نما نەریما لە ڕۆژی لە دایک بوونیدا ٦ کەوی ئازاد کرد

0
2046

بەپێی هەواڵی ماڵپەری ژینگەوان، نما نەریمان مێر منداڵی هۆنەرمەندی خەڵکی شاری سلێمانی لە ڕۆژی لە دایک بوونی خۆییدا ٦ کەوی ئازاد کرد.

نما نەریمان کە بریار بووە لەلایەن دایک و باوکیەوە بە بۆنە ڕۆژی لە دایک بوونیدا خەڵاتێکی پێی بدرێت، لە یەکێ لە باڵندە فرۆشیەکانی شاری سلێمانی ٦ کەوی پێ دکرێت و لە شاخەکانی دەروبەری شاری هەڵبجە ئازادی کردن.

نما لە گرتە ڤیدیەکەی خۆییدا رایگەیاندووە کە مەبەست لە ئازاد کردنی ئەم کەوانە لە ناوچە هەڵبجە ئەوە بووە کە لە کاتی کیمیابارانی ئەو شارە خەسارێکی یەکجار زۆر بەر ژینگە و باڵندەکانی ئەم ناوچە گەشتووە.