Google search engine
ماڵەوە ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ئێران ڕەبەت و سەردەشت: ئەماکن سەرجەم چایخانەکانی ناچار کرد کامێرای مەدار داخراو دابنێن

ڕەبەت و سەردەشت: ئەماکن سەرجەم چایخانەکانی ناچار کرد کامێرای مەدار داخراو دابنێن

0
969

بەپێی هەواڵی هەواڵنێری ڕۆژی کورد لە  دوو شاری سەردەشت و ڕەبەت، لە ماوەی نزیک بە یەک مانگی ڕابردوودا، ئەماکین سەرجەم چایخانە و کافە و نێرگەلە فرۆشییەکانی ناچار کردووە بە زۆرەملی، کامێرای مەدار داخراو (مەدار بەستە) دابنێن.

هەواڵدەری ڕۆژی کورد لەو دوو شارە ەروەها ڕایگەیاند کە هەر ١٠ ڕۆژ جارێک مەئموورانی ئەماکنی ئەو دوو شارە سەردانی ئەو دووکان و کافانە دەکەن و کامێراکانیان و هەروەها هاتوو چۆی ئەو ماوەیە دەپشکننن.

لە لایەکی ترەوە، لە پارکی هەوارە بەرزەی شاری ڕەبەت، کامێرایەکی مەزن کە بە پێی مەزەندەی هەواڵدەری ڕۆژی کورد نزیک بە ٣٠ ساتنی میتر لە ٣٠ سانتی  میتر دایە، لەو پارکە گشتییە داندراوە کە بە پێی شوێنەکەی، توانایی کۆنترۆڵی هەر هەموو ناوچەکە و چیاکانیشی هەیە.

هەواڵدەری ڕۆژی کورد هەروەها گوتی: ئەماکینی سەردەشت و ڕەبەت سەردانی سەرجەم وێنەگری و دووکانی کۆپی (پەراوگە) کانیان کردووە و پێیان گوتوون کە ئەو پرۆپاگەندە و ئیعلامیە حیزبیانە لە دووکانەکانی ئێوەڕا کۆپی دەکرێ و هەر بۆیەش ناچارن کامێرای مەدار داخراو دابنێن. مەئموورانی ئەماکین تەنانت بە خاوەن پەراوگەکانیان گوتووە ئەگەر خۆتان دەرەتانی کڕین و دانانتان نییە، خۆمان بۆتان دەکەین.

شایانی ئاماژەیە کە هەواڵدەری ڕۆژی کورد لەو دوو شارە، پشتڕاستی کردەوە کە تا ئێستا دوو کەس بە هۆی پشکنینی ئەو کامێرا شاراوانە و سەردانیان بۆ ئەو چایخانانە لە لایەن ئیتلاعاتەوە نسراون و دەست بەسەر کراون کە بە هۆکاری ئاسایشیی ناوی ئەو دوو کەسە بڵاو ناکەینەوە.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

بابەتی پێشوولە مزگەوتی گووندی سەرچناری ناوچەی چۆمی مەجیدخان سروودی نەتەوەیی بیسترا
بابەتی دواترئاڵمان: پێشانگایەکی وێنە و کۆڕێک بۆ خاتوو لاورێنتسێ گرانگین لەمەڕ کورد، پێکهات

Leave a Reply

This site uses Akismet to reduce spam. Learn how your comment data is processed.

نوێترینەکان
بەیاننامەی پشتگری لە بانگەوازی مانگرتنی گشتی لە دووهەمین ساڵیادی قەتڵی حکوومەتیی ژینا ئەمینی حەسەن نەسروڵڵا : بڕیارمان داوە بەبێ پاڵپشتی ئێران ، هێرش بکەینە سەر ئیسرائیل چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان پرۆفیسۆر "عەلی قلیچ" کۆچی دوایی کرد جێگری بەرپرسی پۆلیسی ئەمنیی خاش کوژرا گرنگی ڕۆڵی دایک لە پەروەردەی نەتەوەییدا پنتاگۆن : جووڵەی هێزەکانی ئەمریکایی لە ناوچەدا رێگر بوو لە هێرشی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل ئیسرائیل سەرۆکایەتیی کۆنفرانسی نەتەوەیەگگرتووەکان بۆ داماڵینی چەک دەکات و ئێران و سووریا تووڕە دەکات کەشتیی یو ئێس ئێس ئەبراهام لینکن گەیشتە رۆژهەڵاتی ناوەڕست  ڕاهاتن لە ڕاگەیاندن لە سیاسەتی دەسەڵاتی داگیرکار و  خۆسەپێندا. ئیسرائیل :هێرشەکانمان بۆ سەر غەززە بەردەوام دەبێت وەزیرەپێشنیارکراوەکانی پزشکیان دەنگیان پێدرا ، بەڵام پەرلەمانی ئێران کەوتە ژێر پرسیارەوە چاودێریی مافی مرۆڤ سەبارەت بە هەڵکشانی ئاماری لە سێدارەدان لە ئێران هۆشداری دەدات ئاماری چەکی پووچی (بەرگەشتی ) بانکی لە ئێران گەیشتۆتە هێڵی سوور چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان