بەرێوە چوونی چالاکی ژینگە پارێزی لە سەلاسی باوەجانی

0
480

بە پێی هەواڵی ماڵپەری ژینگەوان،خەڵکی ژینگە دۆستی سەلاسی باوەجانی بە هاوکاری ئەنجۆمەنی ژینگە پارێزی ئەو شارە چالاکییەکی بەرینی ژینگەییان بەرێوە برد.

ڕۆژی هەینی ڕێکەوتی 27ی خاکەلێوە لەلایەن کۆمەڵێ لە خەڵکی ژینگە دۆستی شاری سەلاسی باوەجانی،بە هاوکاری ئەنجۆمەنی ژینگە پارێزی ئەو شارە لە هەڵمەتێکی خۆرسکدا سەرجەم ناچەی چاڵە تاڵگین یان لە زبڵۆ خاشاک پاک کردەوە.

چاڵە تاڵگین یەکێ لە ناوچە گەشتیاریەکانی شاری سەلاسی باوەجانی بە ئەژمار دەێت و ساڵانە خەڵکانێکی زۆر لە ناوچە جیا جیاکانی کوردستان و ئێران بۆ سیران رووی لێ دەکەن .