
ئەوە یەکەم جار نیە کە ڕۆڵەیەکی تێکۆشەری کۆرد دەکەوێتە بەر غەزەبی قین لە دڵانی کۆماری ئیسلامی.
ڕێزدار موحەمەد سدیق کەبودوەند، سەرۆکی مافی مرۆڤی کۆردستان لە دەست زوڵم و بێدادی ئاخوندە خوێنمژەکان ماوەیەکی زۆرە مانی لە خواردن گرتوە و بەو هۆیەوە گیانی لە مەترسیدایە ئەرکی هەر کوردێکی نیشتمانپەروەر و هەر مرۆڤێکی خاوەن ویژدانە کە دەنگی نارەزایەتی دەرحەق بەکاربەدەستانی ریژیمی ستەم پیشەی کۆماری ئیسلامی بەرز کاتەوە.
هێزەسیاسیەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان لەو بوارەدا ئەرکی سەرشانیان سەنگینترە.
گومانی تێدانیە کە دەنگی ناڕەزایەتی و یەکگرتوانەی خەڵک دەتوانی کاربەدەستانی ڕێژیم ناچار بکات کە مل بۆ داخوازە ڕەواکانی ئەو ڕۆڵە نەبەزەی کورد ڕاکێشێن و گیانی ئەو تێکۆشەرەی گەلی کورد لە مەترسی ڕزگار بکات.