ئاگرتێبەردان لە دارستانەکانی نیشتمان بەردەوامە

0
681

بەپێی هەواڵی ماڵپەری ژینگەوان، رۆژانە بە دەیان هێکتار لە دارستانەکانی کوردستان دەبێتە خۆڵەمێش، زۆربەی چاڵاکانی ژینگەپارێزی کوردستان هۆکاری سەرەکی ئاگرکەوتنەوەکان بۆ کەمتر ناوەندەکانی حکومەت دەگەرێنەوە.

رۆژی یەکشەممە ۱۷ی گەلاوێژی ۲۷۱٦ی کوردی بۆ جاری دووهەم ئاگر لە دارستانەکانی خاڵی سنووری خەسرەوی سەر بە شاری قەسری شیرین لە پارێزگای کرماشان بەردرا، خەسارێکی بەر چاوی بە سرووشت گیان لەبەرانی ناوچەکە گەیاند.

ئەم ئاگرکەوتنەوە کە چەندین کاتژمێری خایاند زیاتر لە ۱۰هکتار لە دارستانەکانی ئەو ناوچەیە کرد بە خۆڵەمێش کە زۆربەی هەرە زۆریان باغات و زەوی زاری خەڵکی شاری قەسری شیرین بوو.

بە وتەی شایەت حاڵان هۆکاری سەرەکی سووتانی رێژیەکی زۆری زەوی و زاری خەڵکی ئەو ناوچە درەنگ بە هانا چوونی ناوەندەکانی حکومەت بووە.

هەر لەو پیوندیەدا لە رێکەوتی ۱۷ی گەلاوێژ ئاگر لە دارستان و لێرەوارەکانی ناوچەی (بیاشوش) سەر بە شاری جوانرۆ بەردرا، کۆمەڵێکی بەرچاو خەساری ژینگەیی بەر سرووشت و گیان لەبەرانی ناوچەکە کەوەت.

ساڵانە سەدان هێکتار لە دارستانەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان ئاگری تێبەر دەبێ و لایەنەکانی پێوەندیدار لە حکوومەت هەوڵێکی ئەوتۆ بۆ پێشگرتن و کوژاندنەوەی ئاگرەکان نادەن و بەم شێوە رووبەرێکی مەزن لەو سامانە سروشتییە لەناو دەچێ.

جگە لەوەش، هێزە ئەمنیەتییەکانی کۆماری ئیسلامی، زۆربەی کات ئاستەنگ بۆ ژینگەپارێزان دروست دەکەن و بە بیانووی هەستیاری دۆخی ئەمنییەتی، رێگە بە کوژاندنەوەی ئاگرەکان نادەن.

2

jingewan