەرکووک لە باکووری عێراق (هەرێمی کوردستان) 6 ئوردوگای هەیە کە نزیک بە 1500 سەرباز و ئەفسەری سەر بە سپای قودسی ئێرانی تێدا جێگیر کراوە. هەندێک سەرچاوەی ئاگادار بە “شەرقولئەوسەت”ـیان گوتووە کە تاران هەروا لە حاڵی پلاندانانە بۆ کردنەوەی ئورودگای تر لە نێوان کەرکوک و موسڵ تا سنوورەکانی سووریە.

حوسێن یەزانپەنا، فەرماندەی حیزبی پارتی ئازادی کوردستان بە شەرقولئەوسەتی گوتووە: “محەممەدڕەزا شەهلایی، یەکێک لە فەرماندە سەرەکییەکانی سپای قودسی سەر بە سپای پاسدارانی ئێرانە کە چاوەدێریی سەرجەم جووڵە و عەمەلیاتەکانی ئەو هێزە و سەرجەم هێزەکانی تر و گرووپگەلی سەر بە سپای قودسی لە باکووری عێراق بە ئەستۆوەیە. کەسێکی تریش بە ناوی باسم ئیقباڵی پوور، لە ژێردەستی شەهلایی کار دەکات و ئەویش یەکێک لەو ئەفسەرانەیە کە لەگەڵ هەیئەتێکی دیکە لە بەرپرسانی ئێران، جووڵە مەیدانییەکانی چەکدارانی بەسیجی خەڵکی، بەڕێوە دەبات”.

یەزدانپەنا هەروەها گوتووشیەتی: “محەممەدعەلی کەرەمی، مەلای بەرپرسی بەشی عەقیدەتی و سیاسی لە سپا و حوسێن مەهدەوی، بەرپرسی پەروەردە سەربازییەکان و ئەسغەر تورابی بەرپرسی ئیتلاعات و عەلی ڕەزا زنجیر زەرابی، بەرپرسی بەشی ڕاگەیاندنیش لەو هەیئەتە دان”.

بەپێی گوتەی ئەو فەرماندە کوردە، فەرماندەکانی قودس کە چاوەدێری بەسەر فەرماندە چەکدارەکانی شیعە لە عێراقدا دەژەب بریتین لە: محەممەدڕەزا شەهلایی، موجتەبا ئەبتەحی، ئیرەج مەسجدی و ئەحمەد فروزەندە و ئاماژەشی بەوەدا کە پلەی ئەو کەسانە “سەرتیپ”یە و قاسم سلێمانی، فەرماندەی هێزی قودس ڕاستەوخۆ چاوەدێریان بەسەردا دەکەن.

لە لایەکی ترەوە، سەرهەنگ فاروق ئەحمەد، بەڕێوەبەری ئاسایشیی ناوەندی خورماتووی کوردستان بە شەرقولئەوسەتی گوتووە: “چەکدارەکانی بەسیجی خەڵکی، سێ ئوردوگای گەورەیان لە جنوری دوزخورماتوو هەیە و ئەفسەر و بەرپرسگەلی سەربازیی ناو ئەو ئوردوگایانە، نیزامییە ئێرانییەکانن”.

 

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.