ڕۆژی کورد: بە هۆی تەقەی ڕاستەوخحی هێزە ئینتزامیەكانی ڕەژیمی تاران، لە رێگای نێوان سەقز – مەریوان، كاسبكارێكی تری كورد گیانی لە دەست دا و دوو كاسبكاری تریش بریندار بوون.
بەگوێری هەواڵی گەیشتوو بە ناوەندی هەواڵدەریی ڕۆژی کورد، لە ماوەی سێ ڕۆژی ڕاردوودا، پۆلێک کاسبکاری کورد لە نزیك گوندی “قامچیان” کەوتوونە بەر تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە ئینتزامیەکانی ڕەژیم و لە ئەنجامدا کاسبکارێک کوژراوە و دووی تریش بریندار بوون.
شوناسی کاسبکاری کوژراو، یه‌حیا حه‌مه خورشه، ته‌مه‌ن ٣٥ ساڵ‌و خه‌ڵکی بانه، ڕاگەیێندراوە .
لە لایەکی تریشەوە ڕۆژی چوارشه‌ممه، ١٨ ڕه‌زبه‌ری ١٣٩٥ی هەتاوی، کاسبکارێکی تری کوردی خەڵکی پیرانشار بە ناوی نه‌جمه‌دین قادرپوور، له‌لایه‌ن هێزه چه‌کداره‌کانی کۆماری ئیسلامی ته‌قه‌ی لێ‌کرا و دوای گواستنه‌وه‌ی بۆ نه‌خۆشخانه‌ی پیرانشار به‌هۆی سه‌ختیی برینه‌که‌ی گیانی له ده‌ست‌دا.