سەلاسی باوەجانی،پاوە، ئاگرتێبەردان لە دارستان و لێرەوارەکانی نیشتمان بەردەوامە

0
748

بەپێی هەواڵی ماڵپەری ژینگەوان، ئاگرتێبەردان لە دارستانەکان ناوچەی پاوە و سەلاسی باوەجانی بە سەدان هێکتار سووتاندنی دارستانەکان ئەو ناوچانەی لێکەوتەوە.

رۆژی پێج شەممە ۲٤ ی خەرمانانی ۱۳۹٥ی هەتاوی بۆ چەندمین جار ئاگر لە دارستان و داربەڕوەکانی نسار چلە سەر بە شارستانی سەلاسی باوەجانی ئاگری تێبەر درا، لەم ئاگرکەوتنەوە کە دوو رۆژی بەردەوامی خایاند رێژەیەکی بەر چاو خەساری ژینگەیی بە سرووشت و گیان لەبەرانی ناوچەکە کەوت.

هەواڵنێری ماڵپەری ژینگەوان لە شاری سەلاسی باوەجانی رایگەیاند، کە لە ماوەی رابردوودا هەر رۆژە لە ناوچەیەکی شاری سەلاسی باوەجانی ئاگربەردراوە، کە هۆکاری زۆربەی هەرە زۆری ئاگرکەوتنەوەکان ناوندەکانی حکومەت بوون، لە ماوەی دوو رۆژی رابردوودا کە ئاگر لە دارستانەکانی نسار چلە بەردراوە تەنانەت بۆ یەک جاریش ناوندەکانی حکومەت وەک ئاگرکۆژێنەوە لە کۆژانەوەی ئەم ئاگرە بەشدارییان نەکردووە، یەکێ لە هۆکاری ئەوەی کە رێژەیەکی بەر چاو لە دارستانەکانی ئەم ناوچە بسووتێ بە هانا نەچوونی هێزەکانی حکومەت بووە.

هەواڵنێری ژینگەوان لە درێژەدا وتی کە رێژەی سووتانی دارستانەکانی ئەو ناوچە زیاتر لە ۱۰۰هێکتار خەڵمێندراوە.

شایانی باسەکە ئەم ئاگرکەوتنەوە لەلایەن خەڵکی سەلاسی باوەجانی و چالاکانی ژینگەپارێزی ناوچە پاش هەوڵ و تێکۆشانێکی زۆر ئێوارەی ئەمرۆ کۆنتڕۆڵ کرا.

هەر لەو پیوندیەدا ئاگری دارستانەکانی پاوە دوایی پێنج ڕۆژ تەواو بوونی بە خۆیەوە نەدی، سەرەرای تەواوی نەبوونی ئاگر دارستانەکانی گۆندی دشە سەر بە شاری پاوە ئەمرۆ لەلایەکیترەوە ئاگر لە دارستانەکانی پشت شاڕۆچکەی شاهۆ مەسیری کاروانسەرا هەروەها دارستانەکانی نزیک قۆری قەڵا لە جادە نێوان پاوە روانسەر کەوتە بەر تەوژمی ئاگری نەیارانی ژینگەیی کوردستان.

بە وتەی شایەت حاڵان کەمتر خەمی ناوندەکانی حکومەت و بە هانا نەچوونی ژینگەپارێزانی ناوچە پاوە هۆکاری سەرکی زۆر بوونی ئاگری دارستانەکانی گۆندی دشە بووە، لەم ئاگرکەوتنەوە کە داویی سێ رۆژ لەلایەن خەڵکی ژینگەپارێزی ناوچەی پاوە ئەنجۆمەنی ژیوای و ئەنجۆمەنی سەوزی کۆنتڕۆڵ کرا، بە دەیان هێکتار لە دارستانەکانی ئەو ناوچەیەی کردە خۆڵەمێش.

یەکی لە شایەت حاڵانی ئاگرەکەی قەڵاگا بە ژینگەوانی راگەیاند کە لە ماوەی رابردوودا ئەمە دووهەم جارە ئاگر لە دارستانەکانی قەڵاگا بەردرێت و هەر دوو جارەکەش بە هۆی کەمترخەمی ناوندەکانی حکومەت بە تایبەت ناوندەی ئاگرکۆژێنەوە رێژەیەکی بەرچاو لە دارستانەکان و لێرەوارەکانی ئەو ناوچە بە تەواوی لە ناو چووە، کە خۆی هۆکاری سووتانی دەیان جۆر ئاژڵی ناوچەکە بووە.

ئاگرتێبەردانەکانی ۲٥ی خەرمانان بەو حاڵاتانە کۆتایی نەهاتوو لە شاری جوانرۆ دارستانەکانی پشت پارکی گەشتیاری مارپرسی کردە ئامانج، کە وتەی شایەت حاڵان زیاتر لە ٥۰هێکتار لە دارستانەکانی ئەو ناوچە بە تەواوی سووتاوە، خەسارێکی بەر چاو بە سرووشت و گیان لەبەرانی جاوچە کەوتووە.

photo_2016-09-15_22-01-31

photo_2016-09-15_22-01-40

photo_2016-09-15_22-01-43

photo_2016-09-15_22-01-45