خانم قەلەندەری زۆر سپاس بۆ ئەوەی کە دەعوەتی ئێمەتان قەبۆڵ کرد، وێرای بە خێر هانتی جەنابت هاتنی گەر ئیزتان لە سەر بێت دەست پێدەکەین
تکایه، فەرموون
ژینگەوان، سەرتا گەر خۆتان بناسێنن، هەرواها سەرەتای دەست پێکردنی بەڕێزتان بە چالاکیی ژینگە یان ئاژەڵ پارێزی کەنگێ بووە؟
قەلەندەری: من په‌خشان قه‌له‌نده‌ری له دایک بوو و دانیشتووی شاری مهاباد کارناسی باڵای مافی ناونەتەوەیی به‌رپرسی گرووپی ژینگه پارێزی سهوزئهندیشان جه‌وانی مهابادم، ماوه‌ی ساڵێک زیاتره له بواره جۆراوجۆره‌کانی ژینگه پارێزی دا وێڕای دۆستان کار ده‌که‌م و تێکۆشانمان بۆ ئاژه‌ڵان له پاییزێوه به ساز کردنی دانهخۆری و هێلانه بۆ باڵندان ده‌ستی پێ‌کرد، ده‌ربڕینی ناڕه‌زایه‌تی له‌سه‌ر بابه‌تی کوشتنی سه‌گی ناوشار له لایه‌ن شاره‌داری و له دواییش دا ده‌ربڕینی ناڕه‌زایه‌تی له سه‌ر بابه‌تی کوشتنی ئه‌سپی کاسبکاره‌کان.
ژینگەوان: هۆکار چی بوو کە ئێوە ئاژەڵ پارێزیتان هەڵبژارد و بۆ چی ڕاست ئەسپی قاچاقچیان؟ خۆ لە کوردستان زۆر ئاژەڵی تر لە مەترسی دان؟
قەلەندەری: ته‌نیا ئاژه‌ڵ پارێزی نیه زۆر کار و بابه‌تی دیکه‌ش کار ده‌که‌ین چون ژینگه هه‌موو بابه‌ته‌کانی وه‌ک زنجیر پێک وه‌سڵن و گرینگن. له‌و سه‌رده‌مه‌دا ئه‌م بابه‌ته باسی لێکرابوو و هه‌ر په‌یام داده‌ندرا و زۆر زه‌ق نه‌ده‌کراوه. به‌ڵام پێم باش بوو که له‌و کاناڵەوە باسی ئه‌سپه‌کان بکردرێ.
ژینگەوان: بنەماکانی مافی ئاژەڵان چین؟
قەلەندەری: بنه‌مای مافی هه‌موو گیانله‌به‌رێک نه‌ک هه‌ر ئاژه‌ڵ ژیانی ئازاد و حوڕمه‌ت بۆ ژیانێتی، ئێمه وه‌ک مرۆڤ ده‌بێ ئه‌گه‌ر بنه‌ماکانی ژیانێکی باش بۆ ئاژه‌ڵان دابین ناکه‌ین لانی که‌م ژیانیشی لێ سه‌خت نه‌که‌ین.
ژینگەوان: لە ماوەی چەند رۆژی رابردوودا لە سەر ئاستی ئێران جەنابت خەڵاتی (خرسی قهوەییتان )وەرگرت، دەکرێت لە سەر ئەم خەڵاتە باسێمان بۆ بکەن؟ ئەم خەڵاتە بە چ کەسانێک دەدرێت؟
قەلەندەری: وه‌ک له یادتان بێ ۵ ساڵ له‌مه‌و به‌ر کورته فیلمێکی دڵته‌زێن بڵاو بۆوه که له‌وێدا ڕاوچیه‌ک ورجێکی دایک له پێش چاوی بێچۆکانی ده‌کوژێ و مناڵه‌کانی وه‌ک قیژاندن ده‌قیژێنن. ئه‌و ورچه ورچی قاوهای بوو. له‌و ده‌مێوه هه‌موو ساڵێ(دیده بان حقوق حیوانات) جایزهیهک به ناوی (خرس قهوه ای) پێشکێش به‌م که‌سانه ده‌کا که کارێکی به‌رچاویان کردووه سه‌باره‌ت به به‌ربه‌ره‌کانی له‌گه‌ڵ توندوتیژی له‌گه‌ڵ ئاژه‌ڵان.
