رێزدار موحەممەد سەدیق کەبوودوەند سەرۆکی رێکخراوی مافی مرۆڤی کوردستان بە هۆی خەباتی نیشتمانی و ئازایەتی لە ئیرادەی دا، دەنگی گەلی کوردستانی تا ئەو بەری میلەکانی زیندان بردووەو توانیوێتی کێشەی بەندی سیاسیی کورد بە هۆی تاوانەکانی دەسەڵاتی تاران بەرێتە نێو کۆڕ و کۆمەڵە مرۆڤدۆستەکان، لەوەش گرینگتر دەنگی ناڕەزایەتیی خەڵکی کوردستانی گەیاندۆتە ئاراستەیەکی شیاو، هەنووکە کۆی خەڵکی کوردستان بە گشت بۆچوونە ڕەنگاڵەییەکانەوە بە دیسکۆرسی ئازادی بەندیی سیاسی هاتووەتە گۆڕەپانەوە، دەکرێ بەڕێز کەبوودوەند و کێشەی بەندی سیاسیی کورد خاڵی هاوبەشی هەڵوێستێکی نەتەوەیی بێ و بناخەی یەکگرتووی کورد لە بەرانبەر دەسەڵاتدارانی ماف پێخوستکەری کوردستاندا بێ .
بۆ زیاتر تیشک خستنە سەر ئەو مژارە، ڕۆژی کورد ڕوانگەی ڕووناکبیرو چالاکی سیاسی نەتەوەیی، کامران قازی بە شیاو زانی و چەند پرسیارێکمان ئاراستە کرد کە سەرنجتانی بۆ ڕادەکێشین
ڕۆژی کورد: لە بەڕێز کەبوودوەند و هەوڵە نیشتیمانیەکانی چۆن دەروانن، کەبوودەوەند توانێوێتی پێناسەیەکمان لە ڕێبەرێکی خەباتی مەدەنی بۆ وەڕوو بخات؟ کورد بۆ پێویستی بە کەسانی دەگمەن ئیرادەی وەک بەڕێزیان هەیە؟

قازی: كه‌بودوه‌ند كه‌سایه‌تێكی زانای سیاسییه كه زۆر باش له كۆمه‌لگای خۆی گه‌یشتووه، ئه‌و ده‌یزانی كه كێشه‌ی نه‌ته‌وه‌ی كورد كێشه‌یه‌كی یاساییە و هه‌ر له‌و ڕێگایه‌شه‌وه چاره‌سه‌ری دێت، هه‌ر بۆیه‌ش به‌ر له هه‌ر شت ده‌یهه‌ویست كۆمه‌ڵگا ئاگاداری ماف و حقوقی به‌رهه‌قی خۆی بێت، هه‌ر ئه‌م بیره‌ش بوو كه هانی دا له ڕێگای میدیاوە کۆمەڵگای كوردهواری له مافه سه‌ره‌تاییه‌كانی خۆی بگه‌ینێت. كاتێك ده‌رگای میدیایان لێ داخست كۆڵی نه‌دا و به سه‌ره‌تاییترین كه‌ره‌سته‌كان، زوڵم و زۆری و پێشێلكارێكانی مافی مرۆڤ له ڕۆژهه‌لاتی کوردستانی هه‌م به ڕێکخراوه جیهانییه‌كانی پێوه‌ندیدار به مافی مرۆڤ و هه‌م له ڕێگای ماڵپه‌ره‌وه له ناو خۆی وڵات له قاو ده‌دا،. كه‌وایه كه‌بودوه‌ند ڕێبه‌ر نا به‌ڵكو جێی پارێزەرێکی گرتبۆوه كه داكۆكی له مافه پێشێلكراوه‌كانی نه‌ته‌وه‌ی كوردی ده‌كرد، بێ گومان کۆمەڵگای کوردی پێویستییەکی حاشاهەڵنەگری بەو کەسانە و ورەی نەڕووخاویان هەیە کە ببنە هاواری هەناوی زۆرلێکراویان و دەنگیان بە گوێی دونیا ڕانگەیێنن و نەهێڵن کورد ببێتە قوربانیی ڕێککەوتنە سیاسی و ئابوورییەکان.
