ئەنجۆمەنی سەوزی چیا، بەردەوامە لە کارو چالاکییە بەربڵاوەکانی خۆی

0
620

بەپێی هەواڵی ماڵپەری ژینگەوان، کۆمیتەی منداڵانی ئەنجۆمەنی سەوزی چیا لە درێژەی کاروو چالاکیەکانیدا هەڵمەتێکی بەرینی کۆکردنەوەی کەرەستە یاری منداڵان بۆ منداڵانی ناوچەی مەریوان بەرێوە برد.

کۆمیتەی منداڵانی ئەنجۆمەنی سەوزی چیا لە شاری مەریوان لە ماوەی رابردوودا کە کەمپینێکیان لە ژێر ناوی (کایە مافی هەموو منداڵێکە)رێکخستە بوو، له‌م که‌مپینەدا کە بە هاوکاری خه‌ڵکی مه‌ریوان، ئەندامانی ئەنجۆمەنی سەوزی چیا پێک هاتە بوو، رێژەیەکی بەرچاو که‌ره‌سته‌ی یاری منداڵانیان کۆ کرده‌وه.

ڕۆژی پێنجشه‌ممە ڕێکه‌وتی18ی خه‌رمانانی 2716 کوردی لە گۆندی گلە وێرای پێشکەش کردنی چەند وتاری ژینگەپارێزی سەرجەم ئەم کەرەستانە کە لایەن ئەنجۆمەنی سەوزی چیاوە بەستەبندی کرا بوو پشکەش بە منداڵانی ئەم گۆندە کرا.

ئەنجۆمەنی سەوزی چیا لە رێورەسمەدا وێرای دەست خۆشی لە ئەندامانی کۆمیتەی منداڵان و کۆمیتەی فێرکاری، سپاسی سەرجەم خەڵکی ناوچەی مەریوان گۆندی گلەی کرد کە لەو ماوەدا بەشێوەیەکی بەر چاو بەدەم بانگەوازەکەیانەوە هاتوون.