بەپێی هەواڵی ماڵپەری ژینگەوان،ژینگە و لێرەوارەکانی نیشتمانی دایک بە دست ئاگرتێبەردان لە دارستانەکانی کوردستان دەناڵێنێ و رۆژ بە رۆژ روو لە زیاد بوونە،لایەنە پیوندیدارەکان حکومەت کەمتر خەم لە کەمکردنەوەی رێژەی ئاگرکەوتنەوەکان.
رۆژی پێنج شەممە ڕێکەوتی ۲۰ی جۆزەردان ئاگر لە لێرەوارەکانی گۆندی بۆیەنی سەروو سەر بە شاری بانە بەردراو،لەو پیوندیەدا رێژەیەکی بەرچاو لە دارستانەکانی ئەو ناوچە کردە خەڵووز،بەپێی هەواڵێک کە لە ماڵپەری ئەنجۆمەنی پاژینی شاری بانە بڵاو بووەتەوە ۳ هکتار لە لێرەوارەکانی ئەو ناوچە لەو ئاگرکەوتنەوەدا سۆتاوە.
شایانی باسە ئەم ئاگرکەوتنەوە لە لایەن خەڵکی ژینگە دۆستی گۆندی بۆیەنی سەروو و ئەنجۆمەنی پاژینی شاری بانە کۆژاندیانەوە.
هەر لەم پیوندیەدا سەر لە بەیانی ئەمرۆ ئاگر پشت پادگانی شاری سنە بەردراو کە رێژەیەکی بەرچاو لە زەوی زارەکانی ئەو شوێنەی لە ناو بردووە،بە وتەی یەکێ لە هەواڵاتیانی شاری ئەو ئاگر لەلایەن کەسانێکی سەر بە رژیمەوە لەو شۆێنە بەردراوە،کە تا کاتی بڵاو بوونەوەی ئەم هەواڵە هیچ ئامارێک لە رێژەی سۆتانی لێرەوارەکانی ئەو ناوچە لە لایەن ناوندەکانی ئەو ناوچەوە بڵاو نەکراوەتەوە.
ساڵانە سەدان هێکتار لە دارستانەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان ئاگری تێبەر دەبێ و لایەنەکانی پێوەندیدار لە حکوومەت هەوڵێکی ئەوتۆ بۆ پێشگرتن و کوژاندنەوەی ئاگرەکان نادەن و بەم شێوە رووبەرێکی مەزن لەو سامانە سروشتییە لەناو دەچێ.
جگە لەوەش، هێزە ئەمنیەتییەکانی کۆماری ئیسلامی، زۆربەی کات ئاستەنگ بۆ ژینگەپارێزان دروست دەکەن و بە بیانووی هەستیاری دۆخی ئەمنییەتی، رێگە بە کوژاندنەوەی ئاگرەکان نادەن.