سزای سێدارە بەسەر مێرمنداڵێکی تری کورددا سەپا

0
559

بەپێی ئەو زانیارییانەی کە بە  ڕۆژی کورد گەیشتوون، مێرمنداڵێکی تری کورد لە بەندیخانەی سنە، سزای سێدارەی بەسەردا سەپا.

کەیومەرس نەسیری، مێرمنداڵی کوردی یەخسیر لە بەندیخانەی سنە کە بە تاوانی مرۆڤکوژی لە تەمەنی ١٧ ساڵیدا، سزای سێدارەی بەسەردا سەپاوە.

کەیومەرس نەسیری، لە لایەن لقی یەک ـی دادگای کەیفەری شاری سنە بە سەرۆکایەتی دادوەر حامید سوڵتان بەخش، سزای تۆڵەی بەسەردا سەپا. کەیمورس تاوانبارە کە ساڵی ١٣٩٣ی هەتاوی لە شەرێکی بە کۆمەڵدا، کەسێکی کوشتووە.

کەیومەرس نەسیری لەدایک بووی ساڵی ١٣٧٦ی هەتاوییە و لە کاتی ئەنجام دانی تاوان ١٧ ساڵ و ٩ مانگ تەمەنی بووە. دادگایی ناوبراو مانگی ڕەزبەری ساڵی ١٣٩٤ی هەتاوی سازدراو و تا ئێستاش بە مەبەستی شیکاری و زانینی (دۆخی پێگەیشتوویی ئەقڵی) نەدراوەتە پزشکیی یاسایی.

بەپێی ماددەی ٩١ی یاسای سزادانی ئیسلامی، هەر کات کەسێک لە کاتی ئەنجام دانی تاوان تەمەنی کەمتر لە ١٨ ساڵان بێت و نەیزانیبێت کە ئەو تاوانەی کە ئەنجامی دەدا چیە و لە واتاکەی تێنەگەیشتبێ و ئەقڵی بە کەماڵ نەگەیشتبێ، سزای تۆڵەی بەسەردا ناسەپێ.

شایانی ئاماژەیە کە هەنووکە ٤ منداڵ و مێرمنداڵی کورد لە زیندانی سنە لە زانیدان دان کە لە کاتی ئەنجام دانی تاوان، تەمەنیان لە ژێر ١٨ ساڵان بووە، یۆسف محەممەد، سیاوەش محەممەدی، ئامانج ئوەیسی و هێمن هەورامی نەژارد، ئەو چوار منداڵەن کە لەو بەندیخانەن و هەمووشیان بە تاوانی مرۆڤکوژیی بە ئانقەست گیراون.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.