بەپێی راپۆرتی هەواڵنێری ناوەندەی ڕۆژی کورد لە ئاڵمان، ئێواره‌ی ڕێکەوتی ٩٤٢٠١٦ ناوه‌ندیی كولتوریی كورد ئاڵمان بۆ پێكه‌وه ژیان پێشانگه‌یه‌كی وێنە و کۆڕێک بۆ ڕۆژنامه نووس خاتوو laurence grangien كه لە دایكبووی ناوه‌راستی فهڕهنسایهوه و له وڵاتی ئاڵمان ده‌ژی، ڕێکخست. ئه‌م پێشانگه‌یه ٢٣ تابلۆی قه‌باره ی ٣٠ به ٤٠ سانتی مەتری له خۆ گرتبوو.
تابلۆكان له‌سه‌ر ژیان و ئەو ڕاستیە تاڵه كه له‌م قۆناغانه‌ی دواییدا كه بەسەر کوردانی ئێزیدی هات و به‌رگریی و به‌رگه‌گرتنیان به‌رامبه‌ر برسێتیی و نه‌خۆشیی و شه‌ڕیی مان و نه‌مانی دژ به داعش و ئاواره‌بوونیان بوون.
خاتوو لاورێنتسێ گرانگین، له ڕێگه‌ی وێنەکانییەوە توانیوێتی بەشێکی زۆر لەو ئازارنەی کوردانی ئێزیدی بخاتە ڕوو و له هه‌مان كاتا مانه‌وه‌یان و به‌رگرییان بۆ به‌رده‌وامبوونی ژیان، دەربخات.
ئەو خاتوونە ئوروپاییە خۆی چۆتە ناو شنگال و هه‌موو ئه‌و شوێنانه‌ی كه کوردانی ئێزیدی تێیدا نیشته‌جێ بوون و وێنەی لێ گرتوون كهههتا دوا خاڵی نیشته‌جێ بوونیان كه ٤٠٠ مه‌تر دوور بووه له داعشهوهچۆتە پێش و سەردانی کردووە
خاتوو Laurence بۆ ئه‌م مه‌به‌سته چه‌ند جارێك سه‌فه‌ری كوردستانی كردووه، هه‌وڵی داوه له ڕێگه‌ی وێنەکانیەوە ئازاره‌كانی کوردانی ئێزیدی بگه‌یه‌نێته ئه‌وروپاو جیهان به‌ڵام خۆی وته‌نی ئه‌و هه‌واڵه ساردانه‌ی ئه‌وان بڵاویان ده‌كرده‌وه له‌ئاستی ئه‌و ئازارانه‌دا نه‌بوون كه خۆی له‌وێ هه‌ستی پێ ده‌كرد.
ئەو خاتوونە هه‌روه‌ها لە بەشێک لە قسەکانیدا بۆ ئامادەبووانی گووتی: ” ئەوەی بۆ من سەرنج ڕاکێش ىوو ئەوە بوو کە كاتێك پرسیار له بارزانی ده‌كرا وه‌ڵام وابوو كه هه‌موو شتێك له كوردستان باشه”.
هه‌روه‌ها گوتی هه‌رچی چهكو یارمهتییك له لایه‌ن ئه‌ڵمانیا و سویسرا نێردرابێت بۆ كوردستان نه‌گه‌یشتووه به کوردانی ئێزیدی.
خاتوو لاورێنتسێ وه‌ك ڕۆژنامه نووسێك و هونه‌رمه‌ندێك توانیوێتی هه‌موو چركه ساته هه‌ستیاره‌كان كه هەڵگری و گێڕەرەوەی ئه‌و ژیانه‌ی کوردانی ئێزیدی ده‌كات به‌رجه‌سته بكات و له ڕێگه‌ی ئامێری بیمه‌وه پیشانی بدات و قسه‌یان له‌سه‌ر بكات.
شایانی باسە کە ئەو پێشانگایە لەگەڵ پێشواری گەرمی کوردان و خەڵکانی ئەو بەشەی ئاڵمان ڕووبەڕوو بوو و پێشوازییەکی گەرمی لێ‌کرا.