خەباتی چەکداری لە کوردستانی خۆرهەڵات لە ئارا دایە، شەڕ لە چەندین ناوچەی وەک شنۆ، ڕەبەت، مهاباد، پاوە، بانە و مەریوان و سەقز کراوە، ڕژیم گورزێکی گەورەی لێکەوتووە و دەگوترێ زیاتر لە ١٧٠ کوژراو و برینداری هەیە، لە لایەکی تریشەوە بەشێک لە چالاکانی سیاسی و مەدەنی و سەرجەم ڕیفۆرمخوازەکانی ناوخۆ و میدیای فارس و ئۆپۆزیسیۆنی فارس بە گشتی دژ بە خەباتی چەکداری دەدوێن و بە کاولکاریی ماڵی خەڵک و ڕژانی خوێنی دەزانن و دەڵێن دەستکەوتی نابێ.
بۆ تاووتوێ کردنی ئەو باسە، وتووێژێکمان لەگەڵ ڕێزدار کاوە ئاهەنگەری، چالاک و چاوەدێری سیاسی، ئەنجام داوە کە لێرەدا دەخرێتە ڕوو.
ڕۆژی کورد: پێویست بوونی بەرگری چەکداری هەنووکەیی لە خۆڕهەڵاتی کوردستان چۆن هەڵدەسەنگێنن؟
ئاهەنگەری: پێش هه‌موو شتێک پێویسته ئه‌وه بڵێم که چه‌ک نه کورد درووستی کردوه و نه ته‌نیا به کار هێنه‌ری چه‌کیشه له دنیادا. ئه‌وانه‌ی لۆمه‌ی چه‌ک و خه‌باتی چه‌کداری ده‌که‌ن، زیاتر له هه‌موو لایه‌ن و که‌سێک له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست خه‌ریکی بەکارهێنانی چه‌کن و زمان و مێتۆدی سه‌ره‌کییان چه‌که. سه‌باره‌ت به پرسیاره‌که‌شتان ده‌بێ بڵێم که به‌داخه‌وه کورد له ئێران نه‌یتوانیوه بۆخۆی مێتۆدی خه‌باتی خۆی هه‌ڵبژێری، ئه‌مه‌ش به‌شێکه له پڕۆژه‌ی ڕاسان بۆ کوردستانی ڕۆژهه‌ڵات، واتا ئێمه ده‌بێ هه‌وڵ بده‌ین مێتۆدی خه‌بات و شێوازه‌کانی تا ئه‌و جێگایه‌ی ده‌گوونجێ بۆخۆمان هه‌ڵبژێرین نه‌ک ئه‌وه‌ی به سه‌رماندا بسه‌پێنن. به‌داخه‌وه به‌رگریی چه‌کدارانه‌ش یه‌کێکه له شێوه سه‌پێندراوه‌کان. ده‌نا کورد هه‌ر له سه‌ره‌تاوه هه‌وڵی وه‌دواخستنی شه‌ڕی دا به‌ڵام مادام هێرشت کرایه سه‌ر، ئیتر پاساوێک بۆ چۆنێتی به‌رگریکردن له خۆت نامێنێ و پهرچهکرداڕێکی ته‌واو ڕه‌وایه.
ڕۆژی کورد: هۆکار، بەستێن و دەسکەوتەکانی شێوازی بەرگریی چەکداری دەتوانێ چی بێت؟
ئاهەنگەری: بزووتنه‌وه‌ی میللی- دێموکراتی کورد له ئێران لانیکه‌م تا بیست ساڵ له‌وه پێش به‌رهه‌می بوونی حیزبی دیموکراته به هه‌موو تایبه‌تمه‌ندییه‌کانیه‌وه. حیزبی دیموکراتیش هه‌میشه حیزبێکی سیاسی- نیزامی بووه. ڕژیمه‌کانی زاڵ به سه‌ر ئێرانیشدا هه‌میشه هه‌وڵیان داوه یه‌که‌م هێزی نیزامی ناوچه بن. ڕژیمی ئێستاکه بگره په‌ل و پۆی نیزامی هاویشتۆته ئه‌ودیوی سنووره‌کانی ئێرانیش. بۆیه وه‌کی عه‌رزم کردن به‌داخه‌وه حیزبی دێموکرات ئیختیاری هه‌ڵبژاردنی نه‌بووه و مێتۆدی چه‌کداری به‌سه‌ردا سه‌پاوه، به‌ڵام وه‌ک ده‌سکه‌وت ده‌توانم بڵێم که به‌رگریی چه‌کداری توانیوێتی یارمه‌تی بدات به ڕێکخستن و لێک گرێدان و کۆکردنه‌وه‌ی حه‌ز و هیوای لاوانی کورد، ڕێکخستنی زێهنیه‌تی سیاسیی کورد له ئێران، رابه‌رایه‌تی و به ئادرهسدارکردنی پرسی کورد و به‌رگری له خاک و نیشتمان. به‌ڵام له سه‌رووی هه‌موو ئه‌وانه‌وه مادام باس له به‌رگری ده‌که‌ین، ناتوانین باس له ده‌ستکه‌وتێک به نێوی ”مان” نه‌که‌ین. ئێمه به‌رگری له خۆمان ده‌که‌ین بۆ ئه‌وه‌ی بمێنێن چونکه دوژمنه‌که‌شمان ڕێک به مه‌به‌ستی له نێو بردنمان هێرشمان ده‌کاته سه‌ر.
