ئاگر دەستبەرداری دارستانەکانی سەلاسی باوەجانی نابێت

0
785

بەپێی هەواڵی ماڵپەری ژینگەوان، ئاگرتێبەردان لە دارستان و لێرەوارەکانی کوردستان بەردەوامە، بۆ چەندمین جار دارستانەکانی ناوچەی سەلاسی باوەجانی کردەئاگری تێبەردرا.

ڕۆژی یەکشەممە ٤ری رەزبەری ١٣٩٥ هەتاوی بۆ چەندمین جار دارستان و لێرەوارەکانی ناچەی “درە شهدا” لەلایەن دژمنانی سرووشتی کوردستانەوە ئاگری تێبەردرا.

لەم ئاگرکەتنەوە کە چەندین کاتژمێری خایاند بە دەیان هێکتار لە چڕتەرین درستانەکانی ئەو ناوچەیەی کرد بە خۆڵەمێش، خەسارێکی قەرەبوونەکراویی لە جەستە نیشتماندا، کە بە هەوڵ و تێکٶشانی چالاکانی ژینگەپارێزی شاری سەلاسی باوەجانی کٶنتڕٶڵ کرا.

هەر لەو پیوەندیەدا لە شاری کامیاران ئاگر لە دارستانەکانی پارکی گەورەیی ئەو شارە بەردرا، کە تا ئێستا رێژەی خەساری ئەم ئاگرکەتنەوە لە لایەن ناوەندە پیوەندیدارەکانەوە رانەگەیندراوە.

بە وتەی شایەت حاڵان ئەم ئاگرتێبەردانە زیاتر لە ٤ کاتژمێری خایاند، خاسارێکی یەکجار زۆر بەر دارستانەکانی ئەو شۆێنە کەوتووە.photo_2016-09-25_19-40-02 photo_2016-09-25_19-40-15 photo_2016-09-25_19-40-21 photo_2016-09-25_19-40-32 photo_2016-09-25_19-41-03