ئاگری نەیارانی ژینگەی کوردستان دارستانەکانی لۆرستانی له چەند لاوە کردە خەڵووز

0
563

بەپی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەری ژینگەوان،ئەمرۆ دارستانەکانی کوردستان یەکێ رۆژە تاڵەکانی خۆیان بەسەر برد و هاوکات لە چەند شوێنی جیاواز ئاگر لە دارستانەکانی کوردستان بەردرا.

رۆژی یەکشەممە لە رێکەوتی ۲۷ی پۆشپەری ۲۷۱٦ی کوردی ئاگری نەیارانی ژینگەی وەڵات گەشتە دارستانەکانی کوهدەشت سەر بە شاری لرستان،کە رووبەرێکی بەرچاو لە دارستانەکانی مەنتەقەی کوهدەشت و مەنتەقەی گور لە نێوان سرترهان و کونانی کرد بە زۆخاڵ.

شایانی باشە ئەم ئاگرکەوتنەوە لە شەوی رابردووە تا ئێستاش هەر بەردەوامە و تا ئێستا جگە لە خەڵکی خۆرسکی ئەو ناوچە نەبێت کە هەوڵیان بۆ کۆژانەوەی ئاگرەکەداوە هیچ کارێکی ئەوتوو بۆ کۆژانەوەی ئاگری دارستانەکانی ئەوێ لەلایەن ناوندەکانی حکومەتەوە نەکراوە.

هەر لەو پیوندیەدا ئاگر لە دارستانەکانی خرم ئاوا لە گوندی ئەنگز بەرداوە ،کە رووبەرێکی بەر چاوی لە دارستانەکانی ئەو ناوچەیەی کرتووەتەوە،کە تا کاتی بڵاو بوونەوەی ئەم هەواڵە ئاگری دارستانەکانی ئەو ناوچە بەردەوامە.

لەو پیوندیەدا ژینگەپارێزانی ئەو ناوچە داوای یارمەتیان لە سەرجەم خەڵک و ژینگەپارێزانی شارەکانی دەورووبەر کردووە کە بە هانای ئاگری دارستانەکانی ئەو ناوچەوە بچن.

بە وتەی شایەت حاڵانی ئەو ناوچە لەم دوو ئاگرکەوتنەوە بە دەیان هکتار لە دارستانەکانی ئەو ناوچە بە تەواوی سۆتاوە.