ئەنجومەنی فەرهەنگی کۆمەڵایەتی گۆندی شیان کارو چالاکییەکانی خۆی دەست پێ کرد

0
866

بەپێی هەواڵی ماڵپەری ژینگەوان، ئەنجومەنی فەرهەنگی کۆمەڵایەتی گۆندی شیان لە نەوچەی ژاوەرۆی سنە کار و چالاکییەکانی خۆی دەست پێ کرد.

ئەم ئەنجۆمەنە یەکەم هەڵبژاردنی دەستەی بەڕێوەبەر و بازرەسانی خۆی بە بەشداریی دەیان کەس لە خەڵکی ئاوایی شیان و هەروەها بەخشداری سیروان، چەند کەسایەتی فەرهەنگی وکومەڵایەتی شاری سنە بەرێوەبرد.

له دەسپێکی ڕێوڕەسمەکەدا  سەباح شیانی وەک بەڕێوەبەری بەرنامەکە کۆرتە باسێکی سەبارەت بە ئامانجەکانی ئەنجومەنی فەرهەنگی پێشکەش کرد و ڕوانگە و دیدی خۆیان لەم بارەوە بۆ ئامادە بووان دەربڕی، دوواتر  ئیرج فەرد بەخشداری بەخشی سیروان گۆزارشێکی لە باروودۆخی ناوچەکە و زەروورەتی بوونی ئەنجومەنە فەرهەنگی و کومەڵایەتییەکان پێشکەش کرد و ئامادەیی خۆی بۆ هەر جۆرە هاوکاریەک نیشاندا.

پاشان  جەماڵ مەردۆخی وەک چالاکێکی کۆمەڵایەتی و فەرهەنگی شاری سنە بابەتێکی کۆرتی پێشکەش کرد  لە دوواییدا کاک پەرویز شاکری باسی لە حەوزەێ بەربڵاوی کار و چالاکی فەرهەنگی کۆمەڵایەتی بە شێوەی ڕێکخراو و گشتگیر کرد و ڕوونیکردەوە کە بە لە بەرچاوگرتنی کێشە کۆمەڵایەتی و فەرهەنگییکانی وەک تەڵاق و ئێعتیاد و…پێویستییەکی حەیاتییە کە بە شێوەیەکی ڕێکخراو دەست بە کار و چالاکی بۆ بەرەنگاربوونەوەی قەیرانە کۆمەڵایەتییەکان ببینەوە .

لە کۆتایی ڕێوڕەسمەکەدا، هەڵبژاردن بەڕێوە چوو وە ئەم کەسانە بۆ بەڕێوەبەرایەتی ئەنجومەنی فەرهەنگی شیان هەڵبژێردران:
۱ . موحەممەد کازمی
۲ . ساحێب شاکری
۳ . ئێسحاق سەلیمی
۴ . ئازاد سەعدوڵاهی
۵ . فەرزاد ئەحمەدی
٦ . سانێع سەلیمی
۷ . سەنا سەلیمی
و بازرەسان
۱ . حەمید سەلیمی
۲ . شاهرخ ئەسەدی

photo_2016-11-15_20-49-33

photo_2016-11-15_20-49-38

photo_2016-11-15_20-49-41