ڕۆژی کورد: ئاوێتە کردنەوەی بەرگریی چەکداری و خەباتی مەدەنی و ئاراستە کردییەکانی چۆن پێناسە دەکەن؟
ئاهەنگەری: من خه‌بات به په‌که‌یج ده‌ناسم، واته هه‌موو ڕه‌هه‌ند و جۆڕێکی خه‌بات له‌م پهکهیجهدا جێ ده‌گرێ. پێویسته لێره ئاماژه به هه‌ندێک خاڵ سه‌باره‌ت به خه‌باتی مه‌ده‌نی و به‌رگریی چه‌کداری بکه‌م. یه‌که‌م ئه‌وه‌یکه حیزبی دیموکرات چاوه‌ڕوانی ئه‌وه نیه که هه‌ر ١٢ میلیۆن کوردی خۆرهه‌ڵات بێن و ببنه پێشمه‌رگه و چه‌ک له شان بکه‌ن. ئه‌مه تێگه‌یشتنێکی هه‌ڵه‌یه جا چ له لایه‌ن ئه‌ندامێکی حیزبه‌وه بێ چ شارۆمه‌ندێکی نێوخۆی وڵات. دووهه‌م ڕێک له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که ئێمه کۆمه‌ڵگایه‌کی پلۆڕاڵ و جۆراوجۆرمان هه‌یه، ئۆرگانیزه و موبیلیزه کردنی هێزی مرۆیی کوردستانیش ده‌بێ دابه‌ش بکرێ به سه‌ر چه‌ند ڕه‌هه‌ند له خه‌باتدا، به زمانێکی دیکه ڕه‌هه‌نده‌کانی تری خه‌بات به قه‌ت به‌رگریی چه‌کداری پێویست و بگره به له‌به‌رچاوگرتنی داهاتوو زۆر بهکهڵکترن. سێهه‌م، ئێمه بۆ کوردستانێکی ئازاد و بۆ دیموکراسی و به‌رابه‌ری خه‌بات ده‌که‌ین، که‌وابوو وه‌ها وڵات و خه‌باتێک پێویستی به شعور وتێگه‌یشتنێکی سه‌رده‌میانە، ئینسانی و گه‌شه‌سه‌ندوو هه‌یه. دێموکراتترین وئازادترین وڵاتانی دنیا پڕچه‌کترین وڵاتانن له دنیادا، چه‌ک لای ئێمه هه‌میشه بۆ به‌رگری کردن له به‌ها و باوه‌ڕه‌کانمان و که‌ره‌سته‌یه‌ک بۆ پێکهێنانی ئازادی، دێموکراسی و به‌رابه‌ری بووه. ناحه‌زانی دێموکراسی و ئازادی له ئاستی دنیادا هه‌م زۆرن هه‌م به‌هێزن، بۆیه بۆ به‌رگری ده‌بێ هێز به کار بێنین، جا له هێزی جه‌ماوه‌ری و مهدهنیڕا بگره تا چه‌کداری و دیپلۆماسی.