ڕۆژی کورد: بە هۆی هەڵوێستی رێزدار کەبوودوەند جەماوەری خەڵکی کوردستان یەکدەنگ لە کەمپین، ڕێپێوان و ناڕەزایەتی دەربڕین بەشدارییان کردووە، هیندێک ڕوانگە ئەوە بۆ بابەتی ستەم لێکراوی بەندی سیاسیی کورد بە گشتی دەگەرێننەوە و بە تایبەتی بەڕێز کەبوودوەند بە هێمایەکی مەزن دەزانن کە تاوانی دژی مرۆڤی لە دژی ئەنجامدراوە ئازادی بەڕێز کەبوودوەند لە چوارچێوەیەکی بەرینتردا مانای ئازادی زیندانی سیاسی دەگەیەنێ. پێتان وایە بەڕێز کەبوودوەند لەو ڕاستایە دا ئیرادەی نواندبێ؟
قازی: به‌ڕێز كه‌بودوه‌ند كه‌سایه‌تێكی ناسراوی سیاسی و مەدەنی هه‌یه و خاوه‌ن چه‌ندین خەڵاتی نێونه‌ته‌وه‌ییه و له دونیای دەرهوهدا به ته‌واوی ناسراوه، كه‌سێك كه به نازناوی باوكی مافی مرۆڤی كوردستان ناسراوه. وره به‌رزیی كه‌بودوه‌ند كاتێك كه ٣١ ڕۆژه مانی خۆی نه‌شكاندووه و نزیك به ده‌هه‌یه‌ك زیندان و به‌ندی خانه به چۆكی دانه‌هێناوه زیاتر ده‌رده‌كه‌وێت.
له‌ڕاستیدا ئه‌وه كهبودوهنده كه كۆماری ئیسلامیی ئێرانی به چۆكدا هێناوه، كه‌بودوه‌ند به به‌رده‌وام بوون له سەر مانی گرتنی خۆی، په‌یامێك ده‌دا كه ژیان بێ ئازادی مانای نییه، ئه‌م باوه‌ڕه قووڵه به ئازادیە، گه‌وره‌یی كه‌بودوه‌ند چه‌ند هێنده ده‌كات و ده‌یسه‌لمێنێت كه ئازادی بێ فیداكاری نایه‌ته دی و ژیانی كۆیله‌یی نرخی به‌رده‌وام بوونی تێدا نییه. هه‌ر بۆیه‌ش ئه‌ركی هه‌موو تاكێكه كه ئه‌م په‌یامه وه‌ربگرێت و له پێناو مافه سه‌ره‌تاییه‌كانیدا بێ ترس بێته مه‌یدان. ئه‌ركی سه‌رشانی هه‌موو كوردێكه كه داكۆكی له خه‌باتی كه‌بودوه‌ند و هەموو زیندانیەکی سیاسیی کورد بكه‌ن، له بیرمان بێت كه‌بودوه‌ند بۆ مافی من و تۆ له چاڵە ڕەشەکاندایە و جێی خۆیه‌تی و به جێ گه‌یاندنی ئه‌رك و ئه‌مه‌گناسیه كه له‌و تاقیكاریه نیشتمانیه‌دا ڕوو سوور و سەركهوتو بێنه ده‌ر
ڕۆژی کورد: هەوڵەکانی داکۆکی لە زیندانی سیاسی کورد‌و بەڕێز کەبوودوەند چۆن هەڵدەسەنگێنن؟
قازی: هه‌وڵه‌كانی داكۆكی له كه‌بودوه‌ند زۆر باش هەڵدەسەنگێنم و دەینرخێنم. به‌خۆشێوه كهبودووهند ڕێك له كاتێكدا ئه‌و مانهگرتنەی ده‌ست پێ كرد كه جه‌وادی زه‌ریف له جه‌وله‌ی ئوروپایی خۆیدایه .