ژینگەوان: جەنابت تا کاتی هاتنی حەسەن ڕوحانی لە هیچ هەڵوێستێکدا نەدیترابوون، لەوێش وێنەیەکتان لە دەست دابوو کە نووسراوەکەی دژبەری زۆر بوو، ئەسپی قاچاقچیان مەکوژن گوناحن، واتا خۆیان بکوژن کێشە نیە، تەنیا ئاژەڵەکانیان گوناحن. شیکردنەوەتان بۆ ئێرە چیە.
قەلەندەری: من پێشداش له‌سه‌ر کاری ساز کردنی دانخۆرێکان به ناوی (طرح آشیان مهر) له‌گه‌ڵ خانم دوکتور ئیبتکار وێنه‌م هه‌بوو به‌ڵام وه‌ک بابه‌تی ئه‌سپه‌کان بڵاو نه‌بووه.
چاولێکردنی سه‌تحی ئێمه تووشی خه‌تا ده‌کا ئێمه ئهسڵێکمان هه‌یه که له جوزع بۆ کول ده‌ڕوا کاتێک ئێمه ده‌ڵه‌ین فڵان که‌س زۆر ئینسانی باشه ته‌نانه‌ت ئازاری بۆ مێرووله‌ی نیه. ئایا دوروسته ئێمه ئه‌و شته ئاوا شی بکه‌ینه‌وه بڵه‌ین هه‌ر ئازاری بۆ مێرووله نه‌بێ به‌سه ده‌نا ده‌توانێ پیاو بکوژێ؟ ئه‌وه بوو به نه‌قڵی ئه‌و پۆستێرهی من، هه‌وه‌ڵ ئه‌وه‌یکه من وه‌ک ژینگه پارێز ده‌متوانی له‌سه‌ر ئهسبهکه خور ببمه‌وه و وه‌ک عه‌رزم کردن له جوزع ڕا بڕۆم بۆ کول، کاتێک من دڵم بۆ ئه‌سپه‌که ده‌سووتێ دیاره به سه‌دان به‌رابه‌ر بۆ مرۆڤه‌که ده‌سووتێ. ئه‌وه‌یکه نایهه‌وێ و یا ناتوانێ ئه‌و شته قه‌بووڵ کا گرفتی خۆیه‌تی و گرفت له وی ڕایه نه‌ک له من. ئه‌وه ته‌فسیری زێهنێکی نه‌خۆشه به لای منه‌وه، ئه‌سب مه‌کوژن. ئه‌سب بۆ ده‌کوژرێ چون باری پێ دێنن و ده‌به‌ن. خۆی هیچ ته‌نانه‌ت سێحهبهکهشی ده‌کوژرێ. بۆ؟ بۆ پاروێک نان. بۆ؟ چون کار و کاسبی نیه و وه‌زعی ئابووری ئه‌و ناوچه‌یه زۆر خراپه. کێ ده‌یانکوژن؟ مه‌عمورانی مه‌رزی، ئه‌وه به‌شێک بوو له وت و وێژهایهک که خۆم له‌سه‌ر زۆر گرووپ و میدیاکان شاهیدی بووم. په‌س من به ئامانجی خۆم گه‌ییشتبووم، هه‌رکه‌سیش هات زۆر به ناحه‌زی و ناڕێکی له منی پرسی بۆیه وڵامم نه‌دانه‌وه. به‌داخه‌وه له لای ئێمه بۆته داب که هه‌رچی به‌سه‌ر زاریان دا هات پێت ده‌ڵێن و دوایه‌ش ژێستێکی ڕۆشنبیرانه ده‌گرن و ده‌ڵه‌ن ئێمه ڕه‌خنه‌مان گرتووه و تۆش ده‌بێ وڵام بده‌یه‌وه، له وت و وێژی خۆم له‌گه‌ڵ هه‌واڵنێری هاژه ئه‌م بابه‌ته‌م باس کردووه، دوای وه‌ی ته‌نانه‌ت یه‌ک نه‌فه‌ر نه‌هات بۆ وێنه ئه‌و ڕه‌خنه‌یه‌ی له منیان ده‌گرت خۆیان دوروستهکهی به ده‌سته‌وه بگرن و هه‌نگاوێک هه‌ڵێننه‌وه ته‌نانه‌ت تێکست و قسه و قسه و قسه…
ژینگەوان: ڕاتان وا نیە کە درووستتر بوو دیفاع لە کۆڵبەر بکەن و لە تەنیشتیەوە ئەسپەکانیش ئاماژە پێبکەن نەک پێچەوانەی ئەوەی کە ئێوە کردتان؟
قەلەندەری: نا. من به پێی کار و ئه‌ساسنامه‌ی خۆم ده‌متوانی ئه‌سپه‌کان باس بکه‌م که له‌ویڕا خه‌ڵک به سێحهبهکانیان و کۆڵبه‌ره‌کان و وه‌زعیه‌تی ئابووری مه‌نته‌قه بگه‌ن. هه‌ڵبه‌ت چالاکی مه‌ده‌نیمان زۆر بوو که بتوانن ڕاسته‌وخۆ له‌سه‌ر بابه‌تی کۆڵبه‌ره‌کان کار بکه‌ن به‌ڵام تا ئێستا جوڵانه‌وه‌یه‌کی به‌رچاومان نه‌دیوه و ته‌نانه‌ت بۆیان ئاسانتر بوو که من تاوانبار بکه‌ن.
ژینگەوان: لەو کاتەوە کە ئێوە ئەو جووڵەتان کردووە و ئەو خەڵاتەشتان وەرگرت، بە ڕای ئێوە هیچ گۆڕانکارییەک هاتۆتە ئاراوە یان ئەو کارەی دەوڵەت تەنیا شانۆیەکە و خەڵاتێکی ڕواڵەتی؟
قەلەندەری: عه‌رزم کردن که ئه‌و جێگایه ده‌وڵه‌تی نیه. به بڕوای من به ڕۆژێک و دوو ڕۆژ ئه‌و کاره سه‌ر ناگرێ و ده‌بێ ماندوونه‌ناسانه کاری بۆ بکردرێ، به‌ڵام هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ی که هاواری ئێمه بڵیند بووه زۆر ههنگاوێکی باشه به‌ڵام کافی نیه.
ژینگەوان: جەنابتان هەموو جووڵە و چالاکی خۆتان بە نیشاندانی یەک وێنە خستە ڕوو و لە دوای ئەو بێدەنگن، ئەوە لە حاڵێکدایە نەک هەر ئەسپ و کۆڵبەر کوژراون بەڵکوو ڤیدیۆیەک بڵاو بۆوە کە تێیدا نێشانی دەدا چۆن لە کۆڵبەرێکی کورد دەدرێ، چٶنە بێدەنگن؟ وەک ئەنجۆمەنی سەوز ئەندیشان هەوڵی ئەوەتان دواە لە ئەنجۆمەنەکان لە سەر ئەم مەسەلە کۆ دەنگییەک دروست بکەن؟
قەلەندەری: کاری ئاوا قورس کاری یه‌ک نه‌فه‌ر و یه‌ک ئه‌نجومه‌ن نیه. خراپی ئێمه له‌وه‌ی دایه که هه‌میشه و داییم کاتێک که‌سێک کارێکی ده‌ست پێ‌کرد چاوه‌ڕوان داده‌نیشین و چاو لێده‌که‌ین بزانین (ئه‌و) چ ده‌کا، هه‌ر بۆ ئه‌م کاره‌ی من نا کوله‌ن بۆ هه‌موو کارێک واین، ئێوه ڕۆژنامه‌وانن وه‌رن بابه‌ت بنووسن له‌سه‌ر ئه‌و مهسئهلهیه، یه‌کی تر فیلم سازه با بێ فیلمی له‌سه‌ر ساز بکا، یه‌کی تر شاعیره با بێ شێعر بنووسێ، یه‌کی تر وێنه گره با بێ وێنه بگرێ، یه‌کی تر نه‌قاشه با بێ نه‌قاشی بکێشێته‌وه، یه‌کی تر گۆرانیبێژ و موزیسیه‌نه با بێ موسیقی له سه‌ر ساز بکا، زۆر جێی داخه که ئێمه ئینتزارمان هه‌بێ و چاوه‌ڕوان بین تاکوو خاتوو قه‌له‌نده‌ری به پۆستێرێک و خه‌ڵاتێکی گرفتێکی ئاوا قورس و گه‌وره چاره سه‌ر بکا!! دوایه‌ش بڵه‌ین جا خۆ هیچی بۆ نه‌کرا، ئایا هه‌ر کام له ئێمه هه‌موو هێزی خۆمان له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته داناوه که ئێستا چاوه‌ڕوانی ئامانجی کاره‌که‌مان بین؟
ژینگەوان: پێشەکی و پشتگەرمیی هەر جووڵەیەک و بزاڤێک، نووسینە، هێنانە سەر سینگی کاغەزی باس و قسە و ویستەکان، جەنابت تا ئێستا لەمبارەوە چیتان کردووە؟
قەلەندەری: هه‌ر ته‌نیا ئه‌و بابه‌ته نا به‌ڵکوو گشت بابه‌ته‌کان، به‌یانیه‌ی من ئه‌مڕۆ له سه‌ر هه‌واڵنێری هاژه بڵاو بووه.
ژینگەوان: خەڵاتی ورچی قاوەئیتان وەرگرت و لە هەوڵێکی جیاوازدا ئەو خەڵاتەتان پێشکەش بە بنەماڵەی قۆربانیانی سەر سنۆرەکان واتە بنەماڵەی ئەو کۆڵبەرانەی کە لە سنۆرەکاندا شەهید بوون، دەکرێت لە سەر ئەم هەوڵەتان زۆرتر شی بکەنەوە؟ چۆن بۆ کە ئەو بڕیارەتان دا؟
قەلەندەری: به پێچه‌وانه‌ی بیر و ڕای تاقمێک له خه‌ڵک که له سه‌ره‌تادا وایان ده‌زانی من پێم ناخۆش نیه هیچ به‌ڵکوو پێشم خۆشه کۆڵبه‌ر و کاسب کار بکوژرێن! من هه‌ر له ئه‌وه‌ڵه‌وه سه‌باره‌ت به‌وان ئه‌م پوستێرهم هه‌ڵگرت، ئه‌من ژینگه‌پارێزم.
ژینگەوان: دەقی یاسای ئێران له کام کۆنوانسیۆنه نێو نەتەوییهدا واژووی هاوبەشی هەبووه بۆ پاراستنی یاسای بوونەوەران؟ کۆنوانسیۆنێک که دەتوانێ یاسای ئێرانی تێدا بدۆزینەوە بۆ پاراستن چیە؟
قەلەندەری: له قانوونی موجازاتی خودی ئێران دا ده‌قی ڕاسته‌وخۆی تێدایه بۆ به‌شی ئاژه‌ڵان چ بگا به نێو نه‌ته‌وایه‌تی. چون هه‌میشه یاسا نێوژوورێکان به ده‌سه‌ڵاتتر و حورمه‌ت دارترن له نێونه‌ته وایهکان. به‌ڵام ئایا ده‌قی ئه‌م قانوونه که به‌رپرسانی خۆمان دایانتاشیوه و دایانبه‌زاندووه و ده‌نگیان داوه‌تێ له کاتی عه‌مه‌ل دا وه‌به‌ر چاو ده‌گیرێ!! واتا هه‌میشه له نێو حوقوق دانه‌کان ئه‌و قسه‌یه هه‌یه که هه‌رچی له سه‌ر کاغه‌زه له عه‌مه‌لیشدا کار ناکا.
ژینگەوان: دەکرێ باسی کە چۆن خەڵات کراون له حاڵێکدا نەک سبزاندیشان جوان بەڵکو ڕێکخراوەکانی تر جەوازی فەرمی چالاکیان نییە؟
قەلەندەری: نازانم ئه‌و جه‌واز جه‌وازه کێ خستوویه‌تی سه‌ر زاری عاله‌مێ?ئێمه ئه‌وه ساڵێک زیاتره کار ده‌که‌ین بێجگه‌له تاقمێک له که‌سانێکی خه‌ڵک نه‌ک به‌رپرس که له ڕاستیدا پێیان خۆش نه‌بوو که کار بکه‌ین وا گیر به جه‌وازی کاریمان نه‌دراوه. به‌رپرسان بانگمان ده‌که‌ن. هاوکاریمان له‌گه‌ڵ ده‌که‌ن . بۆیان ڕوونه که چ ده‌که‌ین و ئامانجمان چیه و خه‌ریکین ورده ورده کار و باری سهبتشمان وه‌رده‌گرین، به‌ڵام له‌ولایه‌وه تاقمێک که نازانم ناویان بنێم چی له ههرچۆیهک کاره‌کانمان ئه‌زێتی کردن و به دڵیان نه‌بوو باسی جه‌واز ده‌که‌ن و ورده ورده به قسه‌کانیان پێکه‌نینمان دێ.
ژینگەوان: خانم ئێبتێکار چۆن دەناسێ؟ سیستێمی خانمی ئێبتکار له کام بەرەی بیری ئێران ئاو دەخوا؟
قەلەندەری: بۆ هه‌موو ده‌وڵه‌تێکی دنیایه به‌رپرسانی گه‌وره تاکوو ڕاست له‌گه-ڵیان نه‌بن و له چوارچێوه‌کانی وان دا نه‌گونجێن ناچنه پشت ئه‌و میزه. ئه‌و ڕه‌وته ته‌نانه‌ت بۆ ئێران نیه و له هه‌موو وڵاتانی دنیادا وایه. ژینگەوان، بە نیازن درێژە بە چالاکییەکەتان بدەن؟ ئەگەر بەڵێ، چۆن؟
قەلەندەری: به‌ڵێ به پێی به‌رنامه کورت و درێژ خایه‌نه‌کانی خۆمان و پێداویستێکانی ژینگه. ته‌نانه‌ت ئه‌گه به‌رپرسی گرووپی سهوزئهندێشانیش نه‌مێنم وه‌ک ئه‌ندامێک خزمه‌ت ده‌که‌م، هه‌ر وه‌ک یه‌ک دوو به‌رنامه‌ی زۆۆۆر باش و گرینگمان ده‌ست پێکردووه و باشیش چوینه‌ته پێش.
ژینگەوان: لە کۆتاییدا زۆر سپاس جەنابت دەکەم بۆ بەشداریتان لەم وتووێژە،گەر وتەیەکتان مابێت یان داخۆازیک بفەرموون.
قەلەندەری: منیش به نۆره‌ی خۆم سپاستان ده‌که‌م و سه‌رم هێشاندن به قسه‌کانم، به هیوای ڕۆژێکی بێ کوشتار