ژینگەپارێزانی کوردستان و پاراستنی ژیان

0
559

بەپێی راپۆرتی ژینگەوان، ئاوایی کۆنەلاجان لە پیرانشار بوو بە مەکۆی بەڕێوەچوونی چالاکیی ژینگەپارێزی و لە زبڵ و خاشاک خاوێن کرایەوە.
ئەم چالاکییە ژینگەپارێزییە بە شێوەی خۆڕسک لەلایەن هاووڵاتییانی کوردستانەوە بەڕێوە چووە.
یەکێک لە چالاکانی ژینگەپارێزیی کورد لە کۆنەلاجانەوە رایگەیاند کە ئەم چالاکییە بە دروشمی پاراستنی ژینگە پاراستنی ژیانە بەڕێوەچووە.
دەوترێت کە لەم چالاکییە ژینگەپارێزییەدا، لاوانی ژینگەپارێز ئاوایی کۆنەلاجان و دەوروبەری ئەو گوندەیان لە زبڵ و خاشاک خاوێن کردووەتەوە.
لەم پێوەندییەدا، ڕۆژی شەممە 28ی خاکەلێوەی 2716ی کوردی، لاوانی گوندی سەرهوویەی سەر بە ژاوەرۆی مەریوان چالاکییەکی ژینگەپارێزییان لەو گوندە بەرێوە برد.
یەکێک لە لاوانی دانیشتووی سەرهوویە بە هەواڵنێری ماڵپەڕی ژینگەوانی راگەیاند کە لەم چالاکییەدا کە بە بەشداریی بەرچاوی خەڵکی گوند ئەنجام دراوە، زبڵ و خاشاکی ناو گوند و دەوروبەری کۆ کراونەتەوە.
ئەم چالاکییانە لە درێژەی ئەو شەپۆلە ژینگەپارێزییە خۆڕسکانەی خەڵکی کوردستانە کە بە دروشمی پاراستنی ژینگە ، پاراستنی ژیانە ئەنجام ئەدرێن.