ڕۆژی کورد: شیوازی بەرگریی چەکداری دەخوازێ هەموو لایەنە سیاسیەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە هاوئاهەنگیی یەکتر ئەرکە نیشتمانیەکانیان بەڕێوە بەرن، پێتان وایە ئەقڵییەتی کردەیی بۆ بەڕێوە چوونی ئەرکێکی شیاو چەندە ئیمکانی کردەیی هەیە؟
ئاهەنگەری: پێویسته هه‌موو حیزبه‌کان به خێرایی -لانیکه‌م- ستادێکی هاوبه‌شی نیزامی بۆ به‌رگری باشتر و شیاوتر پێک‌بێنن. زۆربه‌ی حیزبه‌کان ئەزموونی چالاکیی چه‌کداریان هه‌یه و ده‌توانن له‌م پێوه‌ندییه‌دا یارمه‌تیده‌ری یه‌کتر بن. به‌ڵام ئه‌گه‌ر وابوو حیزبه‌کانی کوردستانی ڕۆژهه‌ڵات نه‌یانتوانی له سه‌ر پێکهێنانی به‌ره‌یه‌کی وا تۆکمه و هاوپلان ڕێک بکه‌ون، ئه‌وه حیزبی دێموکڕات نابێ کات له ده‌ست بدات و پێویسته به پێی توانا و به حه‌قانیه‌ت و مه‌شرووعیه‌تێکی مێژووی که هه‌یه‌تی، سه‌باره‌ت به پرسی کورد له ئێران‌دا چالاکانه له مه‌یدان دابێ.
ڕۆژی کورد: هێزە نیستمانییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە هەماهەنگێکی شیاودا کە ئاماژەتان پێ‌کرد دەتوانن ئەو ئەزموونە بۆ دواڕۆژی دەسەڵاتی سیاسیش بەکار بێنن؟ ئایا ئەو هاوکارییانە چەندە بۆ گەیشتن بە ئەقڵییەتیکی سیاسی-دێمکراتیک و پلۆراڵ دەبێتە پێویستی بۆ خەبات و تێکۆشانی هەمە لایەنە؟
ئاهەنگەری: ئه‌مڕۆکه‌ی ئێمه‌یه که داهاتوومان درووست ده‌کات، ئه‌گه‌ر ئه‌مڕۆکه نه‌توانین هاوپه‌یمانییه‌کی شیاو پێک بێنین، زۆر سه‌خته له داهاتوودا بتوانین بێ کێشه و گرفت پێکه‌وه کار بکه‌ین. قه‌بووڵی پلوڕالیزم به‌ر له هه‌مووشتێک له ئاستی زه‌ینی و گوتاریدا که هه‌مان ڕێز و حورمه‌ت دانان به جۆراوجۆری و قه‌بووڵی سیسته‌مێکی چه‌ند حیزبییه، پێک نایه‌یه مه‌گه‌ر له ڕێگای دیالۆگێکی دێموکراتیک و بنیاتنه‌ر به بوونی ئه‌جێندای دیاریکراو و مه‌به‌ستدار. کاتێک ئه‌م قۆناغه‌مان به باشی و ته‌ندرووست تێپه‌ڕ کرد، ئینجا ده‌توانین له ئاستی کرداری و مه‌یدانیدا باس له به‌ره و ستاد و کاری هاوبه‌ش بکه‌ینه‌وه. ئه‌وانه‌ش پێکنایه‌ن مه‌گه‌ر له گوزاری دیالۆگی دێموکراتیک و به‌رپرسانه‌وه
ڕۆژی کورد : ئەگەر پرسێک هەیە کە لە پرسیارەکاندا ڕۆژی کورد نەیتوانیوە ئاورییان لێ بداتەوە دەتوانن باسی بکەن.
ئاهەنگەری: هیوا ده‌خوازم ڕۆژنامه‌وان و میدیا کارانی کوردستانی ڕۆژهه‌ڵات به هه‌موو تواناوه بۆ پرسی کورد و چۆنێتی چارەی ئه‌و پرسه کار بکه‌ن و ببنه فێرگه‌یه‌ک بۆ کۆمه‌ڵانی خه‌ڵک له پێناو به‌رژه‌وه‌ندی نه‌ته‌وه‌یی کورد له ئێران‌دا.
ڕۆژی کورد : بەریز کاوە ئاهەنگەری چالاکی سیاسی سپاس بۆ کات و ڕاتان
ئاهەنگەری: سپاس بۆ ئێوه‌ی به‌ڕێزیش، به شانازیه‌وه