چالاکێکی کوردی سەقز لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سوپای پاسدارانەوە دەستبەسەر کرا

0
749

ڕۆژی کورد: ئاوات شەریفی، سەرلەبەیانیی ڕۆژی 7ی پووشپەڕی ئەمساڵ لە لایەن هێزەکانی پاراستنی ئیتلاعاتی سوپای پاسدارانەوە  دەستبەسەر کرا.

بەپێی هەواڵی هەواڵنێری “ڕۆژی کورد” لە سەقز، بە گوێرەی گوتەکانی یەکێک لە هاوڕێکانی ناوبراو، “ئاوات شەریفی” تەمەن 24 ساڵ کوڕی جەعفەر، کاتژمێر 7ی بەیانی ڕۆژی دووشەممە، لە لایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سوپاوە دەست بەسەر کرا.

 ئەو سەرچاوەیە هەروەها گوتی: “هێزەکنای ئیتلاعاتی سوپا بە بەبێ هەبوونی نامەی دەزگای دادوەری چوونەتە نێوماڵی ناوبراو و دواتریش بە کلیلی ئەو ماڵە چوونەتە ناو ماڵەوە و هەموو ماڵەکەیان پشکینوە”. دەگوترێت ئەم چالاکە کوردە بۆ سنە گوازراوەتەوە.

بەپێی گوتەکانی ئەو سەرچاوەیە; “هێزەکانی سوپا هەندێک لە کەلوپەلی کەسیی ئاوات و بەشێک لە کەلوپەلی ئەندامانی بنەماڵەکەی وەکوو موبایل، لەب تاب، کتێب، دەستنووس و تەنانەت جلوبەرگیان لەگەڵ خۆیان بردووە”.

دوای تێپەڕ بوونی چەند ڕۆژ لەو ڕووداوە تا ئێستا هیچ پێوەندییەکی لەگەڵ بنەماڵەکەی نەگرتووە و لەپاش سەردانی بنەماڵەکەی بۆ ناوەندە ئەمنییەتییەکانی سەقز، ئاگاداری گوازرانەوەی کوڕەکەیان بۆ سنە بوون.

ئەم چالاکە کوردە دوو مانگ پێش، لە لایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی شاری سەقزەوە بە تۆمەتی هەبوونی پێوەندی لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری ڕژیم، بانگهێشت کراوە و ماوەی 14 ڕۆژ لە بەندیخانەی تاکەکەسیی ئیدارەی ئیتلاعاتی سەقز، لەژێر سەختترین ئەشکەنجەی جەستەییدا بووە، لەپاش ئەو ماوەیەدا ئازاد کراوە.

دەگوترێت ئاوات شەریفی بە هۆی سەختبوونی ئەشکەنجەی هێزە ئیتلاعاتییەکان، توانای ڕاگرتنی میزی خۆی لەدەست داوە.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت