گیلانغەرب، ژینۆسایدی سەوز لە رۆژهەڵاتی کوردستان بەردەوامە

0
1028

بەپێی هەواڵی ماڵپەری ژینگەوان، سەرەرای ئەوەی کە لە ماوەی چەند رۆژی رابردوودا لە بەشێک لە شارەکانی ئێران نمەنمەی باران دەباری، لە بەشێک لە شارەکانی رۆژهەڵات بە تایبەت گیلانغەرب دوایی سێ رۆژ دارستانەکانی ئەو ناوچە هێشتا لە ژێر ئاگری نەیارانی کوردستان دەناڵێنێت.

رۆژی سێ شەممە رێکەوتی ۲۳ی خەرمانانی ۱۳۹٥ی هەتاوی بۆ چەندمین جار ئاگر لە دارستانەکانی ناوچەی چلە و ناودار هەروەها کاسەکەرانی سەر ە شاری گیلانغەر لە پارێزگای کرماشان بەردرا، کە دوای ماوەیەک لە لایەن خەڵک و ژینگە دۆستانی ئەو ناوچەوە کۆنتڕۆڵ کرا، بەڵام زۆری نەخایاند کە دیسان ئاگری دارستانەکانی ناوچە سەری هەدایەوە کە تا ئەمرۆ ۲٦ی خەرمانان درێژەی هەیە.

هەواڵنێری ماڵپەری ژینگەوان لە شاری گیلانغەرب رایگەیاند، لە ماوەی دوو مانگی رابردوودا ئەمە جاری چۆارەمە کە ئاگر لە دارستانەکانی ناودار، چلە بەردەدرێت، ناوندەکانی حکومەت لە هەمبەر ئەم ژینۆسایدە ژینگەیە خۆیان بێدەنگ دەکەن، رۆژ نییە کە بە شێوەیەکی گۆماناوی ئاگر لە شێوێنێکی دارستانەکانی ئەو ناوچە بەر نەدەن، خاڵی جێگای سەرنج ئەوەیە کە زۆربەی هەرە زۆری ئاگرەکان لە ناو دڵێ دارستانەکاندا روودەدات.

هەواڵنێری ژینگەوان لە درێژەدا باس لە کەمتر خەمی ناوندەکانی حکومەت وەک ئاگرکۆژێنەوە، هێزەکانی سەرچاو سرووشتیەکانی پارێزگای کرماشان دەکات، دەڵێ لە ماوەی ئەم سێ رۆژەدا کە ئاگری دارستانەکانی گیلانغەرب بە شێوەیەکی بەرچاو پەرەی سندووە تەنیا بۆ یەکجاریش هێزەکانی پیوندیدار لەو شوێنەدا ئامادە نەبوون هیچ کارێکتان تا ئێستا بۆ کۆژانەوە ئاگری ناوچە نەکردووە.

هەروەها رایگەیاند کە چەندین جار داوامان لە کاناڵی پارێزگای کرماشان کردووە کە لە هەواڵەکاندا باسی بکات داوا لە خەڵکی ناوچەکە بکات کە بە هانایی دارستانی ناوچەکەوە بچن کە ئەوەشیان نەکرد، تەنانەت بۆ یەکجاریش لە راگەیاندنەکانی ناخۆدا باسی لێوە نەکرا.

شایانی باسە تا کاتی بڵاو بوونەوە ئەم هەواڵە ئاگری دارستانەکانی ناوچەکە درێژەی هەیە، بە وتەی شایەت حاڵان تا ئێستا زیاتر لە ۳۰۰هێکتار لە دارستانەکانی ناوچەکە بە تەواوی سووتاوە.

جێگای ئاماژەیە کە ژینگەپارێزای ناوچەی کرماشان و بە تایبەت گیلانغەرب داوایان لە خەڵکی پارێزگای کرماشان و سەرجەم ژینگەپارێزانی رۆژهەڵات کردووە کە بە هانایانەوە بچن، کە بە پێی هەواڵێک کە بە ماڵپەری ژینگە گەشتووە تا ئێستا تیمێک لە ئەنجۆمەنی سەوزی چیا و کۆمەڵێک لە ژینگەپارێزانی شاری سنە بۆ ئەو ناوچە بەرێکەوتوون.21