چالاكوانان و خه‌بات گێڕانی ده‌ره‌وه‌ی وڵات به هه‌ماهنگی ده‌گه‌ڵ ئۆپۆزسیون و حیزبه كوردییه‌كان، باشترین خۆپێشاندانه‌كانیان به‌ڕێوه برد، پرسی كه‌بودوه‌ند و نه‌بوونی ئازادیی ڕاده‌ربرینیان زه‌ق كرده‌وه. كه‌م ده‌زگا و ڕێکخراوه و كه‌سایه‌تی سیاسی و پارلهمهنتار هه‌یه كه ئاگادار نه‌كرابێته‌وه. به‌و حاڵهشەوە ڕاوه‌ستان نابێ هه‌بێت تا كۆماری ئیسلامی به‌رده‌وام بێت، كهبودووهندهكان هه‌ر له زیاد بووندا ده‌بن، ئه‌ركی ئێمه‌ش وه‌ك تاكی كورت ئه‌وه‌یه كه نه بوه‌ستین و نه پشوو بده‌ین و ببینه هاواری هه‌موو به‌ندكراو و زیندانه سیاسییه‌كان
ڕۆژی کورد : کەم و کۆڕییەکانی ناڕەزایەتی و کەمپینی گشتی داکۆکی ڕێزدار کەبوودوەند لە چی دا دەبیینن و پێتان وایە چ بژاردەیەکی تر بۆ ناڕەزایەتی دەربڕین لەبەر دەستدا هەیە؟
قازی: ڕژیمی ئیسلامیی ئێران حكومه‌تێكی دڕه‌نده و دیكتاتۆر و توتالیتێرە. هه‌رچه‌ند هه‌موو جۆره‌كانی خه‌بات له‌به‌ر ئه‌م حكومه‌ته بە ڕه‌وا ده‌بینم بەڵام باشترین و كاریگه‌رترین جۆری خه‌بات به‌س خه‌باتی چه‌كداریه. ئیمه ئه‌وه دوو ده‌هه‌یه ده‌بینین كه خه‌باتی مه‌ده‌نی له ڕۆژهه‌لات نه به‌ڕێوه ده‌چێت نه ئاڵاهەڵگرەکانیشی کە گۆڕەپان دان و ئیسلاح ته‌ڵه‌بیی ناوخۆ به‌رده‌وام له پاشه‌كشه‌دایه.
هۆی نه‌بوونی خه‌باتی مه‌ده‌نیش ده‌گه‌ڕێته‌وه سه‌ر ئه‌وه كه كۆماری ئیسلامیی ئێران مه‌ودا و دۆخی سیاسی ئێرانی له قه‌بزه گرتوه و ڕێ نادات جه‌ماوه‌ر و ئەحزابی جۆراوجۆر به شێوازی مه‌ده‌نی داوای ماف و چالاكی سیاسیان هه‌بێت.
كورد له‌ده‌ره‌وه‌ی وڵات زۆر باش ده‌توانێت به خه‌باتی مه‌ده‌نی، ویسته‌كانی خۆی ڕابگه‌ینێت به‌ڵام له ژووره‌وه‌ی وڵات ئه‌وه تەنیا و تەنیا خه‌باتی چه‌كدارییه كه وڵام ده‌ره. كه‌م و كوڕی هه‌موو چالاكییه‌كان ده‌گه‌ڕێته‌وه سه‌ر یه‌ك خاڵی بنچینه‌یی، ئه‌میش نه‌بوونی بەرەیەکی یەکگرتووی كوردیه كه بتوانێت هێز، وزه، توانایی و كه‌ره‌سته‌ی حیزبه‌كان له هەمبەر دوژمنێكی یەگرتوودا، لێک گرێ بدات. هه‌ر بۆیه‌ش هه‌ر هەوڵێک كه ئێستا ده‌درێت كه‌م و كوڕی خۆی ده‌بێت و زۆربه‌یان عومر كورت و كاتین.
ڕۆژی کورد: ئەگەر شتێکی تایبەت بەو مژارە هەیە و لە پرسیارەکاندا ئاوڕی لێ نەدراوەتەوە تکایە بفەرموون.
قازی: سپاس بۆ ئیوه به‌ڕێزانی ڕۆژ كورد كه چالاكانه پرس و كێشه و هه‌واڵه‌كانی ناوخۆی ڕۆژهه‌لات دەخەنە بەر باس و گرینگیتان داوه به ژیان و چاره‌نوسی كه‌بوودوه‌ند و زیندانیانی سیاسیی کورد.