شەڕەکان/ئاگرتێبەردانی دارستانەکانی پاوە درێژەی هەیە

0
767

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەری ژینگەوان،لە ماوەی یەک حەتووی رابردوو دا ئاگری دارستانەکانی پاوە کۆژانەوەی نییە و تا دەروات رۆژ بە رۆژ رێژەی ئاگرکەوتنەوەکان لەو ناوچەیە زیاتر دەکات.

رۆژی یەکشەممە رێکەوتی ۲۷ی پۆشپەری ۲۷۱٦ی کوردی لە حاڵێکدا هێشتا ئاگری دارستانەکانی گوندی هێروێ لە نێوان جادەی پاوە نەسوود نەکۆژا بووە،ئاگر لە دارستانەکانی گوندی شەرکان و گوندی نروێ بەردراو، کە تا ئێستاش ئاگری دارستانەکانی ئەو ناوچە بەردەوامە و خەسارێکی بەرچاوی بە ژینگە دارستانەکانی ناوچە پاوە گەیاندووە.

یەکێ لە چاڵاکانی ژینگەپارێزی شاری پاوە کە نەیویست ناوی ئاشکرا بکرێت بە ژینگەوانی راگەیاند دوای مانووری نێزامی هێزەکانی سپاە لە مەنتەقەی شاهۆ کە لە ناو چوون دەیان هکتار لە دارستانەکانی ئەو شۆێنەی لێکەوتەوە،هەر رۆژە بە شێوەی گۆماناوی ئاگر لە دارستانەکانی ناوچە پاوە بەردەدرێت کە بۆ ماوەی سێ رۆژە خەڵکی ناوچەی پاوە بە تایبەت گوندی هێروێ یەک ساعت بێ خەم دانەنیشتوون.

ئەو چاڵاکە ژینگەپارێزیە لە درێژەدا دەڵێ ئەم ئاگرکەوتنەوانە لەلایەن هێزەکانی سپاوە لە دارستانەکان بەردەدرێت، جگە لەو کە خۆیان بۆ کۆژانەوەی ئاگرەکان هیچ ناکەن، گەریش لەوێ ئامادە بن تەنیا بە شێوەی نیمایەشییە.

هەر وەها رایگەیاند کە هاوکات لە چەند شوێنی جیاجیا ئاگر لە دارستانەکان بەردەدەن کە خەڵک و ژینگەپارێزانی ناوچە نەتوانن کۆنتڕۆڵی بکەن.

شایانی باسە بە هۆی زۆری رێژەی ئاگرکەوتنەوەکە لە شارەکانی مەریوان،کامیاران،پاوە،بەشێکی زۆر لە گوندەکانی دەورووبەری پاوە بە هانای ئاگرەکەوە چوون. کە تا ئێستاش کۆنتڕۆڵ نەکراوە.

رێژەی ئاگرکەوتنەوەکانی ئەمرۆ رێکەوتی ۲۷ی پۆشپەر لە سەر جەم ناوچەکانی کوردستان لە ۱٥ حاڵەت تێپەر بووە.