ئاگرتێبەردان لە دارستانەکانی گیلانغەرب درێژەی هەیە

0
760

بەپێی هەواڵی ماڵپەری ژینگەوان، ئاگرتێبەردان لە سرووشت و ژینگەیی کوردساتن درێژەی هەیە، بۆ چەندمین جار دارستانەکانی ناوچەیی گیلانغەرب لەلایەن کەسانی نەناسراوەوە ئاگریان تێبەردا.

ڕۆژی هەینی ٢٣ی رەزبەی ٢٧١٦ی کوردی بۆ چەندمین جار ئاگر لە دارستانەکانی ناوچەیی پیکولە و حیدەرییە سەر بە شاری گیلانغەرب بەردا، کە تا کاتی بلاو بوونەوەی ئەم هەواڵە درێژەی هەیە.

بە وتەی شایەت حاڵان ئاگر رووبەرێکی بەر چاو لە نەوچەکەیی گرتووەتەوە، خەسارێکی قەرەبوو نەکراوی لە سرووشت گیان لەبەرانی ناوچەکە داوە، چەندین هێکتار لە داستان و لێرەوارەکانی ناوچەیی حیدەرییە بە تەواوی سووتاوە.

جێگایی ئاماژەیە کە ناوچەیی حیدەرییە یەکی لە ناوچە گەشتیاریەکانی شاری گیلانغەربە کە ساڵانە خەڵکانێکی بەرچاو لە وەرزە جیا جیاکانی ساڵدا رووی لێدەکەن، کە ئەو ساڵ زیاتر لە ٧ جار لەلایەن کەسانی سەر بە حکومەتەوە ئاگری تێبەردراوە.