بەرێوە چوونی چالاکی ژینگەپارێزی لە شاری سنە

0
627

بەپێی هەواڵی ماڵپەری ژینگەوان، ئەنجۆمەنی ژینگەپارێزی مووژژ لە درێژەی کار و چالاکییەکانی خۆییدا هەڵمەتێکی بەرینی خاوێن کردنەوەی لە گۆندی مووژژ بەرێوە برد.

ڕۆژی پێنج شەممە٢٢ رەزبەری ٢٧١٦ کوردی ئەنجۆمەنی ژینگەپارێزی مووژژ بە هاوکاری خەڵکی ئاوایی مووژژ لە هەڵمەتێکی ژینگە دۆستانەدا، ناوچەی دارە توو تا رێگایی ئاسیاو و هەروەها چەم گەورەیان خاوێن کردەوە.

جێگایی ئاماژەیە کە ئەنجۆمەنی ژینگەپارێزی مووژژ لە ماوەی رابردوودا چالاکی هاوشێوەی لە ناوچەی مووژژ نەرێوە بردە بوو، هەروەها لە ماوەی ساڵی رابردوودا کە بە شێوەیەکی گۆماناوی ئاگر لە دارستان لێرەوارەکانی کوردستانە بەردەدرا بە شێوەیەکی چالاکانە بەشدارییان لە کۆژانەوەی ئاگرکەوتنەوەکانی ناوچەیی سنە کردووە.

photo_2016-10-14_14-50-14 photo_2016-10-14_14-50-19 photo_2016-10-14_14-50-24 photo_2016-10-14_14-50-07