دوایی ۷رۆژ, ئاگری دارستانەکانی گیلانغەرب هەر بەردەوامە

0
1692

بەپێی هەواڵی ماڵپەری ژینگەوان، ۷ رۆژە دارستانەکانی گیلانغەرب لە ناو ئاگری نەیارانی سرووشتی کوردستاندا دەسووتێن، هاوکات لە ناوچە جیاجیاکانی کوردستان ئاگرتێبەردان لە جەستەی نیشتمان هەر وا درێژەی هەیە.

ئاگری دارستانەکانی ناوچەی کاسەرکەران، چلە، ناودار، کە لە رۆژی ۲٤ی خەرمانان لەلایەن دژمنانی سرووشتی وەڵاتەوە لەو ناوچە بەردرا، تا ئێستاش هەر درێژەی هەیە، هەر رۆژە بە دەیان هێکتار لە سامانە سرووشتیەکانی ئەو ناوچە واتە دارە بەروو، دارە قەزوان….بگرە دەیان جۆری ئاژەڵ لە ئاگردا دەسووتێن.

هەواڵنێری ماڵپەری ژینگەوان لە زاری خەڵکی ئەو ناوچەوە رایگەیاند، کە زۆربەی خەڵکی ناوچە باس لەوە دەکەن کە ئەم ئاگرە لەلایەن هێزەکانی سپای پاسدارانەوە لە دارستانەکانی ئەو ناوچە بەردراوە، بەشداری نەکردنی ناوندەکانی ئاگرکۆژێنەوە، ناوندە پیوندیدارەکانیتر سەلمێنەری ئەو راستیەیە.

جێگای ئاماژەیە کە لە ماوەی چەند رۆژی رابردوودا لە شارەکانی کامیاران، سنە، مەریوان، چەندین تیم لە ژینگەپارێزان بۆ کۆژانەوەی ئاگری ناوچە چوو بوون، لە کۆژانەوەی ئاگری ناوچەکە بشداری چالاکانەیان کردە بوو، بە شێوەی کاتی ئاگری ناوچەکە لەلایەن خەڵک چالاکانی ژینگەپارێزی کوردستانەوە کۆنتڕۆڵ کرا، کە دوایی ماوەیەکی کەم سەری هەڵدایەوە.

شایانی باسە بە هۆی باش نەبوونی کەش و هەوای ناوچەکە ئاگری ناوچە بە شێوەیەکی بەرچاو لە دۆێنێ ۲۹ی خەرمانان دەستی پێ کردووەتەوە بە شێوەیەک کە ئاگری ناوچە تا ناوچە قەرە قاج گەشتووە.

چالاکانی ژینگەپارێزی کوردستان خەساری بە کەوتوو لە سەرتایی ئەم ئاگرتێبەردانە تا ئێستا زیاتر لە ۲۰۰۰هێکتار خەڵماندووە.

هاوکات لە ناوچەی بانە ئاگر لە دارستانەکانی ناوچەی کەریم ئاوا بەر دراوە، بە وتەی شایەت حاڵان رووبەرێکی بەر چاو لە دارستان و لەوەرگەکانی ئەو ناوچەیەی گرتووەتەوە، چالاکانی ژینگەپارێزی ناوچە بانە داوایی یارمەتییان لە خەڵکی ناوچەکە کردووە.

ئەمە لە حاڵێکدایە کە دۆێنێ ۲۹ی خەرمانان لە چەندین شۆێنی جیاواز ئاگر لە جەستە نیشتمان بەردرا، کە بریتین لە، سنە دارستان و لێرەوارەکانی گۆندی هەڵوان، مەریوان دارستانەکانی گۆندی مووسک، هەروەها بانە دارستانەکان قایبەرد، کە خەسارێکی ژینگەیی قەرەبوو نەکراوەی لە جەستەی نیشتمان دا.

چالاکانی ژینگەپارێزی کوردستان و خەڵکی نیشتمان دۆستی ڕۆژهەڵات لەو باوەرەدان کە ئاگردانی دارستانەکانی کوردستان تەنیا لەلایەن هێزەکانی حکومەتەوە دەکرێت، بە شێوەیە دەیهەوێت سرووشتی جوانی کوردستان لە ناو بەرێت.photo_2016-09-18_23-37-30photo_2016-09-18_23-37-39