سووتاندن و ئاگرتێبەردان لە دارستانەکانی پارێزگای لۆڕستان بەردەوامە

0
556

بەپێی هەواڵی ماڵپەری ژینگەوان،ڕۆژانە دەیان حاڵەتی ئاگرتێبەردان لە کوردستان روودەدات و ناوندەکانی حکومەت لە ئاست ویستوو داخوازیەکانی خەڵک بێدەنگ.

رۆژی هەینی رێکەوتی ٨ی گەلاوێژی ۲۷۱٦ی کوردی لە پارێزگای لۆڕستان ئاگر لە دارستان و لێرەوارەکانی شاخەکانی گوندی ساڵی بەردرا و رووبەرێکی بەر چاو لە لێرەوارەکانی ئەو ناوچەیەی بە تەواوی کردە خەڵووز.

شایانی باسە ئەم ئاگرکەوتنەوە زیاتر لە ٥کاتژمێر درێژەی کێشاوە و چەندین هکتار لە دارستانەکانی ئەو ناوچەیە بە تەواوی لە ئاگردا سووتا.

ئاگرتێبەردانەکان لە پارێزگای لۆرستان بەو حاڵەتە کۆتایی نەهاتوو لە ناوچەی قەڵا گۆڵ لە نزیک تاڤگەی نۆژیان لەلایەن کەسانێکی نەناسراوەوە ئاگری تێبەردرا بەو هۆیەوە چەندین هکتار لە دارستانەکانی ئەو ناوچە بۆ بە سووتماک.

شایانی باسەکە ئەم ئاگرکەوتنەوانە بە هەوڵ و تێکۆشانی خەڵکی ناوچەکە دوای چەندین کاتژمێر بەربەرەکانێ کۆژایەوە،ناوندە پیوندی دارەکانی حکومەت وەک هەمیشە لە ئاست ئاگری ئەو ناوچەدا هیچ هەڵوێستێکیان نەگرت.

photo_2016-07-29_22-54-31

photo_2016-07-29_22-54-34