لۆرستان، مەریوان، ئاگرتێبەردان لە جەستەی نیشتمان بەردەوامە

0
868

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەری ژینگەوان، ئاگرتێبەردان لە جەستەی نیشتمان بەردەوامە، سەرەرای ئەوەی کە لە وەرزی پائیز نزیک دەبینەوە بەڵام ئاگرتێبەردان لەلایەن دژمنانی سرووشتی کوردستانەوە بەردەوامە.

رۆژی شەممە رێکەوتی ۲۰ی خەرمانی ۲۷۱٦ی کوردی بۆ چەندمین جار ئاگر لە دارستانەکانی ناوچەی گازەرد سەر بە پارێزگای لۆرستان بەردرا، لەم ئاگرکەوتنەوە کە چەندین کاتژمێر درێژەی کێشا خەسارێکی بەر چاو بە ژینگە و گیان لەبەرانی ئەو ناوچە گەشت، بە دەیان هێکتار لە دارستانەکانی ئەو ناوچە لە ئاگری دژمنانی سرووشتی کوردستان سووتا.

هەر لەو پیوندیەدا هەر لە پارێزگای لۆرستان هاوکات ئاگر لە دارستان و لێرەوارەکانی (سفید کوە)ی سەر بە شاری خۆرەم ئاوا بەردرا، بە وتەی شایەت حاڵان بە هۆی درەنگ بە هانا چوونی ناوندە پیوندیدارەکانی ئەو ناوچە بە دەیان هێکتار لە دارستان و لێرەوارەکانی ئەو ناوچە لە ئاگردا سووتا، خەسارێکی قەرەبوو نەکراو لە جەستەی زامداری سرووشتی نیشتمان درا.

هاوکات لە شاری مەریوان بۆ چەندمین جار یەک لە دوای یەک دارستانەکانی گۆندی سێف کەوتنەوە بەر تەوژمی ئاگری دژمنانی سرووشتی کوردستان، بە وتەی شایەت حاڵان ئەو ئاگرکەوتنەوە چەندین کاتژمێری خایاندووە بە دەیان هێکتار لە دارستانەکانی ئەو ناوچە بە تەواوی لە ئاگردا سووتاوە، کە لەلایەن ئەندامانی ئەنجۆمەنی سەوزی چیای شاری مەریوانەوە کۆنتڕۆڵ کرا.

جێگەیی ئاماژەیە کاولکاری ئاگرتێبەردانەکان لە ناوچە جیا جیاکانی کوردستان درێژەی کێشاو لە چەندین ناوچەی کوردستان کە بریتین لە، شاری مەهاباد پشت تەپە، پیرانشار گۆندی کلاکین، پارێزگای کرماشان گۆندی ساڵح لە شاری گیلانغەرب، شاری سنە دارستانەکانی کانی شەفا لە پارکی گەشتیاری ئاویەر.

شایانی باسە کە دارستانەکانی پارکی گەشتیاری ئاویەر لە ماوەی رابردوودا چەندین جار بە شێوەی کۆماناوی ئاگری تێبەردراوە، هیچ لە ناوندە پیوندیدارەکانی حکومەت لەو بارەوە هیچ هەڵوێستێکیان سەبارەت بەو کارەساتە نەبووە، هەر دۆێنێ ئاگر لە دارستانەکانی مەسیری حەسەن ئاوا بەردرا، کە بە هۆیەوە یەکێ لە هاووڵاتیانی شاری سنە قامکێکی خۆی لە کۆژانەوەی ئاگری ناوچەکە لە دەست داوە.