Google search engine
ماڵەوە ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ئێران فەڕانسە دەستی به‌سه‌ر كه‌شتییه‌كی پڕله‌چه‌كی ئێرانیدا گرت

فەڕانسە دەستی به‌سه‌ر كه‌شتییه‌كی پڕله‌چه‌كی ئێرانیدا گرت

0
899

هاوکات لەگەڵ ئەوەیدا کە بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەری ڕیتێرز، ئامریکا، فەڕانسە، بریتانیا و ئاڵمان، لە نامەیەکی هاوپشکدا کە بۆ شۆڕای تەناهی نەتەوە یەکگرتووەکانیان ناردووە، داوایان کردووە کە دژکردەوەی شیاو لە هەمبەر ئەو تاقیکارییە مووشەکییانەی ئێران کە لەو دواییانەدا ئەنجامی داوە بگیردرێت و پێداگیرییان کردووە کە ئەو تاقیکارییانە، گوێ نەدانە بە بڕیارنامەی ٢٢٣١ی شۆڕای تەناهیی نەتەوە یەکگرتووەکان، ولاتی فەڕانسە ڕایگەیاند کە دەستی بەسەر کەشتیەکی پڕ لە چەک و چۆڵی ئێراندا گرتووە.

ده‌سته‌ڵاتدارانی فه‌ڕانسە ده‌ستبه‌سه‌ركردنی كه‌شتییه‌كی پڕله‌ چه‌كیان ڕاگه‌یاند كه‌ به‌ره‌و سۆماڵ به‌ڕێوه‌بووه‌. ئه‌وه‌ش دووهه‌م جاره‌ له‌ماوه‌ی یه‌ك مانگدا كه‌ كه‌شتی پڕله‌چه‌ك ده‌ستی به‌سه‌ردا بگیرێت. به‌ڕای پسپۆڕان هه‌ردوو كه‌شتییه‌كه‌ له‌ئێرانه‌وه‌ بۆ یه‌مه‌ن نێردراون.

“كیفن ستیفنز” وته‌بێژی كه‌شتیگه‌لی پێنجه‌می ئه‌مریكا له‌وباره‌یه‌وه‌ ڕاگه‌یاند: “سه‌رچاوه‌ی ئه‌و چه‌كانه‌ی ده‌ستیان به‌سه‌رداگیراوه‌، ئێرانه‌. واشنگتۆن مەزەندەی ئەوە دەکات کە چەکەکان لە ئێرانەوە بەرەو سۆماڵ راگواستراون”.

ئه‌و هێزه‌ فه‌رانسییه‌ی كه‌ كه‌ چاودێری كه‌شتییه‌كه‌یان كردووه‌، له‌ئه‌ركی ڕۆژانەی خۆیاندا بوون له‌باكوری زه‌ریای هینددا، له‌كه‌شتییه‌كه‌شدا چه‌ند جۆره‌ چه‌كێكیان دۆزیوه‌ته‌وه‌، له‌وانه‌: چه‌ند سه‌د ڕه‌شاشێك له‌جۆری ئه‌ی كه‌ی-47، چه‌كی دژه‌ تانك”.

شایانی باسە کە زۆرێک لە وڵاتانی جیهان و بەتایبەتی وڵاتانی عەرەبی، ئێران بە دەست تێوەردان لە کاروباری ناوخۆیی وڵاتەکەیان تاوانبار دەکەن و دەڵێن ئێران لە ڕێگای هاندان و پڕچەک کردنی هەندێک تاقم و بەتایبەتی گرووپی شیعەی ئەو وڵاتانە، سەقامگیری و ئاسایشی وڵەتەکەیانی خستۆتە مەترسییەوە.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

بابەتی پێشووخامنەیی: ئەوانەی کە دەڵێن داهاتوو بۆ دانووستانە نەک موشەک، خۆفرۆشن
بابەتی دواترسزای سێدارە بەسەر مێرمنداڵێکی تری کورددا سەپا

Leave a Reply

This site uses Akismet to reduce spam. Learn how your comment data is processed.

نوێترینەکان
بەیاننامەی پشتگری لە بانگەوازی مانگرتنی گشتی لە دووهەمین ساڵیادی قەتڵی حکوومەتیی ژینا ئەمینی حەسەن نەسروڵڵا : بڕیارمان داوە بەبێ پاڵپشتی ئێران ، هێرش بکەینە سەر ئیسرائیل چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان پرۆفیسۆر "عەلی قلیچ" کۆچی دوایی کرد جێگری بەرپرسی پۆلیسی ئەمنیی خاش کوژرا گرنگی ڕۆڵی دایک لە پەروەردەی نەتەوەییدا پنتاگۆن : جووڵەی هێزەکانی ئەمریکایی لە ناوچەدا رێگر بوو لە هێرشی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل ئیسرائیل سەرۆکایەتیی کۆنفرانسی نەتەوەیەگگرتووەکان بۆ داماڵینی چەک دەکات و ئێران و سووریا تووڕە دەکات کەشتیی یو ئێس ئێس ئەبراهام لینکن گەیشتە رۆژهەڵاتی ناوەڕست  ڕاهاتن لە ڕاگەیاندن لە سیاسەتی دەسەڵاتی داگیرکار و  خۆسەپێندا. ئیسرائیل :هێرشەکانمان بۆ سەر غەززە بەردەوام دەبێت وەزیرەپێشنیارکراوەکانی پزشکیان دەنگیان پێدرا ، بەڵام پەرلەمانی ئێران کەوتە ژێر پرسیارەوە چاودێریی مافی مرۆڤ سەبارەت بە هەڵکشانی ئاماری لە سێدارەدان لە ئێران هۆشداری دەدات ئاماری چەکی پووچی (بەرگەشتی ) بانکی لە ئێران گەیشتۆتە هێڵی سوور چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان