Google search engine
ماڵەوە ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ئێران لە هەر١٠٠ هەزار کەس ٨ کەس لە کرماشان خۆیان دەکوژن

لە هەر١٠٠ هەزار کەس ٨ کەس لە کرماشان خۆیان دەکوژن

0
1115

رۆژی کورد: لە کاتێکدا، کارناسانی و چالاکانی کۆمەڵایەتی لە کوردستان بێکاری و هەژاری وەکوو سەرەکی‌ترین هۆکاری خۆکوژی لەقەڵەم دەدەن، لێپرسراوێکی حکوومەتی لە کرماشان هۆکاری خۆکوژی بۆ بەرچاوتەنگی و نەریتیی “تعصب” خەڵکی ناوچە جیاجیاکان دەگەڕێننەوە.

جێگری بەرپرسی ئیدارەی بێهزیستیی کرماشان سەبارەت بە ئاماری خۆکوژیی لەو پارێزگایە ڕایگەیاندووە لەو شوینانەی کە خەڵکەکەی بەرچاوتەنگن، ئاماری خۆکوژی لەسەرەوەترە.

وتەکانی ئەو بەرپرسە لەکاتێکدایە کە چالاکان و کارناسانی بواری کۆمەڵایەتی، بێکاری و هەژاری وەکوو هۆکاری سەرەکیی خۆکوژی لەقەڵەم ئەدەن و بەپێی ڕاپۆرتی ناوەندی ئاماری ئێران، کرماشان، زۆرترین ئاماری بێکاریی لەخۆ گرتووە.

ئیسلام‌ئابادی ڕۆژئاوا، سەرپێڵی زەهاو و گیلانی ڕۆژئاوا لە پاش ناوەندی ئەو پارێزگایە (کرماشان)، زۆرترین ئاماری خۆکوژییان لەخۆ گرتووە.

ناوەندی ئاماری ئیران، سەرەتای مانگی خاکەلێوەی ئەمساڵ ئامارێکی لەمەڕ بێکاری لە هاوینی ساڵی ڕابردوودا لە پارێزگای کرماشان بڵاو کردەوە کە بەو پێیە لەسەدا 45.3 لەسەدی بێکاریی لاوانی تەمەن ژێر ٣٠ ساڵ بێکارن و زۆرترین ئاماری بێکاریی بە بەراورد لەگەڵ پارێزگاکانی دیکەی لەخۆ گرتووە.

ئەو بەرپرسە حکوومەتییە ڕێژەی خۆکوژیی لە کرماشاندا لە هەر سەد هەزار کەس ٨ کەس ڕاگەیاندووە کە خۆکوژیی پیاوان لە ژنان زۆرتر بووە، بەڵام ژنان زیاتر لە پیاوان هەوڵی خۆکوشتنیان داوە.

ئەو بەرپرسە ژومارەی منداڵانی کاری لەو پارێزگایە ٤٠٠ منداڵ راگەیاندووە، بەڵام بەگوتەی خۆی، بەهۆی نەبوونی ئاماری دروست ئەو ژومارەیە لەوە زۆر زیاترە.

خاڵی جێگەی سەرنج ئەوەیە کە جێگری بەرپرسی ئیدارەی بێهزیستی  بۆ بەرنگاربوونەوە لەگەڵ دیاردەی خۆکوژی، باسی لە بەڕێوەبردنی خولێکی دان بەخۆدانان‌دا کردووە.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

بابەتی پێشووبەرز و پیرۆز بێ ١١٨هەمین ساڵوەگەڕی ڕۆژنامەگەریی کوردی
بابەتی دواترسازمانى خەبات ى کوردستان، دەنگی خۆی خستە باڵ پشتیوانی ل ەمانگرتوانی شارە سنوورەییەکانی کوردستان

Leave a Reply

This site uses Akismet to reduce spam. Learn how your comment data is processed.

نوێترینەکان
بەیاننامەی پشتگری لە بانگەوازی مانگرتنی گشتی لە دووهەمین ساڵیادی قەتڵی حکوومەتیی ژینا ئەمینی حەسەن نەسروڵڵا : بڕیارمان داوە بەبێ پاڵپشتی ئێران ، هێرش بکەینە سەر ئیسرائیل چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان پرۆفیسۆر "عەلی قلیچ" کۆچی دوایی کرد جێگری بەرپرسی پۆلیسی ئەمنیی خاش کوژرا گرنگی ڕۆڵی دایک لە پەروەردەی نەتەوەییدا پنتاگۆن : جووڵەی هێزەکانی ئەمریکایی لە ناوچەدا رێگر بوو لە هێرشی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل ئیسرائیل سەرۆکایەتیی کۆنفرانسی نەتەوەیەگگرتووەکان بۆ داماڵینی چەک دەکات و ئێران و سووریا تووڕە دەکات کەشتیی یو ئێس ئێس ئەبراهام لینکن گەیشتە رۆژهەڵاتی ناوەڕست  ڕاهاتن لە ڕاگەیاندن لە سیاسەتی دەسەڵاتی داگیرکار و  خۆسەپێندا. ئیسرائیل :هێرشەکانمان بۆ سەر غەززە بەردەوام دەبێت وەزیرەپێشنیارکراوەکانی پزشکیان دەنگیان پێدرا ، بەڵام پەرلەمانی ئێران کەوتە ژێر پرسیارەوە چاودێریی مافی مرۆڤ سەبارەت بە هەڵکشانی ئاماری لە سێدارەدان لە ئێران هۆشداری دەدات ئاماری چەکی پووچی (بەرگەشتی ) بانکی لە ئێران گەیشتۆتە هێڵی سوور چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان