بەپێی هەواڵی ژینگەوان، کۆمەڵی کوردستانی سەوز بەبۆنەی ڕۆژی جیهانیی پەلەوەرە کۆچەرەکانەوە، پیشانگایەکی کردووەتەوە.
یەکێ لە بەڕێوەبەرانی ئەم پیشانگایە لەم بارەیەوە بە هەواڵنێری ژینگەوانی ڕاگەیاند: به بۆنەی ۱۹ی گوڵان، ڕۆژی جیهانی پەلەوەره کۆچەرەکان ئەم پیشانگایە دانراوه.
لەم پیشانگایەدا وێنەهایێک که دوو وێنەگری کۆمەڵی کوردستانی سەوز گرتوویانه دانراوه بۆ ناساندن بەخەڵک.
وێنەکان تایبەتن بە پەلەوەره کۆچەرەکان و ئەو پەلەوەرانەی که ماڵی کوردستانن.
ئەم پیشانگایە 18ی بانەمەڕ کراوەتەوە و تاوەکوو 22ی بانەمەڕ درێژەی هەیە.